ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

سلێمانی، ژن و پیاوێك بە تۆمەتی دزی دەستگیردەكرێن

خەڵك- بەشی هەواڵ
پۆلیسی نەهێشتنی تاوان لە سلێمانی، لە دوو ڕووداوی جیادا ژن و پیاوێك بەتۆمەتی دزیكردن دەستگیردەكەن.

بەپێی ڕاگەیەندراوێك كە لەلایەن پۆلیسی نەهێشتنی تاوان لەپارێزگای سلێمانی بڵاوكراوەتەوە” پاش ئەوەی‌ تۆمەتبارێك شوێن كارمەندێكی‌ بانك دەكەوێت كە عەلاگەیەكی‌ پێبووەو تۆمەتبار وایزانیوە پارەیە، پاش دابەزینی‌ كارمەندەكە بەكارێكی‌ تایبەتی‌ خۆی‌ لەدوكانێك، لەو كاتەدا تۆمەتبارەكە بەمەبەستی‌ دزینی‌ عەلاگەكە جامی‌ ئۆتۆمبێلەكەی دەشكێنێت، لەو كاتەدا مەفرەزەكانی‌ بەشی‌ پۆلیسی‌ نەهێشتنی‌ تاوان تۆمەتبارەكە دەستگیر دەكەن.

هەر لە ڕاگەیەدراوەكەدا هاتووە”تۆمەتبارەكە ناوی‌ (ن، ج، ق) و لەدایكبوی‌ 1962و ڕەگەزنامەی‌ عەرەبە، لەئێستادا بەفەرمانی‌ بەڕێز دادوەری‌ لێكۆڵینەوە ڕاگیراوە، لەلایەكی‌ ترەوە پاش وەرگرتنی‌ فەرمانی‌ دادوەر، مەفرەزەكانی‌ بەشی‌ پۆلیسی‌ نەهێشتنی‌ تاوان ژنێكیان دەستگیركرد كە چەند جارێك لەسوپەرماركێتی‌ چوێسە دزیكردووە، پاش سود وەرگرتن لەكامێراكانی‌ چاودێری‌ توانرا تۆمەتبارەكە بناسرێتەوەو دەستگیربكرێت.

وەك ڕاگەیەندراوەكەی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان ئاماژەی پێكردووە”تۆمەتبارەكە ناوی‌ (ن، ن، ج)و لەدایكبوی‌ 1980و ڕەگەزنامەی‌ عەرەبە، لەئێستادا بەفەرمانی‌ بەڕێز دادوەری‌ لێكۆڵینەوە ڕاگیراوە”.

کوردستان

نزیكەی هەزار تووشبووی كۆرۆنا لە سلێمانی چاكبوونەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، لە ماوەی چوار هەفتەی ڕابردوودا نزیكەی هەزار تووشبوی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە شاری سلێمانی چاكبوونەتەوە.

د. سەباح هەورامی، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا، كە وێنەیەكی دەست (خەڵك) كەوتووە ڕایگەیاندووە، لە ماوەی چوار هەفتەی ڕابردوودا 911 توشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە شاری سلێمانی چاكبوونەتەوە.

ڕاشیگەیاندووە، لە سەرەتای سەرهەڵدانی ڤایرۆسەكەوە تا ئێستا لە ڕۆژی 13-5-2020 تا ئەمڕۆ 7021 توشبووی كۆرۆنا چاك بوونەتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

هەرێم؛ لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 23 حاڵەتی مردن بە كۆرۆنا تۆماركراوە

خەڵك- بەشی هەواڵ

وەزارەتی تەندروستی هەرێم ئاشكرای دەكات ، كە لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 612 كەس تووشی كۆرۆنا بوون و 23 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە ، 4146 پشكنین ئەنجام دراوە و دەركەوتووە لە هەولێر72 كەس و سلێمانی 94 كەس و لە گەرمیان 28 كەس و دهۆك 418 كەس تووشی كۆرۆنا بوون.

ئاشكراشی كردووە، كە 534 كەس چاكبوونەوە و 23 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

یەكگرتوو بارەگاكانی لە پارێزگایەكی هەرێم داخست

خەڵك – بەشی هەواڵ
بەرپرسێكی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، بەهۆی مەترسییەكانی ڤایرۆسی كۆرۆناوە لە هەڵەبجە بۆ ماوەی 2 هەفتە تەواوی ئۆرگان و بارەگاكانیان بەداخراوی دەهێڵنەوە.

حەسەن شێخ عەبدوڵا، ئەندامی سەركردایەتی و بەرپرسی مەڵبەندی 5ی یەكگرتووی ئیسلامی لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاندووە، دوای ئەوەی لەلایەن لیژنەی نەخۆشخانەی وەفای تایبەت بە ڤایرۆسی كۆرۆناوە ئاگاداركراونەتەوە بۆ ڕێگریكردن لەبڵاوبونەوەی ڤایرۆسەكە بارەگاكانیان داخستووە.

ڕاشیگەیاندووە، بەهۆی مەترسی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا ماوەی یەك هەفتەیە بارەگاكانیان داخستووە و هەفتەیەكی دیكەش بەداخراوی دەمێنیتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان