ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

ئەمریكا و ئەڵمانیا: ئەركی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە عیراق كۆتایی نەهاتووە

خەڵك – بەشی هەواڵ

ئەمریكا و ئەڵمانیا، جەخت لە بەردەوامیدان بە ڕووبەڕووبوونەوەی گروپی تیرۆریستی داعش دەكەنەوە و مانەوەشیان لەناو خاكی عیراق دووپات دەكەنەوە.

مارك ئیسپەر وەزیری بەرگری ئەمریكا ڕایگەیاند:”ئەمریكا لەگەڵ عیراق هەماهەنگی دەكات، لە ڕووبەڕووبوونەوەی گروپی تیرۆریستی داعش و پاراستنی ئەمنیەتی ناوچەكە”.

ئیسپەر ڕوونیشكردەوە:” ئەركی هاوپەیمانیەتی نێودەوڵەتی دژ بەداعش كۆتایی نەهاتووە و پێویستی بەهەمانگی و كاری زیاترە”.

هاوكات، ئانگرید كرامپ كارنپاوەر وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا ڕایگەیاند:”مانەوەی هێزەكانی ئەڵمانیا لە عیراق، لەچوارچێوەی هاوپەیمانی ناتۆ، لەلایەن پەرلەمانی ئەڵمانیاوە لەچوارچێوەی ئەو خشتەیە دەبێت كە بۆ مانەوەیان دانراوە”.

وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا ئاماژەی بەوەشدا:” ئێمە بەشداری جەنگی ڕووبەڕووبوونەوەی گروپی تیرۆریستی داعشمان كردووە، كە جەنگێكی ڕاستەقینەی مەترسیدارە، كە توانرا ڕۆڵێكی كاریگەر و گرنگ لەلاوازكردنی ئەو گروپە و دەركردنیان لەخاكی عیراق بگێڕین و مەشق بەهێزە عیراقییەكان بكەین”.

ئانگرید كرامپ كارنپاوەر ئەوەشی خستەڕوو:”سەركردەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لەگفتوگۆدان بۆ ئەوەی گۆڕانكاری لەشێوازی ڕووبەڕووبوونەوەی گروپی تیرۆریستی داعش بكەن”.

ك.ج

عێراق

كازمی هەڕەشە دەكات

خەڵك- بەشی هەواڵ
سەرۆك وەزیرانی عیراق لەسەر دەستپێكردنەوەی خۆپیشاندانەكان پەیامێكی بڵاوكردەوە و هەڕەشە لەوانە دەكات، كە خۆپیشاندانەكان بەلاڕێدا دەبەن.

مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عیراق لە وتارێكدا لە ئاهەنگی دەرچوونی خولی پێگەیاندنی وەزارەتی ناوخۆ ڕایگەیاندووە، عیراق هیج ڕێز و شكۆیەكی نیە ئەگەر هاووڵاتیان ڕێزلێگیراو نەبن و شكۆیان نەپارێزرێت، بۆیە دەبێت هاووڵاتی هەست بە ئاسایش و هێمنی بكات، كە لە ماوەی ڕابردوودا ڕووبەڕووی ئازاڕ و زوڵم بۆتەوە.

ڕاشیگەیاندووە، ڕێگە بە هیچ كەس و لایەنێك نادەین هاووڵاتی لە مافەكانی بێ بەش بكات و لەهەمان كاتدا ڕێگە بەدەستدرێژی بۆ سەر هێزە ئەمنیەكان نادەین.

كازمی دەشڵێت: “هاووڵاتی مافی خۆپیشاندانی ئاشتیانەی هەیە و ئەوان برا و كەسی نزیكی ئیمەن”.

ئاماژەی بەوەشكردووە، مێژوو چاودێرە بەسەرمانەوە و گەلی عیراق چاوی لەدەستی ئێمەیە و دەبێت لە ئاستی بەرپرسیارێتیدابین و هەموو چركە ڕۆێك مێژوویەكی پڕ شكۆ بۆ وڵات و گەل تۆمار بكەین ئەگەرنا بوونی ئێمە لە دەسەڵاتدا سوودی چیە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

لە عیراق و هەرێم گەورەترین ژمارەی تووشبوون بە كۆرۆنا تۆماركرا

خەڵك- بەشی هەواڵ
وەزارەتی تەندروستی عیراق ئاشكرای دەكات، 4293 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوە و 2571 كەسیش چاكبوونەتەوە و 76 حاڵەتی مردنیش هەبووە.

وەزارەتی تەندروستی عیراق لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، كە لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 18 هەزار و 295 پشكنینی تایبەت بە كۆرۆنا ئەنجام دراوە و دەركەوتووە 4293 كەس تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و ئەنجامەكانیان پۆزەتیڤ بوون.

ئاشكراشی كردووە، كە زۆرینەی تووشبووەكان لە بەغدا بوون، هەروەها لە سلێمانی 148 و هەولێر 443 و كەركوك 184 و دهۆك 67 حاڵەت تۆماركراوە.

ڕوونیشی كردۆتەوە، كە 2571 تووشبوو بە پەتاكە چاكبوونەتەوە، كە زۆرینەیان لە بەغدا بوون و هەروەها لە سلێمانی 25 و هەولێر 115 و دهۆك 39 و كەركوك 107 كەس چاكبوونەوە.

ڕاشیگەیاندووە، 76 كەس بە پەتاكە گیانیان لەدەستداوە و بەوەش ژمارەی مردووان گەیشتۆتە 5785 كەس.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

هەرێم و بەغداد دەست بەگفتوگۆکان دەکەنەوە

خەڵک – بەشی هەواڵ

جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایگەیاند، بەم زووانە ھەردوو حكومەتی ھەرێم و بەغداد دەست بە گفتوگۆكان دەكەنەوە، چونكە ھیچ بەربەستێكی قورس لە بەردەمیان نییە بۆ ئەوەی بگەنە رێككەوتن.

دكتۆر بەشیر خەلیل حەداد، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان وتی: “دەستپێخەرییەكمان كردووە، كە ھەردوو حكوومەتی ھەرێمی كوردستان و عیراق بگەڕێنەوە سەر مێزی گفتوگۆ و دانوستان دەست پێبكەنەوە، چونكە چەند گفتوگۆ دوابكەوێت، زیانی بۆ خەڵكی كوردستان دەبێت”.

وتیشی: “داوامان كردووە بەپیر داوەكەمان بێن و دەست بە گفتوگۆ بكەن، چاوەڕێش دەكەین بەم زووانە گفتوگۆكان دەست پێبكەنەوە، چونكە بەربەستێكی قورس نییە كە نەگەنە رێككەوتن، بۆیە گفتوگۆكان دەست پێدەكەنەوە بۆ ئەوەی ھەردوولا بگەنە رێككەوتن”.

جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دەشڵێت: “بەھۆی پشووی پەرلەمان و تووشبوونی ژمارەیەكی زۆری پەرلەمانتار و فەرمانبەرانی پەرلەمانی عیراق بە ڤایرۆسی كۆرۆنا، تا 1/9 ناتوانین دەست بە كۆبوونەوەكان بكەینەوە، بە تایبەت لەبارەی كێشەكانی نێوان ھەرێم و بەغدا”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان