ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

ئەمڕۆ جارێكی تر ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی كۆدەبێتەوە


خەڵك- بەشی هەواڵ

ئەمڕۆ جارێكی دیكە ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان كۆدەبێتەوە بۆ هەڵسەنگاندنی پەیڕەوی ناوخۆی یەكێتی.

بەپێی زانیارییەكان ئەمڕۆ لە سلێمانی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان كۆدەبێتەوە و گفتوگۆ لەسەر پەیڕەوی ناوخۆی حزبەكە دەكرێت، هەرچەندە هەموو ماددە و بڕگەكانیشی پەسەندكراون.

لە دوو هەفتەی پێشوودا ئەنجومەنی سەركردایەتی ئەو حزبە چەند كۆبوونەوەكی كرد و تێیدا تەواوی ماددە و بڕگەكانی پەیڕەوی ناوخۆی لێكەوتەوە، هەرچەندە ناڕەزایەتی زۆری لە نێو حزبەكەدا دروستكرد و وایكرد هەریەك لە كۆسرەت ڕەسوڵ و لاهور شێخ جەنگی و بافڵ تاڵەبانی كۆبوونەوە.

یەكێتی نیشتیمانی كوردستان لە ڕۆژی 21ی كانوونی یەكەمی ساڵی ڕابردوودا كۆنگرەی چوارەمی خۆی بەست و دواتر ئەنجومەنی سەركردایەتی هەڵبژارد كە ژمارەی ئەندامەكانی 121 كەسن.

کوردستان

ئاگادارییەك لە پارێزگای هەولێرەوە


خەڵك – بەشی هەواڵ

پارێزگای هەولێر هاووڵاتیان ئاگاداردەكاتەوە، كە بەسود وەرگرتن لە ڕێگەپێدانی پارێزگای هەولێر لەكاتژمێر (1)ی شەو تا (6)ی بەرەبەیان سەفەریانكردووە و لەماڵەكانیان چوونەتە دەرەوە، هەر ئەمشەو لەدوای كاتژمێر (1)ی شەو تا (6) بەیانی بگەڕێنەوە ماڵەكانیان.

پارێزگای هەولێر ئاماژەی بەوەشداوە، ئەم ڕێگەدانە لە بەیانی ژمارە 24ی ئەمڕۆی وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان هەڵوەشاوەتەوە.

 

دەقی ئاگادارینامەكە:

ئاگادارییەك لە پارێزگای هەولێرەوە

ئەو هاوڵاتییانە ئاگادار دەكەینەوە، كە بەسود وەرگرتن لە ڕێگە پێدانی پارێزگای هەولێر لەكاتژمێر (1)ی شەو تاوەكو (6)ی بەرەبەیان سەفەریانكردووە و لەماڵەكانیان چوونەتە دەرەوە، هەر ئەمشەو لەدوای كاتژمێر (1)ی شەو تاوەكو (6) بەیانی بگەڕێنەوە ماڵەكانیان، ئەم ڕێگەدانە لە بەیانی ژمارە24ی ئەمڕۆی وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان هەڵوەشاوەتەوە.

ڕاگەیاندنی پارێزگای هەولێر
2020.4.3

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

تەندروستی هەرێم: 2 تووشبووی تر لە هەولێر دەستنیشان كران


خەڵك – بەشی هەواڵ

وەزارەتی تەندروستی هەرێم ڕایگەیاند: لە بەردەوامی پشكنینەكان و گەڕان بەدوای گومانلێكراوان، دوو تووشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ COVID-19 لە شاری ھەولێر دەستنیشانكران.

تەندروستی هەرێم ڕوونیشیكردووەتەوە، تووشبووەكان دوو ئافرەتن كە هەردووكیان بەركەوتەی تووشبووێكی پرسەیەكی ماتەمینی گەرەكی كارێزانی شاری ھەولێرن.

دەقی ڕاگەیەنراوەكە:

دەرەنجامی نوێ …

لە بەردەوامی پشكنینەكان و گەڕان بەدوای گومانلێكراوان، دوو تووشبووی ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە شاری ھەولێر دەستنیشانكران، دوو ئافرەت كە هەردووكیان بەركەوتەی تووشبووێكی پرسەیەكی ماتەمینی گەرەكی كارێزانی شاری ھەولێرن.

وەزارەتی تەندروستی
3 نیسان 2020

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

“لە 48 كاتژمێری داهاتوودا میدیاكاران ڕێگریان لێ ناكرێت بەمەرجێك لە دەوامدا بن”


خەڵك – بەشی هەواڵ

ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی هەرێم ڕایگەیاند: میدیاكاران دەتوان هاتوچۆ بكەن بە مەرجێك لە ئەرك و دەوامدا بن.

وەزیری ناوخۆ هەرێم وتیشی، میدیاكاران تەنها باجی دەزگاكەیان بەكاربهێن باجی سەندیكای ڕۆژنامەنووسان ڕێگە پێدراو نییە.

هاوكات، كاروان ئەنوەر لێپرسراوی لقی سلێمانی سەندیكای ڕۆژنامەنووسانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت: بەبڕیاری وەزیری ناوخۆ و پاڕێزگاری سلێمانی لە 48 كاتژمێری داهاتوودا هاتوچۆی میدیاكاران و كارمەندانی كەناڵەكانی ڕاگەیاندن ڕێگریان لێ ناكرێت لە چوارچێوەی یاسا و ڕێساكانی پێشوودا.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان