ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

سوپای عیراق ڕاگەیەندراوێكی لەسەر هێرشەكەی كەی وەن بڵاوكردەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ

شانەی ڕاگەیاندنی سەر بە سوپای عیراق بڵاوی كردەوە، هێرشەكەی شەوی ڕابردووی سەر سەربازگەی كەی وەن زیانی گیانی نەبووە.

شەوی ڕابردوو، بە موشەك هێرشكرایەسەر سەربازگەی كەی وەن و بەپێی زانیارییەكان شوێنی هەڵدانی موشەكەكانیان دۆزیوەتەوە، بەڵام ئەوانەی ئاراستەیان كردوون هەڵهاتوون.

لە كۆتایی ساڵی ڕابردوودا موشەكێك ئاراستەی هەمان بنكەكرا و بەهۆیەوە بەڵێندەرێكی ئەمریكی كوژرا و دواتریش سوپای ئەمریكا قاسم سولەیمانی و ئەبومەهدی موهەندیسی كوشت.

عێراق

سادیقون: پێویستە سنورێك بۆ توركیا دابنرێت

خەڵك- بەشی هەواڵ
بزوتنەوەی (سادیقون)، بە توندی ئیدانەی هێرشەكەی توركیا دەكات كە بووە مایەی شەهيدبوونى دوو ئەفسەری عیراقی لە هێزەكانی پاسەوانی سنور لە ناحیەی سیدەكانی سەر بە پارێزگەی هەولێر.

مەحمود ڕەوبەیعی، وتەبێژی مەكتەبی سیاسی بزوتنەوەی سادیقون لە تویتێكیدا لەسەر تۆڕی كۆمەڵایەتی (تویتەر) ڕایگەیاند”سوپای داگیركەریی توركیا تاوانێكی چەپەڵی ئەنجامدا بە كوشتنی دوو فەرماندەی سەربازیی عیراقی و شۆفێركەیان لە پاسەوانی سنور لە سیدەكانی سەر بە پارێزگەی هەولێری باكووری عیراق”.

بە وتەی ڕوبەیعی”پێویستە سنورێك بۆ ئەو سوكایەتیپێكردنی توركیا بە سەروەریی و خوێنی عیراقییەكان دابنرێت كە تائێستادا حكومەت لەبەر هۆكاریی ناڕاگەیەندراو لەسەریان بێدەنگ بووە”.

وتەبێژەكەی بزوتنەوەی (سادیقون) پێیوایە”دەستهەڵگرتن بە ئیدانەكردن و ڕسواكردنی هێرشەكان، ئاسانكاریی بۆ دوژمنكاريی زياتر خۆشدەكات و هێندەی تر هاندان دەبێت بۆ دەستدرێژییەكان”.

هەر ئەمڕۆ شانەی میدیای ئەمنی عیراقی، توركیای بە تێوەگلان لە هێرشەكەی باكووری پارێزگەی هەولێر تۆمەتبار كرد.

شانەی میدیای ئەمنی لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند”ئیدانەی دەستدرێژییەكەی توركیا دەكەین كە لەڕێی فڕۆكەی بێفڕۆكەوانەوە ئەنجامدرا و كاروانێكی سەربازی پاسەوانی سنوری لە ناوچەی سیدەكان كردە ئامانج و بووە مایەی شەهیدبوونی فەرماندەی لیوای دووی پاسەوانی سنوری ناوچەی یەك و فەرماندەی فەوجی سێ‌/ لیوای دوو و شۆفێری ئۆتۆمبێلەكەیان.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

دادگای فیدڕاڵی بڕیارێكی لە بەرژەوەندی ڕۆژنامەنووسان دەركرد

خەڵك- بەشی هەواڵ
دادگای فیدڕاڵی عیراق بڕیار دەدات، كە نابێت لەو سكاڵایانەی لەسەر ڕۆژنامەنووسان تۆمار دەكرێت، فەرمانی گرتنیان بۆ دەربچێت.

بەپێی گشتاندنێكی دادگای فیدڕاڵی، كە ئاڕاستەی سەرجەم دادگاكانی تێهەڵچوونەوە كراوە، ئاماژە بەوەكراوە، بەپێی دەستوور مافی ڕۆژنامەوانی و چاپ و ڕاگەیاندن و بڵاوكردنەوە فەراهەم كراوە، بۆیە دەبێت بە وریاییەوە مامەڵە لەگەڵ ئەو سكاڵایانە بكرێت، كە لەسەر ڕۆژنامەنووسان تۆمار دەكرێت.

جەختیشكراوەتەوە، كە لەو سكاڵایانەدا دەبێت سەرەتا ڕێكارەكان پەیڕەو بكرێت لە بانگهێشتی ڕۆژنامەنووس و پەلە نەكرێت لە دەركردنی فەرمانی گرتن.

ئاماژە بەوەشكراوە، كە لەكاتی ئەنجامدانی هەر ڕێكارێك بەرامبەر ڕۆژنامەنووسان، دەبێت سەندیكای ڕۆژنامەنووسان ئاگادار بكرێتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

بۆردومانەكەی توركیا 20 شەهید و برینداری لێكەوتەوە
عیراق بە فەرمی هەڵوێستی لەسەر بۆردومانی پاسەوانی سنوور ڕاگەیاند

خەڵك- بەشی هەواڵ
شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی عیراق ئیدانەی بۆردومانی هێزەكانی پاسەوانی سنوور لە سیدەكان لەلایەن توركیاوە دەكات و ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانی-ش بڕیارە كۆببێتەوە.

شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی عیراق لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، بەهۆی بۆردومانی فڕۆكە بێ‌ فڕۆكەوانەكانی توركیا لە ناوچەی سیدەكان لە سنووری پارێزگای هەولێر بۆ سەر كاروانی ئۆتۆمبێلەكانی پاسەوانی سنوور، ئامر لیوای 2 و ئامر فەوجی 3 لە لیوای 2 و شۆفێرەكانیان شەهید بوون.

لای خۆشیەوە، كەناڵی فەرمی (العیراقیە) لە زاری قاسم ئەعرەجی، ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی عیراقەوە بڵاویكردەوە، كە ئەنجوومەنەكە سەبارەت بەو پێشێلكارییانەی توركیا كۆدەبێتەوە و هەڵوێست و بڕیاری خۆی ڕادەگەیەنێت.

میدیاكانی عیراق لەزاری سەرچاوەیەكی ئەمنییەوە بڵاویانكردۆتەوە، كە بەهۆی بۆردومانەكەی توركیاوە لە ناوچەی برادۆست لە سیدەكان، 5 پاسەوانی سنوور، كە دووانیان ئەفسەر بوون شەهید بوون و 10 گەریلای پەكەكە-ش شەهید بوون و هاوكات 5 هاووڵاتی مەدەنیش بریندار بوون.

بەڵام تا ئێستا پەكەكە هیچ ڕوونكردنەوەیەكی فەرمی لەسەر ڕووداوەكە بڵاونەكردۆتەوە.

پێشتر (خەڵك) لە هەواڵێكدا، وردەكاری بۆردومانەكە و ناو و ێنەی فەرماندە شەهیدەكانی بۆردومانەكەی توركیای بڵاوكردەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان