ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

سەرۆك وەزیرانی هەرێم ئەمڕۆ لەگەڵ وەزیری بەرگری ئەمریكا و وەزیری دەرەوەی ڕوسیا كۆدەبێتەوە

خەڵك –بەشی هەواڵ

بڕیارە ئەمڕۆ لە پەراوێزی كۆنگرەی میونشن مەسرور بارزانی سەرۆك وەزیرانی هەرێم لەگەڵ ژمارەیەك لە كاربەدەستاندا كۆبێتەوە.

بەپێی زانیارییەكان ئەمڕۆ سەرۆك وەزیران لەگەڵ مارك ئێسپەر وەزیری بەرگری ئەمریكا و سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی ڕوسیادا كۆدەبێتەوە.

هاوكات لەگەڵ وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا و وەزیری بەرگری كەنەدا و سەرۆك وەزیرانی ئەردەن و كوێتیشدا دیدار دەكات.

دوێنێش لەگەڵ سەرۆك وەزیرانی هەرێم لەگەڵ وەزیرانی دەرەوە و وزەی ئەمریكادا كۆبووەوە.

ریکلام

کوردستان

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی منداڵان: ئەگەری تووشبوونی منداڵ بە كۆرۆنا كەمە

خەڵك- بەشی هەواڵ
پزیشكێكی پسپۆڕی نەخۆشییەكانی منداڵان، كە بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی فێركاری منداڵانە لە سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، كە تا ئێستا هیچ حاڵەتێكی مردنی خوار تەمەنی 12 ساڵی تۆمار نەكراوە لە جیهاندا بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە.

د. پشدەر عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی فێركاری منداڵان لە سلێمانی لە هەژماری خۆی لە فەیسبووك ڕایگەیاندووە، بەهۆی شێوازی سیستەمی بەرگری لەشی منداڵ تووشبوونیان بە ڤایرۆسی كۆڕۆنا كەمە، ئەگەر تووشیش بن زۆربەیان بەشێوەی پەتایەكی سووك ئەیگرن.

دەشڵێت: “تا ئێستا هیچ حاڵەتێكی مردنی خوار تەمەنی 12 ساڵی تۆمار نەكراوە لە جیهاندا بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە”.

جەختیشی كردۆتەوە، كە ئەوە مانای ئەوە ناگەیەنێت خۆپارێزی لە ڤایرۆسەكە بۆ منداڵ نەكرێت، چونكە لەوانەیە حاڵەتەكەی تووند بێت یان بەهۆیەوە تەمەن گەورە تووش بكات و ژیانی ئەو بخاتە مەترسییەوە.

ڕاشیگەیاندووە، پابەندی خۆپارێزی و ڕێنماییەكانی وەزارەتی تەندرووستی بن و ترس و دڵەڕاوكێیەكی زۆر بۆ خۆتان درووست مەكەن، چونكە لەوانەیە ئەو ترسە زۆرە ببێتە هۆی لاوازبوونی سیستەمی بەرگری لەشت و ببیت بە نێچیرێكی باش بۆ ڤایرۆسەكە، بەڵام گرنگە بەهەموو شێوەیەك خۆپارێزی بكەیت.

لای خۆشیەوە، د. زانا دزەیی، پسپۆڕی نەخۆشییەكانی هەناوی بابەتێكی دەربارەی ڤایرۆسی كۆرۆنا بڵاوكردۆتەوە و تێیدا داوا لە هاووڵاتییان دەكات نەترسن و تەنها پێویستیان بەوەیە خۆیان بپارێزن.

دەشڵێت: “هەرچەندە چارەسەری ڤایرۆسەكە نەدۆراوەتەوە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ٩٧٪ی ئەوانەی تووشی ڤایرۆسەكە بوون چاك بوونەتەوە، خۆشبەختانە تا ئێستا كەمتر لە ٣٪ی تووشبوان بە ڤایرۆسەكە گیانیان لەدەستداوە و زۆربەی تووشبووان چاك بوونەتەوە”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

جموجۆڵی بازرگانی نێوان هەرێم و ئێران ئاسایی دەبێت

خەڵك-ئارام سەردار

وەزیری ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، ئەو پشكنینانەی لەخاڵە سنوورییەكان بۆ خۆراك و پێویستیەكانی تر دەكرێن، كە لەوڵاتی ئێرانەوە بۆ هەرێمی كوردستان دێن بەشێوەیەكی ئاسایی بەرێوەدەچێت، چونكە مرۆڤ هۆكاری گواستنەوەی نەخۆشیەكەیە.

ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە ڕۆژنامەوانانی ڕاگەیاند، تائێستا ئەو پشكنینانەی هەبوون بۆ خۆراك و پێویستییەكانی تر، كە لەوڵاتی ئێرانەوە لەڕێگا سنوورییەكانەوە دێنە هەرێمی كوردستان هەر وەكو خۆیانن بەشێوەیەكی ئاسایی هەروەك لەخاڵە سنوورییەكانی تر لەگەڵ وڵاتانی دیكە دەكرێن، چونكە مەترسی ئەو نەخۆشیە زیاتر بەڕێگای مرۆڤەوەیە، كە هۆكاری گواستنەوەی نەخۆشیەكەیە.

دەشڵێت: “دەبێ تیشكمان لەسەر ئەوە بێت مرۆڤ لەم پەتایە دووربخەینەوە، ئەگەر حاڵەتێكی وەها بێتە پێشەوە، كە بازرگانی بوەستێت، بەدڵنیایی حكومەتی هەرێم بڕیاری پێویستی دەبێت”.

وەزیری ناوخۆ ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، لەكۆبوونەوەكەی ئەمڕۆش گەیشتین بە بڕیارێك، كەوا ئاڵوگۆڕی بازرگانی ڕێكبخرێت بەجۆرێك، كە خزمەتی هەردوولا بكات و بەدووریش بین لەگواستنەوەی پەتای كۆرۆنا .

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان ژنێك تووشی كۆرۆنا بووە

خەڵك- بەشی هەواڵ

ڕۆژی پێنج شەممەی ڕابردوو، بەرپرسانی تۆڕی تەندروستی شاری بانە، ژنە هاووڵاتییەكی خەڵكی ئەو شارەیان بە هۆی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا ڕەوانەی نەخۆشخانەی “ڕازی”ی ئەو شارە كردووە.

ئاژانسی (كوردپا) لە زاری سەرچاوەیەكەوە بڵاویكردۆتەوە، ئەو ژنە هاووڵاتییەكە لە یەكێك لە وڵاتانی ئەروپا گەڕاوەتەوە، پاش پشكنینی سەرەتایی، كە تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووه، لە نهومی دووەمی نەخۆشخانەی “ڕازی”ـی شاری بانە بەرانبەر بە بەشی “منداڵبوون” قەرەنتینە كراوە.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاندووە، تا ئێستا 28 كەس تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووە و لەو ڕێژەیەش 5 كەسیان گیانیان لەدەستداوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان