ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

کۆسرەت ڕەسول بۆ عەللاوی:پشتیوانی لەحكومەتێكی كارای نیشتمانی دەكەن

‎خەڵک ـ بەشی هەواڵ

‎دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی ١٤/٢/٢٠٢٠ محەمەد تۆفیق عەلاوی كاندیدی ڕاسپێردراو بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێی عیراق لەگەڵ بە كۆسرەت ڕەسول عەلی پەیوەندییەكی تەلەفۆنیان ئەنجامدا.

‎لەمیانی پەیوەندییە تەلەفۆنییەكەدا محەمەد تۆفیق عەلاوی پیرۆزبایی سەركەوتنی كارەكانی كۆنگرەی چوارەمی یەكێتی لە كۆسرەت ڕەسول كردو هیوای خواست یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە گۆڕەپانی سیاسی عێراقدا ڕۆڵی كارای خۆی بگێڕێ.

‎لای خۆیەوە كۆسرەت ڕەسول سوپاسی محەمەد تۆفیق عەلاوی كردو هیوای خواست سەركەوتوو بێ لە پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی عیراق و پاڵپشتی و پشتیوانی خۆی و یەكێتی نیشتمانی كوردستانی بۆ دووپات كردەوەو هیوای خواست بتوانێ سەركەوتوو بێ لەكارەكەی.

‎پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی عیراق تەوەری سەرەكی پەیوەندییە تەلەفۆنییەكەی نێوان كۆسرەت ڕەسول و محەمەد تۆفیق عەلاوی بوو، هەردوولا بەوردی تاوتوێی پێكهێنانی حكومەتی نوێی عیراقیان كردو كۆسرەت ڕەسول پێی ڕاگەیاند كە پشتیوانی لە حكومەتێكی كارای نیشتمانی دەكەن، كە مافە دەستووری و داراییەكانی كورد تێیدا پارێراو بێ و حكومەتەكە لەسەر بنەمای هاوسەنگی نێوان سەرجەم پێكهاتەو نەتەوە جیاوازەكان پێكبێت و داواكاری خۆپیشاندەرانی عیراقی جێبەجێ بكا.

‎هەروەك وتیشی یەكێتی نیشتمانی كوردستان خوازیارە كورد بەیەك تیم بەشداربێ لە گفتوگۆكان بۆ پێكهێنانی حكومەتی عیراق و چەسپاندنی سەرجەم ماف و داخوازییەكانی كورد.

عێراق

عیراق؛ لە24 سەعاتی ڕابردوودا زۆرترین چاكبوونەوە تۆماركراوە

خەڵك- بەشی هەواڵ

وەزارەتی تەندروستی عیراق ئاشكرای دەكات ، 3907 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوە و 4234 كەسیش چاكبوونەتەوە و 83 حاڵەتی مردنیش هەبووە.

وەزارەتی تەندروستی عیراق لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، كە لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 17 هەزار و 438 پشكنینی تایبەت بە كۆرۆنا ئەنجام دراوە و دەركەوتووە 3907 كەس تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و ئەنجامەكانیان پۆزەتیڤ بوون.

ئاشكراشی كردووە ، كە زۆرینەی تووشبووەكان لە بەغدا بوون، هەروەها لە سلێمانی 122 و هەولێر 72 و كەركوك 75 و دهۆك 418 حاڵەت تۆماركراوە.

ڕوونیشی كردۆتەوە ، كە 4234 تووشبوو بە پەتاكە چاكبوونەتەوە، كە زۆرینەیان لە بەغدا بوون و هەروەها لە سلێمانی 64 و هەولێر 220 و كەركوك 185 كەس چاكبوونەوە.

ڕاشیگەیاندووە، 83 كەس بە پەتاكە گیانیان لەدەستداوە و بەوەش ژمارەی مردووان گەیشتۆتە 8491 كەس.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

عیراق ڤاكسینی كۆرۆنا دەكڕێت
كازمی چەند بڕیارێكی نوێی دەربارەی كۆرۆنا دەركرد

خەڵك- بەشی هەواڵ
لیژنەی باڵای تەندروستی و سەلامەتی نیشتمانی عیراق كۆبووەوە و بە واژۆی سەرۆكی لیژنەكە، كە سەرۆك وەزیرانی عیراقە چەند بڕیارێكی نوێی دەربارەی ڤایرۆسی كۆرۆنا و ڕێكارەكانی خۆپارێزی دەركرد و بڕیاریشی دا ڤاكسینی دژی كۆرۆنا بكڕێت.

نووسینگەی سەرۆك وەزیرانی عیراق بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ شەممە 19ی ئەیلول، لیژنەی باڵای تەندروستی و سەلامەتی نیشتمانی عیراق بە سەرۆكایەتی مستەفا كازمی كۆبۆتەوە و ژمارەیەك بڕیاری دەربارەی دواین دۆخی تەندروستی و ڕێكارەكانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی كۆرۆنا دەركردووە.

ئاشكراشی كرد، كە بەهۆی تەشەنە كردنی كۆرۆناوە بڕیار دراوە پێشوازی لە هیچ زیارەتكارێك نەكرێت لە هیچ وڵاتێكەوە، بەڵام ڕێگا بە كردنەوەی مزگەوتەكان دەدرێت بۆ پەرستش بە مەرجی پابەندبوونی نوێژخوێنان بە بەكارهێنانی ئامرازەكانی خۆپارێزی (دەستكێش و دەمامك) و دوور وەستان لەكاتی نوێژكردندا.

لیژنەی باڵای تەندروستی و سەلامەتی نیشتمانی بڕیاریشیداوە بە كردنەوەی باخچەكان و شاری یاری و شوێنەكانی حەوانەوەی هاووڵاتیان، بەڵام بە مەرجی بەكارهێنانی ڕێكارەكانی خۆپارێزی و دروست نەكردنی قەرەباڵغی و دووری نێوان هاووڵاتیان ڕەچاو بكرێت.

جەختیشی كردۆتەوە، كە پەلە بكرێت لە كڕینی ڤاكسینی كۆرۆنا و بۆ ئەوەش بەشی یەكەمی پارەی تەرخانكراو بە بڕی 20% خەرج بكرێت ئەویش بەپێی ڕاسپاردەكانی ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی.

لیژنە باڵاكە بڕیاریشی داوە بەشداری بكات لەگەڵ چین و ئیمارات بۆ گەشەپێدانی ڤاكسینی چین و سوود بینین لەو ڤاكسینە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

پەرلەمانی عیراق کۆدەبێتەوە

 

 

خەڵک – بەشی هەواڵ

 

بڕیارە نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە پەرلەمانی عیراق کۆببێتەوە.

 

نیوەڕۆی ئەمڕۆ کاتژمێر ١٢ پەرلەمانی عیراق کۆدەبێتەوە و بڕیارە خوێندنەوە بۆ چەند پڕۆژە یاسایەک بکرێن.

 

لەکۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانی عیراقدا بڕیارە گفتوگۆ لەبارەى ژمارەیەک پڕۆژەیاسایەک بکرێت، لەوانە: خوێندنەوەی یەکەم بۆ پڕۆژە یاساکانی هەموارکردنی یاسای دادگای تاوانەکانی عێراق، پڕۆژەیاسای دەستەی نیشتمانیی چاودێری ئەتۆمی، تیشکی، کیمیایی و بایەلۆجی، پڕۆژەیاسای پەیوەندیکردنی عیراق بە ڕێککەوتننامەی نێودەوڵەتی هێڵی بار، پڕۆژە یاسای پەیوەندیکردنی عیراق بە پرۆتۆکۆڵی ئامادەکاریی و بەرپەرچدانەوە و هاوکار لەبارەی پیسبوون بە ماددەی ترسناک و زیانمەندی گشتی و چەند پڕۆژە یاسایەکی دیکە.

 

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان