ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

ئامارێكی نوێی قوربانیانی نەخۆشی كۆرۆنا لە چین بڵاوكرایەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
دەسەڵاتدارانی چین، ئامارێكی نوێی نەخۆشی كۆرۆنا بڵاودەكەنەوە و ئاماژە بە تۆماركردنی 139 حاڵەتی گیانلەدەستدان دەكەن لە ڕۆژی ڕابردوودا بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا.

لەگەڵ ڕاگەیاندنی ئەو ئامارە نوێیە، ژمارەی ئەوانەی لە وڵاتی چین بەهۆی كۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە گەیشتە 1519 كەس.

بەرپرسانی كەرتی تەندروستی لە ناوچەی هۆبی ڕایانگەیاندبوو، لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا 139 كەس بەهۆی نەخۆشی كۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە،  2420 كەسی تر توشی نەخۆشییەكە بوون، ئەمەش بەپێی ماڵپەڕی (روسیا الیوم).

بەرپرسانی كەرتی تەندروستی هەرێمی هۆبی لە چین دەڵێن”ئەو بەرەنجامە هاوتای نیوەی ژمارەی ئەوانەیە كە لە ڕۆژی پێشوودا توشی نەخۆشییەكە بوون، بەو شێوەیەش كۆی ژمارەی توشبوان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە چین، 66 هەزار كەسی تێپەڕاند.

جیهان

دوواین ئاماری تووشبووانی كۆرۆنا لە ئێران

خەڵك-بەشی هەواڵ

 

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایدەگەیەنێت، لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 2845 كەس تووشی كۆرۆنا بوون.

سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 2845 كەس لە ئێران تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و 166 كەسیش گیانیان لە دەستداوە.

وتیشی”لە سەرەتای دەركەوتنی ڤایرۆسەكە تاكو ئەمڕۆ 419 هەزار و 43 كەس لە ئێران تووشی كۆرۆنا بوون”.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، هەر بەهۆی ڤایرۆسەكەوە تا ئێستا 24 هەزار و 118 كەس لە ئێران گیانیان لە دەستداوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

چین: ئەمریکا گێچەڵمان پێدەکات

خەڵك-بەشی هەواڵ

 

سبەینێ لە ئەمریكا هەردوو بەرنامەی تیك تۆك و ویچات ڕادەگیرێت و وەزارەتی بازرگانی چین-یش ڕایدەگەیەنێت، پەكین بەم نزیكانە ڕێكاری تایبەت بەرامبەر بەم بڕیارە دەگرێتەبەر.

ئاژانسی ڕۆیتەرز بڵاویكردەوە وەزارەتی بازرگانی چین ئەمڕۆ شەممە قەدەغەكردنی ئەپڵیكەیشنی تیك تۆك و ویچادی لەلایەن حكومەتی ئەمریكاوە بە “گێچەڵ” ناوبرد و دژایەتی وڵاتەكەشی بەرامبەر ئەو هەنگاوە خستەڕوو، داواشی لە واشنتن كرد دەستبەرداری ئەو هەڵسوكەوتانەی بێت.

ئاشكراشیكرد، ئەگەر ئەمریكا هەڵەی خۆی بەم نزیكانە چاك نەكاتەوە، ئەوا چین ڕێكاری پێویست بۆ پاراستنی بەرژەوەندییە ڕەواكانی كۆمپانیاكانی خۆی دەگرێتەبەر.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

لە میسر، خۆپیشاندان دژی سیسی بەڕێوەچوو

خەڵك-بەشی هەواڵ

خۆپیشاندان دژی سەرۆك كۆماری ميسر ئەنجامدرا.

كەناڵی تەلەفزیۆنی موكەمیلین بڵاویكردەوە، گروپێك لە ناوچەی عەرەب مەعمەل لە شاری سوێز-ی ڕۆژهەڵاتی قاهیرەی پایتەخت خۆپیشاندانیان دژی سیسی ئەنجامدا و هوتافی “ناتوانم بخەوم ئاسوودە نابم، بڕوخێ سیسی بڕوخێ” یان دەوتەوە.

بەپێی زانیارییەكان، بڕیارە ٢٠ی ئەیلول خۆپیشاندان ساز بكرێت و لەم خۆپیشاندانەشدا پەیامی “ناترسین، ناترسین، لەنێوان ئێمە و تۆدا ڕۆژی ٢٠ی ئەیلول هەیە”یان بە ڕژێم دەوتەوە.

ئەمە لەكاتێكدایە، محەمەد عەلی سەركردەی ئۆپۆزسیۆنی میسری، كە لە ئیسپانیا دەژی، داوای لە گەلەكەی كرد لە ٢٠ی ئەیلول خۆپیشاندان دژی سیسی ئەنجام بدەن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان