ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

“خەونەكانی ئەردۆغان لە سوریا نەهاتنەدی”


خەڵك-ئارام سەردار

شارەزایەكی كارووباری توركیا ئاشكرای دەكات، خەونەكانی ئەردۆغان لەسوریا نەهاتنەدی و ئێستا توركیا لەسوریا لاوازترین هەڵوێستی هەیە.

كانەبی باپیر، چاودێری سیاسی و شارەزا لەكاروباری توركیا بە(خەڵك)ی ڕاگەیاند، پێنچ ساڵ بەر لەئێستا ڕوسیا ڕاستەوخۆ بەشداری لەشەڕی سوریا كرد، بەمەش هاوسەنگی هێز لەبەرژەوەندی حكومەتی سوریا شكایەوە و وایكرد گلۆرەی توركیا بكەوێتە لێژی، ئەمەش دوای ئەوای ئەوەی گروپە ئیسلامیە توندڕەوەكان، كە لەئاستی جیهانی بە تیرۆرست ناسرابوون و بارەگاكانیشیان لە ئەنقەرە بوون، لەكۆی ۸۰٪ی خاكی سوریا تەنها لە ۱۰٪ خاكەكەیان لەدەست مایەوە.

دەشڵێت: “ئەردۆغان جگە لەوەی خۆپێشاندانەكانی لەدژی ڕۆژئاوا و ئەسەد بەكاردەهێنا، هەوڵیشی دەدا سوریا بخاتە ژێر دەستی خۆی، لەساڵی ۲۰۱۱ ئەردۆغان دەیویست سەردانی مزگەوتی ئەمەی شام بكات بۆ زیاتر دەرخستنی هەژموونی خۆی، كە خەونی بەسەردەمی خەلافەتی عوسمانی دەبینی، بەڵام دوای گفتووگۆی سەرۆكی ڕوسیا و و ئۆباما لە ۲۰۱٥ ئەو هاوسەنگیانەی هێز لەناوچەكەدا گۆڕان، ئەمە سەڕەڕای چەندین خاڵ لەڕێككەوتن، كەلەبەرژەوەندی توركیا نەبوون بەتایبەت لەپارێزگای ئیدلب.

كانەبی باپیر ئاماژە بۆ ئەوەش دەكات، ئێستا توركیا هەڵوێستی زۆر لاوازە، چونكە ڕوسیا ئاسمانی سوریای لەدەستە و بەهۆی شەڕی لە سوریاش، كۆمكاری عەرەبی دووری خستۆتەوە، لەهەمان كاتدا لە نەتەوە یەكگرتووەكان بەهۆی بەكارهێنانی چەكی قەدەغە و كوشتنی هاووڵاتی مەدەنی تاوانبارە، لەئێستاشدا ٤ بۆ ٥ خاڵی پشكنینی توركیا لەلایەن سوپای سوریا گەمارۆ دراون.

لەبارەی پشتیوانیەكانی ئەمریكا لەتوركیا وتی، “ئەمریكا هانی توركیا دەدات و دەڵێت مافی خۆتە و بەرگری لەسنورەكانی دەكات، هەوڵ دەدات توركیا لەگەڵ ڕوسیا تووشی داوەكە بكات و دووری بخاتەوە، هەرچەندە توركیا بەهۆی بەهێزی پەیوەندی ئابووری و سەربازی لەگەڵ ڕوسیا چۆتەپێش وەك ڕاكێشانی بۆڕی گاز و كڕینی مووشەكی ئێس ٤۰۰ و دانانی وزەی ئەتۆم”.

ئەوەش دەخاتەڕوو، ئێستا ئاستی بازرگانی توركیا و ڕوسیا ۳٥ ملیار دۆلارە و بڕیارە بگاتە ۱۰۰ ملیار، هاوكات توركیا دەیەوێت بۆ داهاتووی خۆی چەند كیلۆمەترێك پارێزگای ئیدلب لەژێر دەستی بێت تاكو یاری بەگرووپە توندڕەوەكانی بكات، ڕۆژئاواش هیچ دەستكەوتێك بەدەست نەهێنن ئەمەش مەحاڵە، ڕوسیاش لە سوریا پێویستی بە ئەمریكا هەیە.

جیهان

كۆرۆنا سەرۆكێكی عەرەبی دەباتە كۆشكی سەرۆكایەتی


خەڵك- بەشی هەواڵ
بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا،  قەیس سەعید سەرۆكی تونس ناچار دەكات بگەڕێتەوە بۆ كۆشكی قرتاجی سەرۆكایەتی، ئەمەش دوای شەش مانگ لە دەستنیشانكردنی بە سەرۆكی وڵاتەكە كە پێداگربوو لە ماڵە بچوكەكەی خۆی لە شاری منیهلەی خۆرئاوای تونس بمێنێتەوە.

ئیدارەی گشتی ئاسایشی سەرۆكی دەوڵەت و كەسێتییە فەرمی و گرنگەكان لە تونس ڕایگەیاند”لەپێناو بەردەوامبوونی دەوڵەت لەم ڕەوشە تەندروستییە نائاساییەی وڵاتی پێدا تێدەپەڕێت بەهۆی بڵاوبوونەوەی پەتای كۆرۆنا، و بە ڕەچاوكردنی پێویستی ئامادەبوونی سەرۆك كۆمار بەبێ‌ دابڕان لە نوسینگەكەی، كارئاسانی بۆ گواستنەوەی سەرۆك كرا لە بارەگای جێنیشتەجێبوونی لە منیهلە بۆ نیشتەجێبوون لە بارەگای فەرمی سەرۆكایەتی لە كۆشكی قرتاج”.

سەعید لە 23ی تشرینی یەكەمی ڕابردوو، پۆستی سەرۆكایەتی تونسی وەرگرت، بەڵام ڕەتیكردبۆوە بچێتە كۆشكی سەرۆكایەتی و پێداگربوو لەسەر ئەوەی لە ماڵە بچوكەكەی خۆی لە شاری منیهلە بمێنێتەوە.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

ڕۆحانی: كۆرۆنا كاریگەری لەسەر زیاتر لە 3 ملیۆن كرێكار دروست كردووە


خەڵك – بەشی هەواڵ
حەسەن ڕۆحانی سەرۆكی ئێران ڕایگەیاند ئەو دۆخەی بە هۆی كۆرۆناوە دروست بووە كاریگەری لەسەر ئیشوكاری 3 ملیۆن و 200 هەزار كەس دروست كردووە.

ئەمڕۆ دوو شەممە ڕۆحانی لە كۆبوونەوەی لەگەڵ تیمی ئابووری حكومەتەكەی ڕاشیگەیاند، ئەو دۆخەی ئێرانی تێدایە ڕێگەنادات بە پەكخستنی درێژخایەنی كارە ئابوورییەكان، ئەویش وەك ئاماژەیەك بۆ ئەو دۆخە ئابوورییە سەختەی بە هۆی سزاكانی ئەمریكاوە ڕووبەڕووی بوونەتەوە.

سەرۆكی ئێران داوایكرد ڕێنماییە تەندروستییەكان لە شوێنی كاردا جێبەجێ بكرێت بۆ ڕێگرتن لە تەشەنەكردنی كۆرۆنا و وتیشی: “ئامۆژگارییەكانی مانەوە لە ماڵە وەك بنەمایەكی سەرەكی بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا بەردەوام دەبن”.

جەختیشیكردەوە لەوەی ئێران توانا و پێداویستی تەندروستی هەیە بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسەكە.

بە پێی ئامارە فەرمییەكان تا ئێستا 58 هەزار و 226 كەس لە ئێران تووشی كۆرۆنا بوون.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

هه‌موو كه‌سێكی سه‌نگاپۆره‌ 300 دۆلاری ئه‌درێتێ


خەڵك –  لوقمان غه‌فوور

ده‌وڵه‌تی سه‌نگاپۆره‌ پێدانی مووچه‌ی تاكی وڵاته‌كه‌ی بۆ ئه‌م مانگه‌ زیادده‌كات به‌هۆی داخستنی ته‌واوی شاره‌كانییه‌وه‌ ئه‌ویش له‌ پێناو سه‌لامه‌تی تووشنه‌بوون به‌ كۆرۆنا ڤایرۆس.

هنگ سوی كیت جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی سه‌نگاپۆره‌ له‌ لێدوانێكدا بۆ بلۆمبێرگ ئه‌وه‌ رونده‌كاته‌وه‌ كه‌ ئه‌مڕۆ 6ی ئه‌پرل له‌ په‌رله‌مان ره‌زامه‌ندی ده‌درێت له‌سه‌ر 5ملیار و 100 ملیۆن دۆلاری سه‌نگاپۆری (3 ملیار و 600 ملیۆن دۆلاری ئه‌مریكی) به‌مه‌ش ده‌گاته‌ 60 ملیار دۆلاریسه‌نگاپۆری بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كرۆنا ڤایرۆس كه‌ هاوكاری خه‌ڵك و فه‌رمانبه‌رانی وڵاته‌كه‌ له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و پاره‌دایه‌.

حكومه‌تی سەنگاپۆرە بێگوێدانه‌ ئه‌وه‌ی كه‌ تووشی كورتهێنانی بودجه‌ ده‌بێت بڕی 4 ملیار دۆلاری سه‌نگاپوری (پاره‌ی یه‌ده‌كی پرۆژه‌كانی وڵاته‌كه‌ و بانك) راده‌كێشێت بۆ هاووڵاتیان.

سه‌نگاپۆره‌ پشت به‌بازرگانی ده‌به‌ستێت بۆیه‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا كاریگه‌ری خراپی ده‌بێت له‌سه‌ر باری دارایی وڵاته‌كه‌ی كه‌ پێده‌چێت به‌ رێژه‌ی 4% تووشی پوكانه‌وه‌ی ئابوری ببێت. به‌ڵام هنگ-ی جێگری سه‌رۆك وه‌زیران ده‌ڵێت: “ئه‌وه‌ی گرنگه‌ له‌م قۆناغه‌دا به‌بودجه‌ی وڵاته‌كه‌ هاوكاری ئه‌و كه‌سانه‌ بكرێت كه‌ فه‌رمانبه‌رن و ئه‌و كه‌سانه‌ش كه‌ كاره‌كانیان له‌ كیسچووه‌”.

ئه‌و بریارانه‌ش كه‌ په‌رله‌مان په‌سه‌ندی ده‌كات، ئه‌مانه‌ن:

*300 دۆلاری زیاده‌ بۆ هه‌ر كه‌سێكی سه‌روو ته‌مه‌ن 18 ساڵ.

*بۆ مانگی ئه‌پرلی 2020 پاڵپشی كرێی كۆمپانیاكان ده‌كرێت به‌ 75% تا بتوانن كرێی كارمه‌ندانی كۆمپانیاكانیان دابینبكه‌ن.

*لێخۆشبوون له‌ هه‌موو باجێك بۆ كرێكار و فه‌رمانبه‌ره‌ بیانییه‌كانی ناو سه‌نگاپۆره‌ بۆ مانگی ئه‌پرل.

سه‌نگاپۆره‌ش یه‌كێكه‌ له‌و وڵاتانه‌ی كه‌ 1309 كه‌سی تووشی كرۆنا ڤایرۆس بووه‌ و 6 كه‌سیش له‌ وڵاته‌كه‌ی به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه‌ مردوون.

كۆرۆنا ڤایرۆس گروپێكن له‌ ڤایرۆسه‌ درمییه‌كان و ئه‌توانن ببنه‌ هۆی زیانگه‌یاندن به‌ كۆئه‌ندامی هه‌ناسه‌، له‌ ته‌شه‌نه‌سه‌ندی ڤایرۆس “سارس”ی ئاساییه‌وه‌ سه‌ریهه‌ڵداوه‌ كه‌ بۆ ساڵی 2002 ده‌گه‌ڕێته‌وه‌. ئه‌م ڤایرۆسه‌ به‌به‌رده‌وامی خۆی نوێده‌كاته‌وه‌، تا له‌ ئه‌نجامدا له‌دیسێمبه‌ری 2019 ڤایرۆسێكی نوێ-ی كۆرۆنا سه‌ریهه‌ڵدا به‌ناوی “سارس – كۆرۆنا ڤایرۆس 2” له‌شاری وۆهان-ی كه‌رتی هێبی وڵاتی چین، بۆیه‌ هه‌ندێك سه‌رچاوه‌ به‌ ڤایرۆسی وۆهان ناویده‌به‌ن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان