ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

“سبەینێ‌ لە سنووری پەروەردەی سۆران پشووی فەڕمییە”

خەڵك – بەشی هەواڵ

قائیمقامی قەزای سۆران لە ئاگادارینامەیەكدا ڕایدەگەیەنێت، سبەینێ‌ لەسەرجەم قوتابخانەكانی سنووری پەروەردەی قەزاكەیان پشووی فەڕمییە.

كرمانج عیزەت دەرگەڵەیی قائیمقامی قەزای سۆران لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك بڵاویكردووەتەوە، بەهۆی بارینی بەفرێكی زۆر و بەستەڵەكی ڕێگاوبانەكان بڕیاریانداوە سبەینێ شەممە 15/2/2020 لەسەرجەم قوتابخانە و باخچەی ساوایانی سنووری پەروەردەی قەزاكەیان بكەنە پشووی فەڕمی.

ك.ج

کوردستان

بەمەبەستی خۆپارێزی لە كۆرۆنا داوادەكرێت خوێندنگاكان دابخرێن

خەڵك – بەشی هەواڵ

ئەندامێكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی داوادەكات بەمەبەستی خۆپاراستن لە تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا دەوامی خوێندنگاكان ڕابگیرێت.

ڕێكەوت زەكی ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك بڵاویكردووەتەوە، باشترین خۆ پارێزی داخستنی خوێندنگاكانە.

دەقی نووسینەكەی ڕێكەوت زەكی:

باشترین خۆ پارێزی داخستنی خوێندنگاكانە

١/ ڤایرۆسی كۆرۆنا لەنزیكمانە ئەگەر نەلێین لەبەر دەرگامانەو دەنگی پێی دێ.

٢/ داخستنی دەرگای خوێندنگاو قوتابخانەكان خۆپارێزیەكی گرنگ و ئاگربرێكی كاریگەر دەبێت، بەتایبەت تاكە شت كەبەخەلك و حكومەتی ھەرێم دەكرێت خۆپاراستنە دەنا توانای ئیدارەو چارەسەری لەدەسەلاتی چینی خاوەن ئابوریەكی زەبەلاحدا نییە نەخوازەلا حكومەتێكی كەم ئیمكانیاتی وەك لای خۆمان.

٣/ مندال كەمتر تێدەگات لەو ئەركە خۆپارێزیانەی كەبۆ روبەروبونەووی ڤایرۆسەكە پێویستە، بەتایبەت كە دەستشۆر تەوالێتەكانی خوێندنگاكانمان وەك پێویست نین و لەھەندێكیان پاككەرەوەو لەھەندێكیتریش رەنگە ئاو نەبێت.

٤/ خوانەخواست یەك حالەتی نەخۆشیەكە تۆمار بكرێت ئەوسا بەناچاری و كاتێك لەكۆنترۆل دەردەچێت دەبێت دەوام رابگیرێت، جا ئێستا و بۆ سنورداركردن و بەبێ قوربانی بۆ دەوام رانەگرین.

٥/لەچین یا ولاتانی پێشكەوتوو راگرتنی دەوام زیانی ئابوری سەدان ملیۆن دۆلار دەدات بەلام لای خۆمان بەحوكمی لاوازی كەرتی بانكی و بازرگانی زیانێكی ئەوتۆی نابێت و دەكرێت لەكۆتایی سالی خوێندندا قەرەبوی ئەو ١ یا ٢ ھەفتەیە بكرێتەوە.

٦/ لەبەر ئەم خالانەی سەرەو دەكرێت سەرەتا بۆماوەی ھەفتەیەك یان دوو ھەفتە دەوامی خوێندنگاكان رابگیرێت ئەوسا بەرچاومان رونتردەبێت و پلەكانی گەرماش تارادەیەك بەرز دەبنەوە.

رێكەوت زەكی
ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

تەندروستی گەرمیان دڵنیایی دەدات

خەڵك – بەشی هەواڵ

بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی گەرمیان ڕایدەگەیەنێت، تەواوی ڕێوشوێنەكانیان سەبارەت بەڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا گرتووەتەبەر.

بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی گەرمیان لە ڕاگەیەنراوێكدا ئەوەیخستەڕوو:”ماوەی سێ هەفتەیە پلان و بەرنامەیان داناوە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، كە دیارترینیان توندوتۆڵكردنی چاودێریی تەندروستی بو لە خاڵە سنوورییەكان، لە ئێستاشدا و پاش بڕیاری حكومەتی ھەرێم بۆ داخستنی سنوورەكان لەگەڵ كۆماری ئیسلامی ئێران بەڕووی ھاموشۆكەر و گەشتیاران، تەندروستی گەرمیان ڕێوشوێنی پێویستی گرتووەتەبەر”.

بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی گەرمیان ئاماژە بەوەش دەكات:” كاری گەرەنتینە دەستی پێكردووە بۆ سەرجەم ئەو ھاووڵاتیە عیراقیانەی لە وڵاتی ئێرانەوە و لە دەروازەی سنوریی پەروێزخانەوە دەگەڕێنەوە، بەشێوەیەك كە پشكنینی تەندروستیی بنەڕەتییان بۆ ئەنجام دەدرێت و پاشان ڕەوانەی ھۆتێلێكی گەورەی ناو شاری كەلار دەكرێن كە بۆ ئەو مەبەستە ئامادەكراوە و شوێنی 150 كەسی تێدا فەراهەم كراوە كە ئەو كەسانە تیایدا دەمێننەوە و گەرەنتینە دەكرێن تا دڵنیابوونەوە لە سەلامەتییان”.

ك.ج

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

پێنجوێن.. دەمامك بە خۆڕایی دابەش دەكرێت

خەڵك – بەشی هەواڵ

لەگەڵ بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە وڵاتی ئێران، هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان بەمەبەستی خۆپاراستن لەو ڤایرۆسە ڕوویان لە كڕینی دەمامك و ماددە پاككەرەوەكان كردووە، بەمەش خواست لەسەر ئەو كاڵایانە زیادبووە بە شێوەیەك نرخەكەی گەیشتووەتە دوو هێندەی نرخی پێشتری و لە هەندێك ناوچەدا دەستیش ناكەوێت، پێچەوانەی هەموو ئەمانە لە شارۆچكەی پێنجوێن دەمامك بە خۆڕایی دابەش دەكرێت.

بەپێی زانیارییەكانی (تۆڕی میدیایی خەڵك) لە شارۆچكەی پێنجوێن، خاوەنی دەرمانخانەی بلكیان ڕایگەیاندووە، هەركەسێك پێویستی بە دەمامك بێت دەتوانێت بچێت بە خۆڕایی دانەیەك وەرگرێت.

خاوەنی دەرمانخانەكە ئاماژەی بەوەشداوە، هەر كەس پێویستی بە دەمامكە، دەتوانێت بەخۆڕایی هەڵی بگرێت،بەمەرجێك بۆ هەر كەسێك یەك دانە، ئەمەش بۆ ئەوەیە تا زۆرترین كەس بەری بكەوێت و كەس بێبەش نەبێت.

ك.ج

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان