ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

عەللاوی دانوستان لەگەڵ كورد دەكات


خەڵك- بەشی هەواڵ
سەرۆكی فراكسیۆنی (بیارق الخیر) لە پەرلەمانی عیراق، باس لەو پرسانە دەكات كە دێنە بەردەم حكومەتە چاوەڕوانكراوەكەی محەمەد تۆفیق عەللاوی، لەو ڕووەشەوە ئاماژە بە پرسی ماددەی 140 و پشكی هەرێمی كوردستان لە بودجە و مووچەی پێشمەرگە و نەوت غاز دەكات لەنێوان بەغدا و هەرێم.

محەمەد خالیدی، سەرۆكی فراكسیۆنی (بیارق الخیر) لە پەرلەمانی عیراق كە بە كەسێكی نزیك لە محەمەد تۆفیق عەللاوی سەرۆك وەزیرانی ڕاسپێردراو دادەنرێت، لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدال ڕایگەیاندووە”عەللاوی پەیوەندییەی زۆر باشی لەگەڵ برا كوردەكان هەیە لە هەرێمی كوردستان و ئامادەیە لەپێناو چارەسەركردنی تەنگژەكان كە تەنیا بە دیالۆگ چارەسەر دەكرێن، دانوستانیان لەگەڵدا بكات”.

خالیدی پێشبینی كردووە، لە ئایندەدا كرانەوەیەكی زۆر باش لەنێوان بەغدا و هەولێردا بێتەئارا و هەرێمی كوردستان رۆڵی گەورەی لە حكومەتی داهاتوودا هەبێت.

سەرۆكی فراكسیۆنی (بیارق الخیر)، سەردانی محەمەد تۆفیق عەللاوی سەرۆك وەزیرانی ڕاسپێردراوی بۆ هەرێمی كوردستان بە پێویست لەقەڵمدا كە بە وتەی ئەو”گرنگییەكی زۆری هەیە بۆ چارەسەركردنی كێشە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان حكومەتی فیدراڵ و حكومەتی هەرێمی كوردستان”.

کوردستان

پشکنینی سەردانکەرانی پرسەکەی هەولێر بەردەوامدەبێت


خەڵک – ئارام سەردار

لەئەنجامی دانانی دوو پرسە لەشاری هەولێر  76 حاڵه‌تی نوێی كۆرۆنا تۆمارکرا، بۆیە ماوه‌ی چوار ڕۆژە تیمە تەندروستییەکان به‌ردەوامن بە وه‌رگرتنی نمونەى پشکنین له‌و كه‌سانه‌ی به‌ركه‌وتنیان هه‌بووه‌ .

دکتۆر سه‌رهه‌نگ جامباز، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی خۆپاراستنی ته‌ندروستی هه‌ولێر به‌ژمارەیەک دەزگای ڕاگەیاندنی وت، ماوەی چوار ڕوژ دەبێت تیمە تەندروستیەکان سامپڵ لەم کەسانە وەردەگرن کەوا بەرکەوتەی ئەو دوو پرسەیەن لەگەڕەکی کارێزان.

دەشڵێت، بەشێک لەوانەی بەرکەوتەی ئەو دوو پرسەیەن لەگەڕەک و شوێنی جیاوازن و گەڕاونەتەوە بۆ شوێنەکانی خۆیان، بۆ ئەمانیش بەهەمان شێوە سەردان دەکرێن ونمونەیان لێ وەردەگیرێت، جگە لەخۆیان و دراوسێی سامپڵ به‌شێوه‌ی هه‌ڕه‌مه‌كی وه‌رده‌گیرێت له‌ كۆڵان و ماڕكێت و دوكانه‌كانه‌كانی ئه‌و شوێنانه‌ .

ئەوەشی خستەڕوو، تیمەکان بەرداوام دەبن لەگەڕان بەدوای توشبووان لەم شوێنانەی کە ئه‌نجامی پشكنینیان پۆزه‌تیڤ بووه‌.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

لە دهۆك، سێ كەسی دیكە تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون


خەڵك-بەشی هەواڵ

وەزارەتی تەندروستی ڕایدەگەیەنێـت، سێ كەسی دیكە لە دهۆك تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون.
وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەڕاگەیەنراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، لە بەردەوامی پشكنینەكان و گەڕان بەدوای گومانلێكراوان، سێ تووشبووی ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە شاری دهۆك دەستنیشانكران، كە خێزانێكی دایك و باوك تەمەن 31 ساڵن لەگەڵ منداڵێكی تەمەن 10 مانگ لە وڵاتی بەریتانیا گەڕاونەتەوە و لەكەڕەنتین دابوون.

ئەمەش لەكاتێكدایە، ئەمڕۆ سێ شەممە وەزارەتی تەندروستی تووشبوونی پێنج كەسی دیكەی لە شاری هەولێر ڕاگەیاند.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

هەڵمەتى شۆردنی شەقامەکانى سلێمانى دەستپێدەکات


خەڵک – بەشی هەواڵ

بڕیارە ئەمڕۆ سێ شەممە سەرۆکایەتى شارەوانی سلێمانی هەڵمەتى شۆردنی شەقامەکانی سلێمانی ئەنجامبدات.

 

سەردەشت ڕەفیق وتەبێژی شارەوانی سلێمانی ڕایگەیاند، سە‌رۆ‌كایە‌تی شارە‌وانی سلێمانی كاتژمێر١١پێشنیوە‌ڕۆ ھە‌ڵمە‌تی شۆردنی شە‌قامە‌كان ئە‌نجامدەدات.

 

ئاماژەى بەئەوەشدا، ئەم هەڵمەتە دەچێتە چوارچێوەی هەڵمەتەکانى ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا.

 

ئەوەشی خستەڕوو، بۆ شۆردنی شەقامەکان مادە‌‌ی كلۆر بە‌كاردێنن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان