ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

حكومەتی هەرێم وەڵامی دەنگۆی دانەوەی پاشەكەوتی دایەوە


خەڵك- ئەحمەد عەبدوڵڵا

دەنگۆی ئەوە بڵابووەتەوە كە حكومەتی هەرێم ئامادەیە پاشەكەوتی ئەو فەرمانبەرانە بداتەوە كە تەمەنیان 45 ساڵە و 15 ساڵ خزمەتیان هەیە، بەمەرجێك ئامادەبن خۆیان خانەنشین بكەن و وتەبێژی حكومەتی هەرێميش وەڵامی دەنگۆكەی دایەوە.

د.جوتیار عادل، وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، ئەو دەنگۆیە هیچ بنەمایەكی نییە و حكومەتی هەرێم دیراسەی هیچ پڕۆژەیەكی لەو چەشنەی نەكردووە بۆ دانەوەی پاشەكەوت.

وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان بێئاگای خۆی دەربڕی لەو دەنگۆییە و ڕایگەیاند، پلانێك لە ئارادا نییە بۆ خانەنشینكردنی فەرمانبەران پێش ماوەی یاسایی، بەمەرجی گەڕانەوەی پاشەكەوت.

13 ملیار دۆلاری فەرمانبەران لای حكومەتی هەرێمی كوردستانە

حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕۆژی 3ی شوباتی 2016، بڕیاریدا بەشێك لە مووچەی فەرمانبەران پاشەكەوت بكات و بەڵێنی ئەوەیدا هەر كاتێك دۆخی ئابوری هەرێم باشبوو، پاشەكەوتەكە بداتەوە و ڕۆژی 8ی ئاداری ساڵی ڕابردووش حكومەتی هەرێم بڕیارەكەی هەڵوەشاندەوە.

لێدوانەكەی وتەبێژی حكومەتی هەرێم لەكاتێكدایە چەند ڕۆژێكە باس لەوەدەكرێت، حكومەتی هەرێم ئامادەیە پاشەكەوتی ئەو فەرمانبەرانە بداتەوە كە تەمەنیان لە سەرو 45 ساڵەوەیە و 15 ساڵ خزمەتیان هەیە لە كەرتی گشتییدا، بۆ ئەوەی زۆرترین ژمارەی فەرمانبەر خۆیان خانەنشین بكەن.

بەپێی دواین ئامار حكومەتی هەرێمی كوردستان 13 ملیار دۆلار قەرزی فەرمانبەرانی لایە و بەپێی پڕۆژەیاسای چاكسازیش بڕیارە هەر فەرمانبەرێك حسابێكی بانكی بۆ بكرێتەوە و پاشەكەوتی تێدا حساب بكرێت تا ئەو كاتەی حكومەتی هەرێم توانای دانەوەی دەبێت.

ئابوری

بڕیارێكی نوێ‌ لەبارەی دەوامەوە درا


خەڵك- بەشی هەواڵ
سەرۆكایەتی دادگای تێهەڵچوونەوەی ناوچەی سلێمانی بڕیارێكی نوێ‌ دەربارەی دەوامی دادوەرانی لێكۆڵینەوە و لێكۆڵەرەوەكان دەردەكات و جەختدەكاتەوە، كە دەبێت بەپێی خشتەیەك دەوام بكەن.

سەرۆكایەتی دادگای تێهەڵچوونەوەی ناوچەی سلێمانی لە گشتاندنێكدا بۆ دادوەرانی دادگاكانی سلێمانی ئاماژەی بەوەكردووە، كە لەبەر بەرژەوەندی گشتی و ڕاپەڕاندنی ئیشوكارەكان، سەرجەم دادوەرانی دادگاكانی لێكۆڵینەوە پێویستە ڕۆژانی یەك شەممە و چوار شەممە لە كاتژمێر 8:30ی بەیانی بۆ 1ی دوانیوەڕۆ دەوام بكەن لە یەكێك لە بنكەكانی پۆلیس.

هەر بەپێی گشتاندنەكە، دەسەڵات دراوە بە دادوەران تاوەكو خشتەیەك ئامادە بكەن بۆ دەوامی (لێكۆڵەرەوە دادوەرییەكان) بۆ ئەوەی ئەو ڕۆژانەی بۆ یان دیاریكراوە دەوام بكەن.

جەختیشكراوەتەوە، كە دەبێت دادوەران و لێكۆڵەرەوە دادوەرییەكان ڕۆژەكانی دیكە بەردەوام مۆبایلەكانیان كراوەبن بۆ ئەو پەیوەندیانەی لە بنكەكانی پۆلیس و ئاسایشەوە پێیانەوە دەكرێن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

یاسایەكی تایبەت بە مووچە و دەرماڵە و خانەنشینی لە هەرێم خرایە بواری جێبەجێ‌ كردنەوە


خەڵك – ئارام سەردار
یاسای چاكسازی لەمووچە و دەرماڵە و بەخشین و ئیمتیازاتەكان و خانەنشینی لە هەرێمی كوردستان كەوتە بواری جێبەجێ‌ كردنەوە.

دوای ئەوەی لە كۆبوونەوەی ۱ی نیسانی ۲۰۲۰ ئەنجوومەنی وەزیران پەیڕەوی بۆ جێبەجێكردنی یاسای چاكسازی لەمووچە و دەرماڵە و بەخشین و ئیمتیازاتەكان و خانەنشینی لەهەرێمی كوردستان پەسەندكرد، دەقی پەیڕەوەكە لە ڕۆژنامەی واقایعی كوردستان بڵاوكرایەوە .

دەقی پەیڕەوی جێبەجێكردنی یاساكە:

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

لەسەر دابەشكردنی مووچە پارێزگاری هەڵەبجە هاتەدەنگ


خەڵك- بەشی هەواڵ
سەرەڕای قەدەغەی هاتووچۆ و دانانی ڕێكاری خۆپارێزی بۆ دابەشكردنی مووچە، ئەمڕۆ لەكاتی دابەشكردنی مووچە لە هەڵەبجە قەرەباڵغییەكی زۆر دروست بووە و بەهۆیەوە پارێزگاری شارەكە ڕوونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە،

ئازاد تۆفیق، پارێزگاری هەڵەبجە لە ڕوونكردنەوەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، “بەداخەوە ئەمڕۆ لە كاتی دابەشكردنی مووچەی خانەنشینان، كەمترین پابەندبون بەدیكرا، بۆیە بۆ پاراستنی تەندروستی هاووڵاتیان ناچاربوین، هێزی ئاسایش و پۆلیس زیاد بكەین”.

جەختیشی كردۆتەوە، سبەینێ‌ چوار شەممە ڕێكاری تایبەت لەبەردەم بانكەكانی هەڵەبجە لەكاتی دابەشكردنی مووچەدا دەگیرێتەبەر.

No photo description available.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان