ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

دوو ئێرانی بە تۆمەتی دزیكردن لە هەولێر دەستگیركران


خەڵك- بەشی هەواڵ

پۆلیسی هەولێر رایگەیاند، دوای ئەوەی لە حاڵەتێكی دزینی ئۆتۆمبێلێك لە گەڕەكی ئازادی ئاگاداركرانەوە، دەستبەجێ دەستیان بە لێكۆڵینەوەی ورد كرد و بە ماوەیەكی زۆر كەم توانرا ئۆتۆمبێلەكە بدۆزرێتەوە و تۆمەتبارەكانیش دەستگیربكرێن.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر بڵاوی كردەوە، پاش ئەوەی هاووڵاتییەك بە ناوی (ا.ح.ع) ئاگاداری كردوونەتەوە كە ئۆتۆمبێلێكی جۆری (تیۆتا یارس)ی لێ دزراوە، تیمەكانمان دەستیان بە ڵێكۆڵینەوەی ورد و چڕ كرد و توانرا لە ماوەی چەند كاتژمێرێكدا ئۆتۆمبێلەكە بدۆزرێتەوە و دوو تۆمەتباریش دەستگیر بكرێن.

ئۆتۆمبێلەكە لە لایەن هاووڵاتییەكی بە ڕەگەز ئێرانییەوە دزرابوو و دواتریش بە لایەنی دووەمی فرۆشتبوو، بۆیە دوو تۆمەتبار بە ناوەكانی (ع.ح.م) و (ا.ع.ح)، لەسەر فەرمانی دادوەری لێكۆڵینەوە و بە تۆمەتی دزینی ئۆتۆمبێلەكە دەستگیركران و ئۆتۆمبێلەكەش ڕادەستی خاوەنەكەی كرایەوە.

کوردستان

قائیمقامی سلێمانی: پلانێكی گشتگیر بۆ دوای ٤٨ كاتژمێرەكەی قەدەغەی ھاتووچۆ دانراوە


خەڵك – بەشی هەواڵ

قائیمقامیەتی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، لەئەگەری درێژنەكردنەوەی ٤٨ كاتژمێرەكەی قەدەغەی ھاتوچۆ، لە سلێمانی پلانێكی گشتگیریان داناوە.

ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی لەگەڵ بەڕێوەبەری فەرمانگە پەیوەندیدارەكان كۆبووەوە و ڕایگەیاند: لەئەگەری درێژنەكردنەوەی ٤٨ كاتژمێرەكەی قەدەغەی ھاتوچۆ، لە سلێمانی پلانێكی گشتگیریان داناوە بۆ ڕێگەدان بە كردنەوەی بەشێك لەو شوێنانەی كە پەیوەندیدارن بە ژیانی ڕۆژانەی خەڵكەوە.

قائیمقامی سلێمانی وتیشی: كاركردنی ئەو شوێنانە تەواو جیاواز دەبێت لە شێوازی كاركردنی پێشووتر و بە ڕەچاوگرتنی ھەموو ڕێنماییە تەندروستییەكان و گرتنەبەری چەند ڕێكار و ڕێوشوێنێكی گونجاو ڕێگە بەكاركردنیان دەدرێت.

قائیمقامی سلێمانی ئاماژە بەوەشدەكات، ئەگەر دۆخەكە لەباربێت بەپێی چەند مەرج و ڕێنماییەكی نوێ كە دواتر بڵاویان دەكەینەوە ڕێگەبەكردنەوەی بەشێك لە “ماركێت و دەرمانخانە و نانەوا و سەمونخانەكان و عەلوە” دەدرێت.

ئاوات محەمەد ڕاشیگەیاند: ھاووڵاتیان دڵنیادەكەینەوە ھەموو بڕیار و ڕێنماییەكان بەڕەچاوگرتنی مەترسی قۆناغەكە دەدرێن و پاراستنی لایەنی تەندروستی خەڵك لە ئاستێكی باڵادا لە بەرچاو دەگیرێت.

هاوكات، قائیمقامی سلێمانی سوپاسی پابەندبوونی بەرچاوی ھاووڵاتیانی سلێمانی دەكات بە قەدەغەكردنی ھاتوچۆ و جێبەجێ كردنی ڕێنماییە تەندروستییەكان و دەڵێت: بە پابەندبوونی ئێوە و مانەوەتان لەماڵەكانتان مەترسییەكانی كۆرۆنا زووتر تێدەپەڕێنین و نزیكتر دەبینەوە لە ئاسایی بوونەوەی ژیان لە ھەرێمی كوردستان.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

هەولێر.. گەورەترین كارگەی بەرهەمهێنان و دروستكردنی دەمامك دەكرێتەوە


خەڵك – بەشی هەواڵ

پارێزگای هەولێر ڕایدەگەیەنێت، گەورەترین كارگەی بەرهەمهێنان و دروستكردنی دەمامك دەكرێتەوە كە لەتوانایدایە لەماوەی مانگێكدا زیاتر لە 10 ملیۆن دەمامك بەرهەم بهێنێت.

پارێزگای هەولێر لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاشكرایكرد، كۆمپانیایی جیهانی پزیشكی (عالم الطب) لەچەند ڕۆژی داهاتوودا، گەورەترین كارگەی بەرهەمهێنان و دروستكردنی دەمامك (ماسك) لە سەرئاستی عیراق و ناوچەكە بە كوالێتی بەرز و ستانداردی جیهانی لە هەولێر دەكاتەوە.

لە ڕاگەیەنراوەكەی پارێزگای هەولێردا ڕوونكراوەتەوە، ئەم كارگەیە لەماوەی مانگێكدا لەتوانایدا هەیە زیاتر لە (10) ملیۆن دەمامك دروستبكات و بەرهەمبهێنێت، جگە لە دروستكردن و بەرهەمهێنانی دەماك (جلوبەرگ و سێتی نەشتەرگەری دسپۆزەبڵ)ی پزیشكیش دروست دەكات و بە یەكێك لە گەوەرەترین كارگەكان لەسەر ئاستی عیراق و ناوچەكە هەژماردەكرێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

كارمەندێكی ئاسایش 13 ڕۆژ دوای لەدایكبوونی چاوی بە كۆرپەكەی كەوت


خەڵك – ئارام سەردار

كارمەندێكی ئاسایشی هەولێر بە هۆی بەردەوامبوونی لە دەوام بۆ ماوەی 18 ڕۆژ، ئەمڕۆ بۆ یەكەم جار چاوی بە كۆرپەكەی كەوت، كە پێش 13 ڕۆژ لەدایك بووە.

هێرش بندیان كارمەندێكی ئاسایشی هەولێرە و لە هەژماری خۆیدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك وێنەیەكی خۆی و كۆرپەكەی بڵاوكردووەتەوە، بە دڵخۆشییەوە نووسیویەتی كە ئەمڕۆ دوای 18 ڕۆژ بەردەوامبوون لە ئەرك، گەڕاوەتەوە ماڵەوە و بۆ یەكەم جار كۆرپەكەی بینی.

هێرش دەڵێت “لە ئەركی 18 ڕۆژەم گەڕامەوە، خودا پەپولەیەكی پێبەخشیوم و ئێستا تەمەنی 13 ڕۆژە، بۆ یەكەم جار ئەمڕۆ چاوم پێیكەوت، خودا تەمەندرێژی بكات لەسەر كاری چاك”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان