ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

بۆ هەڵبژاردنی داهاتوو 90%ی پەرلەمانتارەكان خۆیان كاندیدناكەنەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ

باسم خشان، پەرلەمانتاری سەربەخۆ لە پەرلەمانی عیراق ڕایگەیاند، بۆ هەڵبژاردنی داهاتوو كە بڕیارە پێشوەخت لە عیراقدا بكرێت نزیكەی 90%ی پەرلەمانتاران خۆیان كاندیدناكەنەوە.

میدیاكانی عیراق لەزاری ناوبراوەوە بڵاویانكردەوە، زۆربەی حزبە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستان دوودڵن لە هەڵبژاردنی پێشوەختە، بۆیە بڕیاریانداوە كەسانی دیكە بهێننە پێشەوە.

بڕیارە هەفتەی داهاتوو محەمەد عەلاوی، وەك سەرۆك وەزیرانی نوێی عیراق دەستبەكاربێت و دواتر پلان بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختە لە عیراقدا دادەنرێت.

بەپێی یاسای عیراق، ئەو پەرلەمانتارانەی 50 ساڵیان تەواو كردووە و 15 ساڵ خزمەتیان هەیە خانەنشین دەكرێن.

عێراق

ئەمریكا: پێویستە عیراق بەرژەوەندییەكانمان بپارێزێت

خەڵك – بەشی هەواڵ

جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریكا بۆ كاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕایدەگەیەنێت، پێویستە عیراق بەرژەوەندییەكانمان بپارێزێت.

دیڤید شینكەر جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریكا بۆ كاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا، داوا لە حكومەتی عیراق دەكات بەرژەوەندییەكانی وڵاتەكەی بپارێزێت، عەسائیبی ئەهلی حەقیش بە بەرپرس لە هێرشەكانی سەر بەرژەوەندییەكانی دەزانێت.

دیڤید شینكەر وتیشی:”عەسائیبی ئەهلی حەق بە بەرپرس دەزانین لە هێرشكردنەسەر بەرژەوەندییەكانمان، هەروەها تائێستاش حزبوڵڵای عیراقی هەڕەشەیە لەسەر هێزەكانی ئەمریكا لەناوی خاكی عیراقدا”.

ك.ج

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

بەغدا..تەقینەوەیەك پێنج قوربانی لێكەوتەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ

بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێكی چێنراو لە باشووری بەغدا پێنج كەس بوونە قوربانی.

میدیا عیراقییەكان بڵاویان كردەوە، كەمێك لەمەوبەر بۆمبێكی چێنراو لە بازاڕێكی میللی شارۆچكەی مەحمودییەی باشووری بەغدا تەقییەوە و بەهۆیەوە دوو كەس كوژران و پێنج كەسی تریش بریندار بوون.

ئاماژە بەشەوەدراوە، دوابەدوای تەقینەوەكە، هێزە ئەمنییەكان چوونەتە شوێنی ڕووداوەكە و دەستیان بە ئەنجامدانی كاری لێكۆڵینەوە كردووە.

ك.ج

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

بارزانی و فەیاز و عامری كۆدەبنەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
عزەت شابەندەر سیاسەتمەداری عیراقی ڕایدەگەیەنێت، بەمزوانە هەریەك لە فالح فەیاز و هادی عامری لەگەڵ بارزانی كۆدەبنەوە.

ئەمڕۆ پێنج شەممە، عزەت شابەندەر، سیاسەتمەداری عیراقی لە تویتێكیدا لەسەر تۆڕی كۆمەڵایەتی (تویتەر) بڵاویكردۆتەوە”هەریەك لە فالح فەیاز سەرۆكی فراكسیۆنی عەتا و هادی عامری سەرۆكی هاوپەیمانی فەتح، لەگەڵ مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان كۆدەبنەوە”.

بەپێی تویتەكەی شابەندەر”داوا لە هەردوو برامان فەیاز و عامری دەكەین، لە چاوپێكەوتنە چاوەڕوانكراوەكەیان لەگەڵ سەرۆك بارزانی، پێداگربن لەسەر نەهێشتنی هەموو ئەو ئاستەنگانەی دێنەڕێی پێكهێنانی حكومەتێكی ڕاگوزەیی سەربەخۆ و بێخەوش”.

بە وتەی شابەندەر”ئەم حكومەتە ڕاگوزەرییە، كارامە دەبێت و بەدوەر دەبێت لە ڕاسپاردە دەرەكی و ناوخۆییەكان و كۆدەنگییەكی وەهای لەسەر دەبێت كە یەكێتی كۆمەڵایەتی و نیشتمانی عیراق دەپارێزێت”.

ئەمڕۆ پەرلەمانی عیراق بڕیاریدا دانیشتنە نائاساییەكەی بۆ ڕۆژی شەممەی داهاتوو دوابخات.

لای خۆیەوە فایەق شێخ عەلی، ئەندامی پەرلەمانی عیراق ڕایگەیاندبوو، نیسابی دانیشتنەكە بۆ متمانە بەخشین بە حكومەتە كاتییەكەی محەمەد تۆفیق عەللاوی، بەهۆی هەڕەشەكانی موقتەدا سەدر ڕابەری ڕەوتی سەدرەوە، شكێنرا.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان