ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

مەسرور بارزانی و مایك پۆمپیۆ كۆبوونەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ

سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە گەڵ وەزیری دەرەوەی ئەمریكا كۆبووەوە.

ئەمڕۆ هەینی 2020/2/14 لە یەكەم ڕۆژی دەستپێكردنی كۆنفڕانسی ئاسایشی میونشن، مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان و مایك پۆمپێیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریكا كۆبووەنەوە.

لە كۆبوونەوەكەدا، دوایین پێشهاتەكانی عیراق و ناوچەكە و پەرەپێدانی پەیوەندیی نێوان هەرێمی كوردستان و ئەمریكا بە تایبەتی لە بواری ئابووری و هەماهەنگی زیاتر بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر تاووتوێ كرا. جەخت لە گرنگیی سەقامگیربوونی دۆخی عیراق و مانەوەو بەردەوامبوونی هێزەكانی ئەمریكا وەك بەشێك لە هاوپەیمانیی دژی تیرۆر و ڕۆڵی گرنگی هەرێمی كوردستان لە ناوچەكە كرایەوە .

هەر لە كۆبوونەوەكەدا گفتوگۆ دەربارەی پێكهێنانی حكومەتی نوێی عیراق كرا . سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئاماژەی بەوەدا، پێویستە لە هەر گۆڕانكاریی و پێشهاتێكدا، پێگەی دەستووریی هەرێمی كوردستان پارێزراوبێت.

ك.ج

کوردستان

هەواڵێكی خۆش لە وەزیری تەندروستی هەرێمەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ

د.سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی هەرێم ڕاگەیەنراوێكی لەبارەی ئەنجامی سەرجەم پشكنینەكانی گومانلێكراوانی نەخۆشی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ COVID-19 لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوو بڵاوكردەوە.

دەقی ڕاگەیەنراوەكە:

خۆشحاڵین بە ڕاگەیاندنی ئەنجامی سەرجەم پشكنینەكانی گومانلێكراوانی نەخۆشی ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVID-19 لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوو كەوا نێگەتیڤە و خاڵی بوون لەم ڤایرۆسە.

حكومەتی هەرێمی كوردستان لە سەنگەری بەرەنگاربوونەوەی ئەم ڤایرۆسە دایە و تەندروستی هاوڵاتیانمان لە سەرووی هەمووانە.

د.سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

وەزارەتی تەندروستی عیراق تۆماركردنی حاڵەتێكی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنای ڕاگەیاند

خەڵك – بەشی هەواڵ

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی عیراق ئاشكرایدەكات، حاڵەتێكی تری ڤایرۆسی كۆرۆنا لە شاری كەركوك تۆماركراوە.

د.سەیف بەدر وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی عیراق لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاشكرایكردووە، حاڵەتێكی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە شاری كەركوك تۆماركراوە، كە پیاوێكی تەمەن (51) ساڵە و لە ماوەی ڕابردوودا سەردانی وڵاتی ئێرانی كردووە.

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی عیراق ئاماژەی بەوەشداوە، لەدوای پشكنینە پێویستەكان ئەنجامەكان دەریانخستووە كە ئەو كەسە تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووە و لە ئێستادا لە یەكێك لە نەخۆشخانەكانی ئەو شارە لە ژێر چاودێری پزیشكدایە.

ك.ج

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

تەندروستی سلێمانی ئاگادارییەك بۆ كۆمپانیاكانی پێداویستی پزیشكی بڵاودەكاتەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە ئاگادارینامەیەكدا ئاگاداری گشت كۆمپانیاكانی پێداویستی پزیشكی دەكاتەوە دەرخستەی خۆیان پێشكەش بكەن، بەمەبەستی دابین كردنی دەمامكی تایبەت بە ڤایرۆسی كۆرۆنا بەشێوەی كراوە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەو ئاگادارینامەیەدا، جۆر و بڕی ماسكەكەی ئاشكرا كردووە.

دەقی ئاگادارینامەكە:

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی

بابەت/ ئاگاداری و جاڕنامامەی ئاشكرا

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ئاگاداری گشت كۆمپانیاكان دەكات، دەرخستەی خۆیان پێشكەش بكەن، بەمەبەستی دابین كردنی دەمامكی تایبەت بە ڤایرۆسی كۆرۆنا بەشێوەی كراوە.

ڕۆژی دووشەممە (۲-۳-۲۰۲۰) شوێنی پێشكەش كردن كۆگای دەرمانی هەرێم، هەمان ڕۆژ ئیحالە دەكرێت، جۆرەكان و ژمارەیان:

1- N95 face mask ffp3 100000

2-surgical face mask 50000

ڕاگەیاندنی بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان