ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

حوسییەكان فڕۆكەیەكی سەربازی سعودییەیان خستەخوارەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ

وتەبێژی چەكدارانی حوسی ڕایگەیاند، هێزەكانی بەرگریی ئاسمانی فڕۆكەیەكی جۆری “تۆرنیدۆ”ی سعودیەیان لەكاتی هێرشدا لە پارێزگای جەوف خستووەتە خوارەوە.

یەحیا سەریع، لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەنوسیدا وتویەتی”ئەو فڕۆكەیە بە مووشەكی زەمین بە ئاسمان خراوەتە خوارەوە بە تەكنیكێكی پێشكەوتوو”.

حوسییەكانی گروپێكی چەكداری شیعەی یەمەنن و زۆربەی ناوچەكانی ئەو وڵاتەیان كۆنترۆڵكردووە، لەلایەن ئێرانەوە پشتیوانی دەكرێن و ماوەی پێنج ساڵە شەڕی چەكدارانی سەر بە مەنسور هادی دەكەن.

جیهان

دوواین ئاماری تووشبووانی كۆرۆنا لە ئێران

خەڵك-بەشی هەواڵ

 

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایدەگەیەنێت، لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 2845 كەس تووشی كۆرۆنا بوون.

سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 2845 كەس لە ئێران تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و 166 كەسیش گیانیان لە دەستداوە.

وتیشی”لە سەرەتای دەركەوتنی ڤایرۆسەكە تاكو ئەمڕۆ 419 هەزار و 43 كەس لە ئێران تووشی كۆرۆنا بوون”.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، هەر بەهۆی ڤایرۆسەكەوە تا ئێستا 24 هەزار و 118 كەس لە ئێران گیانیان لە دەستداوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

چین: ئەمریکا گێچەڵمان پێدەکات

خەڵك-بەشی هەواڵ

 

سبەینێ لە ئەمریكا هەردوو بەرنامەی تیك تۆك و ویچات ڕادەگیرێت و وەزارەتی بازرگانی چین-یش ڕایدەگەیەنێت، پەكین بەم نزیكانە ڕێكاری تایبەت بەرامبەر بەم بڕیارە دەگرێتەبەر.

ئاژانسی ڕۆیتەرز بڵاویكردەوە وەزارەتی بازرگانی چین ئەمڕۆ شەممە قەدەغەكردنی ئەپڵیكەیشنی تیك تۆك و ویچادی لەلایەن حكومەتی ئەمریكاوە بە “گێچەڵ” ناوبرد و دژایەتی وڵاتەكەشی بەرامبەر ئەو هەنگاوە خستەڕوو، داواشی لە واشنتن كرد دەستبەرداری ئەو هەڵسوكەوتانەی بێت.

ئاشكراشیكرد، ئەگەر ئەمریكا هەڵەی خۆی بەم نزیكانە چاك نەكاتەوە، ئەوا چین ڕێكاری پێویست بۆ پاراستنی بەرژەوەندییە ڕەواكانی كۆمپانیاكانی خۆی دەگرێتەبەر.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

لە میسر، خۆپیشاندان دژی سیسی بەڕێوەچوو

خەڵك-بەشی هەواڵ

خۆپیشاندان دژی سەرۆك كۆماری ميسر ئەنجامدرا.

كەناڵی تەلەفزیۆنی موكەمیلین بڵاویكردەوە، گروپێك لە ناوچەی عەرەب مەعمەل لە شاری سوێز-ی ڕۆژهەڵاتی قاهیرەی پایتەخت خۆپیشاندانیان دژی سیسی ئەنجامدا و هوتافی “ناتوانم بخەوم ئاسوودە نابم، بڕوخێ سیسی بڕوخێ” یان دەوتەوە.

بەپێی زانیارییەكان، بڕیارە ٢٠ی ئەیلول خۆپیشاندان ساز بكرێت و لەم خۆپیشاندانەشدا پەیامی “ناترسین، ناترسین، لەنێوان ئێمە و تۆدا ڕۆژی ٢٠ی ئەیلول هەیە”یان بە ڕژێم دەوتەوە.

ئەمە لەكاتێكدایە، محەمەد عەلی سەركردەی ئۆپۆزسیۆنی میسری، كە لە ئیسپانیا دەژی، داوای لە گەلەكەی كرد لە ٢٠ی ئەیلول خۆپیشاندان دژی سیسی ئەنجام بدەن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان