ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

لە چین 1716 كارمەندی تەندروستی توشی كۆرۆنا بوون

خەڵك –بەشی هەواڵ

جێگری وەزیری تەندروستی چین وتی “1716 كارمەندی تەندروستی توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و شەشیان گیانیان لەدەستداوە”.

جێگری وەزیری تەندروستی چین وتیشی ” لە ئێستادا ئەركی كارمەندانی تەندروستی بێگومان زۆر قورسە، كاركردن و پشوویان سنووردارە، ئەو فشارە دەروونییەی لەسەریانە زۆر زۆرە، هەروەها مەترسی توشبوونیان بە ڤایرۆسەكە زۆرە.”

راشیگەیاند زیاتر لە لە سەدا 87 ی توشبووانی كارمەندانی تەندروستی لە هەرێمی هۆبی بوون كە لەوێ ڤایرۆسەكە سەریهەڵدا و تا ئێستا نزیكەی 1380 كەس بەهۆیەوە گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە 60,000 كەس توشی بوون.

 

ریکلام

جیهان

فەڕەنسا لەبارەی دۆخی لوبنانەوە هۆشداری دەدات

خەڵك – بەشی هەواڵ

لەكاردانەوەی دەست لەكاركێشانەوەی حكومەتی لوبنان بەسەرۆكایەتی حەسان دیاب، وەزارەتی دەرەوەی فەڕەنسا هۆشداریدا لەوەی لوبنان بەرەو هەرەسهێنان دەڕوات لەكاتی ئەنجام نەدانی چاكسازیی پێویست و ئاماژەی بەوەكرد كاری لەپێشینە بریتییە لەپێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی لوبنان بەشێوەیەكی خێرا.

وەزارەتی دەرەوەی فەڕەنسا دووپاتی كردەوە، لەم ساتە قورسەدا وڵاتەكەی هاوشان لەگەڵ لوبنان دەوەستێت و پشتیوانی دەكات هەروەك هەمیشە كردوویەتی.

وەزارەتی دەرەوەی فەڕەنسا ئەوەی خستەڕوو, چاكسازییەكان و ئاوەدانكردنەوەی شاری بەیروت یەكێك دەبێت لەدیارترین ئەو ئاستەنگیانەی ڕووبەڕووی حكومەتی نوێی لوبنان دەبێتەوە و جەختیشی كردەوە لەپێویستی گوێگرتن لەداواكارییەكانی گەلی لوبنان لەبارەی چاكسازییەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

دوایین ئەنجامی قوربانیانی تەقینەوەكەی بەیروت ڕادەگەیەنرێت

خەڵك- بەشی هەواڵ
وەزارەتی تەندروستی لوبنان، دوایین ئەنجامی قوربانیانی تەقینەوەكەی بەیروت ڕادەگەیەنێت، ئاماژە بە بەرزبوونەوەی ژمارەكەش دەكات بۆ 171 كوژراو، ئەمەش لەكاتێكدایە كە ژمارەی بێسەروشوێنان لەنێوان 30 بۆ 40 كەسدان.

حەمەد حەسەن وەزیری تەندروستی حكومەتی كاربەڕێكەر لە لوبنان لە كۆبوونەوەی لەگەڵ ڕیك برینن بەرپرسی باری نائاسایی لە ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی ڕاگەیاند”بەرەنجامی تەقینەوەكەی هەفتەی ڕابردووی بەیروت، بۆ 171 كوژراو بەرزبۆتەوە، ئەمەش لەكاتێكدایە كە تائێستاش ژمارەی بێسەروشوێنەكانی بەهۆی تەقینەوەكەوە، لەنێوان 30 بۆ 40 كەسدان”.

بە وتەی حەمەد حەسەن”نزیكەی 1500 بریندار پێویستییان بە چارەسەری ورد و تایبەت هەیە، وێڕای ئەوەش تائێستا 120 بریندار لەبەر سەختی برینەكەنیان لەژێر چاودێری وردی پزیشكیدان”.

دوێنێ‌ دوو شەممە، حكومەتی لوبنانی بەسەرۆكایەتی حەسان دیاب، بەهۆی تەقینەوەكەی هەفتەی ڕابردووی بەندەری بەیروتەوە، بە فەرمی دەستلەكاركێشانەوەی خۆی پێشكەش بە پەرلەمانی و ڵاتەكە كرد.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

یەكەمە لە جیهاندا
ڕوسیا، وادەی بەرهەمهێنانی ڤاكسینی كۆرۆنا ڕاگەیەندرا

خەڵك- بەشی هەواڵ
ڕوسیا وادەی بەرهەمهێنانی ڤاكسینی دژە ڤایرۆسی كۆرۆنای ڕاگەیاند كە مانگی داهاتووە و ئاماژەی بە پێشكەشكردنی داواكاریی لەسەر ڤاكسینەكەش كرد لەلایەن 20 وڵاتەوە.

ئەمڕۆ سێ‌ شەممە، ئاژانسی (سپۆتینك)ی ڕوسی لەزاری میخائیل مۆراشكۆ وەزیری تەندروستی ڕوسیاوە بڵاویكردەوە”لەئێستادا دەستكراوە بە بەرهەمهێنانی ڤاكسینەكە لە دوو ناوەند( ناوەندی گومالی سەر بە وەزارەتی تەندروستی ڕوسیا و زكۆمپانیای بینۆڤارم)”.

هەر ئەمڕۆ فلادیمێر پۆتین سەرۆكی ڕوسیا، تۆماركردنی یەكەم ڤاكسینی دژ بە ڤایرۆسی كۆرۆنای لە جیهاندا ڕاگەیاند.

سەرۆكی ڕوسیا لە كۆبوونەوەیەدا لەگەڵ ئەندامانی حكومەت لەڕێی تەكنیكی (ڤیدیۆ كۆنفرانس) ڕایگەیاند”پێیان ڕاگەیاندم كە ئەم بەیانییە یەكەم ڤاكسینی دژ بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركرا”.

بە وتەی پۆتین”لەكاتی داواكاریی وردەكارییەكان لە میخائیل مۆراشكۆ وەزیری تەندروستی لەبارەی ڤاكسینەكەوە، پێیان ڕاگەیاندووم كە ڤاكسینەكە بەشێوەیەكی زۆر كاریگەر كاردەكات و بەرگرییەكی جێگیر دروستدەكات، دووبارەشی دەكەمەوە كە هەموو تاقیكردنەوە پێویستەكانی تێپەڕاندووە”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان