ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

ئەڵمانیا هۆشداری دەداتە ڕوسیا و ئەمەریكا و چین

خەڵك –بەشی هەواڵ

سەرۆكی ئەڵمانیا فرانك ڤاڵتەر شتاینمار ڕەخنەی لە هاوتا ئەمریكییەكەی سەرۆك دۆناڵد ترەمپ گرت و واشنتن و ڕوسیا و چینی تۆمەتبار كرد بە تۆمەتی دروستكردنی ڕەوشێك لە بێ متمانەیی و نەبوونی ئاسایش لە جیهاندا، ئەمەش لەڕێی ” پێشبڕكێكردن لەسەر ئەوەی كامیان بەهێزتر بن لەجیهاندا.”

لە لێدوانێكیدا لە دەستپێكی كۆنگرەی ئاسایشی ساڵانەی میونخ، شتاینمایەر سەركۆنەی چۆنێتی مامەڵەكردنی ئەو سێ وڵاتە زلهێزەی كرد لەگەڵ كاروبارە نێودەوڵەتییەكاندا.

لە لێدوانەكەیدا وتی ” ڕوسیا هێزە سیاسییەكان و گۆڕانكارییە سنوورییەكانی كیشوەری ئەوروپا دووبارە وەكو هۆكارێكی سیاسیی بەكاردەهێنێت.”

سەبارەت بە چینیش وتی ” چین تەنها ئەو یاسا نێودەوڵەتییانە پەسەند دەكات كە دژ بە بەرژوەندییەكانی نەبن.”

سەبارەت بە ئەمەریكا وتی ” سەبارەت بە نزیكترین هاوپەیمانمان، ئەمەریكا، ئەو وڵاتە لەژێر ئەم بەڕێوبەرایەتیەی ئێستایدا بیرۆكەی بوونی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی ڕەت دەكاتەوە.”

وتیشی ” ئەنجامی ئەمانەش، نەمانی متمانە و زیادبوونی خۆپڕچەككردن و كەمبوونەوەی ئاسایشە. هەموو ئەمانە دەبنە هۆی كێبڕكێیەكی نوێی خۆپڕچەككردن بە چەكی ناوەكی.”

 

ریکلام

جیهان

نەخۆشەكانی كۆرۆنا دووبارە دەگەڕێنەوە بۆ نەخۆشخانە

لوقمان غەفوور

پزیشكانی چین ڕۆژ بەڕۆژ زانیاری نوێیان چنگدەكەوێت لەسەر ڤایرۆسی كۆرۆنا covid-19، ڕۆژی 22ی فێبریوەری چەند نەخۆشێك لە شاری تشینگدۆ دوای باشبوونی دۆخی تەندروستیان، پشكنینیان بۆ كراوەتەوە، دووبارە تووشبونەتەوە بە نەخۆشییەكە. ئەمەش ئەوەی لای پزیشكانی چین سەلماندووە كە ڤایرۆسەكە لەدوای باشبوونی دۆخی تەندروستی خۆی نوێدەكاتەوە.

سەنتەری چاودێری بۆ تەندروستی گشتی لەشاری تشینگدۆ لە كەرتی سیچوان بە ڕۆیتەرز-ی ڕاگەیاندووە، چەند نەخۆشێك دوای 10 ڕۆژ لەچاودێری تەندروستی و جێهێشتنی نەخۆشخانە، بەڵام كاتێك پشكنینیان كردووەتەوە هەڵگری ڤایرۆسەكە بوون و دووبارە گەڕێنراونەتەوە نەخۆشخانە.

لی یە تشونگ، پزیشكی چارەسەری هەوكردنی سییەكان بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە كەرتی سیچوان ئامۆژگاری لیژنەی نیشتمانی تەندروستی چین دەكات كە دوای ناردنە ماڵەوەی نەخۆشەكان، بۆ ماوەی 14 ڕۆژ، چاودێری تەندروستی نەخۆشەكە بكەن، وتیشی:”نەخۆشەكان ڕابهێنن لەسەر بەكارهێنانی ماسك بۆ 14 ڕۆژ و نەچوونە دەرەوە بەهۆی ئەگەری دووبارە تووشبوونەوە”.

ئێوارەی ئەمڕۆ 22 فێبریوەری ژمارەی تووشبوون بە كۆرۆنا ڤایرۆس گەیشتە 77 هەزار و 932 كەس لەكاتێكدا سەرلەبەیانی هەمان ڕۆژ 77 هەزار و 767 كەس بووە واتە لەماوەی 9 كاتژمێردا 165 كەس تووشبووە. ژمارەی مردنیش گەیشتە 2 هەزار و 363 كەس لەكاتێكدا سەرلەبەیانی 2 هەزار و 360 كەس بووە.

ك.ج

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

چارەسەری ڤایرۆسی كۆرۆنا ڕاگەیەنرا

خەڵك- بەشی هەواڵ
دوای سەرهەڵدانی لە چین و بڵاوبوونەوەی بەشێوەیەكی نائاسایی لە چەندین وڵاتی جیهانی، كە بووە هۆی گیانلەدەستدانی زیاتر لە 2 هەزار كەس، لەكۆتاییدا چارەسەر بۆ كۆنتڕۆڵكردن و لەناوبردنی ڤایرۆسی كۆرۆنا دۆزرایەوە.

وەك ئاژانسەكانی هەواڵ بڵاویانكردەوە، دەرمانێك بەناوی (Favipiravir) لە چین دروستكراوە و لەلایەن حكومەتەوە ڕەزامەندی فەرمی بۆ وەرگیراوە، كە لەلایەن كۆمپانیای (Zhejiang Hisun Pharmaceutical) دروستكراوە.

ڕۆژنامەی (المرصد)ی سعودی بڵاویكردۆتەوە، ئەم دەرمانە كەوتۆتە نێو نۆرینگە و نەخۆشخانەكانی وڵاتی چین و بەمزووانە ڕەوانەی دەرەوەش دەكرێت بۆ كۆنتڕۆڵكردنی ڤایرۆسە بكوژەكە.

دەرمانی (Favipiravir) بە یەكەم دەرمان دادەنرێت بۆ چارەسەری ڤایرۆسی كۆرۆنا و توێژینەوەی لەسەر كراوە و دەركەوتووە زاڵ دەبێت بەسەر ڤایرۆسەكە و كۆتایی پێدەهێنێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

تەندروستی جیهانی دەربارەی مردن بە كۆرۆنا دڵنیایی دەدات

خەڵك- بەشی هەواڵ
ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی دڵنیایی دەداتە هاووڵاتیان، كە زۆرینەی زۆری ئەوانەی تووشی نەخۆشی ڤایرۆسی كۆرۆنا دەبن چاكدەبنەوە و دەڵێت: “ڕێژەی مردن بە كۆرۆنا ڕووی لە دابەزین كردووە”.

ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی (WHO) لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، كە 80%ی ئەوانەی تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون چاكدەبنەوە و 20%یان دەكەونە حاڵەتێكی قورسەوە و لەو ڕێژەیەش 2%یان دەمرن.

ئاماژەی بەوەشكردووە، كە ڕێژەی مردن بە ڤایرۆسەكە لە چین لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 109 كەس بووە و بەوەش كۆی ژمارەی ئەوانەی گیانیان لەدەستداوە لەسەرەتای دروست بوونی ڤایرۆسەكەوە گەیشتتۆتە 2 هەزار و 300 كەس لەكۆی 76 هەزار كەسی تووشبوو.

ڕێكخراوەكە هۆشداریشی داوە لە كۆنتڕۆڵ كردنی و ئاماژەی بەوەشكردووە، كە لە ئێران-یش حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسەكە و مردن تۆمار كراوە و دەشڵێت: “دەبێت جیهان بجووڵێت بۆ كۆنتڕۆڵ كردنی بەشێوەیەكی خێراتر”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان