ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

ژمارەیەكی دیكەی خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان مووچەیان بۆ دەبڕدرێتەوە


خەڵك- بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەری گشتیی وەزارەتی كارو كاروباری كۆمەڵایەتیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان گوتی، دوای ئەوەی ماوەی چەند ساڵێك تۆماركردنی ناوی نوێی كەمئەندامان بۆ دامەزراندن راگیرابوو، جارێكی دیكە ناوتۆماركردن دەست پێدەكاتەوە، بۆ ئەوەی هەر كەسێك كەمئەندام بێت و مەرجەكانی تێدا بێت، دابمەزرێت و مووچەی بۆ ببڕدرێتەوە.

فوئاد سدیق، بۆ ماڵپەڕی فەرمی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگەیاند: “لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا بە هۆی قەیرانی داراییەوە تۆماركردنی ناوی كەمئەندامی نوێ راگیرابوو، كە خەڵكێكی زۆری كەمئەندام هەیە و چاوەڕێ دەكەن مووچەیان بۆ ببڕدرێتەوە، كۆبوونەوەیەكیشمان ئەنجام داوە و تێیدا بڕیار دراوە كە ناوی نوێی كەمئەندامان تۆمار بكرێت بۆ ئەوەی دابمەزرێن و مووچەیان بۆ ببڕدرێتەوە”.

وتیشی” بەم زووانە دەست بە تۆماركردنی ناوی ئەو كەمئەندامانە دەكرێت، كە بە فیعلی كەمئەندامن، بۆ ئەوەی كاروباریان بۆ رایی بكرێت و مووچەیان بۆ ببڕدرێتەوە، لە ئێستاشدا ئەوانەی پێشووتر كە 100هەزار كەمئەندامن، هیچ كێشەیەكیان نەماوە و مانگانە مووچەی خۆیان وەردەگرن.”

ئابوری

بڕیارێكی نوێ‌ لەبارەی دەوامەوە درا


خەڵك- بەشی هەواڵ
سەرۆكایەتی دادگای تێهەڵچوونەوەی ناوچەی سلێمانی بڕیارێكی نوێ‌ دەربارەی دەوامی دادوەرانی لێكۆڵینەوە و لێكۆڵەرەوەكان دەردەكات و جەختدەكاتەوە، كە دەبێت بەپێی خشتەیەك دەوام بكەن.

سەرۆكایەتی دادگای تێهەڵچوونەوەی ناوچەی سلێمانی لە گشتاندنێكدا بۆ دادوەرانی دادگاكانی سلێمانی ئاماژەی بەوەكردووە، كە لەبەر بەرژەوەندی گشتی و ڕاپەڕاندنی ئیشوكارەكان، سەرجەم دادوەرانی دادگاكانی لێكۆڵینەوە پێویستە ڕۆژانی یەك شەممە و چوار شەممە لە كاتژمێر 8:30ی بەیانی بۆ 1ی دوانیوەڕۆ دەوام بكەن لە یەكێك لە بنكەكانی پۆلیس.

هەر بەپێی گشتاندنەكە، دەسەڵات دراوە بە دادوەران تاوەكو خشتەیەك ئامادە بكەن بۆ دەوامی (لێكۆڵەرەوە دادوەرییەكان) بۆ ئەوەی ئەو ڕۆژانەی بۆ یان دیاریكراوە دەوام بكەن.

جەختیشكراوەتەوە، كە دەبێت دادوەران و لێكۆڵەرەوە دادوەرییەكان ڕۆژەكانی دیكە بەردەوام مۆبایلەكانیان كراوەبن بۆ ئەو پەیوەندیانەی لە بنكەكانی پۆلیس و ئاسایشەوە پێیانەوە دەكرێن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

یاسایەكی تایبەت بە مووچە و دەرماڵە و خانەنشینی لە هەرێم خرایە بواری جێبەجێ‌ كردنەوە


خەڵك – ئارام سەردار
یاسای چاكسازی لەمووچە و دەرماڵە و بەخشین و ئیمتیازاتەكان و خانەنشینی لە هەرێمی كوردستان كەوتە بواری جێبەجێ‌ كردنەوە.

دوای ئەوەی لە كۆبوونەوەی ۱ی نیسانی ۲۰۲۰ ئەنجوومەنی وەزیران پەیڕەوی بۆ جێبەجێكردنی یاسای چاكسازی لەمووچە و دەرماڵە و بەخشین و ئیمتیازاتەكان و خانەنشینی لەهەرێمی كوردستان پەسەندكرد، دەقی پەیڕەوەكە لە ڕۆژنامەی واقایعی كوردستان بڵاوكرایەوە .

دەقی پەیڕەوی جێبەجێكردنی یاساكە:

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

لەسەر دابەشكردنی مووچە پارێزگاری هەڵەبجە هاتەدەنگ


خەڵك- بەشی هەواڵ
سەرەڕای قەدەغەی هاتووچۆ و دانانی ڕێكاری خۆپارێزی بۆ دابەشكردنی مووچە، ئەمڕۆ لەكاتی دابەشكردنی مووچە لە هەڵەبجە قەرەباڵغییەكی زۆر دروست بووە و بەهۆیەوە پارێزگاری شارەكە ڕوونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە،

ئازاد تۆفیق، پارێزگاری هەڵەبجە لە ڕوونكردنەوەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، “بەداخەوە ئەمڕۆ لە كاتی دابەشكردنی مووچەی خانەنشینان، كەمترین پابەندبون بەدیكرا، بۆیە بۆ پاراستنی تەندروستی هاووڵاتیان ناچاربوین، هێزی ئاسایش و پۆلیس زیاد بكەین”.

جەختیشی كردۆتەوە، سبەینێ‌ چوار شەممە ڕێكاری تایبەت لەبەردەم بانكەكانی هەڵەبجە لەكاتی دابەشكردنی مووچەدا دەگیرێتەبەر.

No photo description available.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان