ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

ئەفسەرێكی هەواڵگری ئێران كوژرا

خەڵك- بەشی هەواڵ

لە ڕووبەڕوبوونەوەیەكدا لە پارێزگای كرمان، ئەفسەرێكی هەواڵگری ئێران كوژرا.

ماڵپەڕی فەڕمی ئێران بڵاوی كردەوە، ئەو ئەفسەرە ناوی”حەمید ڕیاحی” بووە و جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی ئاسایشی شارەكە بووە، لە ڕووبەڕووبونەوەیەكدا لە یەكێك لە گوندەكانی سنورەكەدا كوژراوە.

ماڵپەڕەكە زانیاری زیاتری ئاشكرانەكردووە و تەنها باسی لەوەكردووە، دەزگا ئەمنییەكان لێكۆڵینەوە لە ڕووداوەكە دەكەن.

جیهان

چارەسەری ڤایرۆسی كۆرۆنا ڕاگەیەنرا

خەڵك- بەشی هەواڵ
دوای سەرهەڵدانی لە چین و بڵاوبوونەوەی بەشێوەیەكی نائاسایی لە چەندین وڵاتی جیهانی، كە بووە هۆی گیانلەدەستدانی زیاتر لە 2 هەزار كەس، لەكۆتاییدا چارەسەر بۆ كۆنتڕۆڵكردن و لەناوبردنی ڤایرۆسی كۆرۆنا دۆزرایەوە.

وەك ئاژانسەكانی هەواڵ بڵاویانكردەوە، دەرمانێك بەناوی (Favipiravir) لە چین دروستكراوە و لەلایەن حكومەتەوە ڕەزامەندی فەرمی بۆ وەرگیراوە، كە لەلایەن كۆمپانیای (Zhejiang Hisun Pharmaceutical) دروستكراوە.

ڕۆژنامەی (المرصد)ی سعودی بڵاویكردۆتەوە، ئەم دەرمانە كەوتۆتە نێو نۆرینگە و نەخۆشخانەكانی وڵاتی چین و بەمزووانە ڕەوانەی دەرەوەش دەكرێت بۆ كۆنتڕۆڵكردنی ڤایرۆسە بكوژەكە.

دەرمانی (Favipiravir) بە یەكەم دەرمان دادەنرێت بۆ چارەسەری ڤایرۆسی كۆرۆنا و توێژینەوەی لەسەر كراوە و دەركەوتووە زاڵ دەبێت بەسەر ڤایرۆسەكە و كۆتایی پێدەهێنێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

تەندروستی جیهانی دەربارەی مردن بە كۆرۆنا دڵنیایی دەدات

خەڵك- بەشی هەواڵ
ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی دڵنیایی دەداتە هاووڵاتیان، كە زۆرینەی زۆری ئەوانەی تووشی نەخۆشی ڤایرۆسی كۆرۆنا دەبن چاكدەبنەوە و دەڵێت: “ڕێژەی مردن بە كۆرۆنا ڕووی لە دابەزین كردووە”.

ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی (WHO) لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، كە 80%ی ئەوانەی تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون چاكدەبنەوە و 20%یان دەكەونە حاڵەتێكی قورسەوە و لەو ڕێژەیەش 2%یان دەمرن.

ئاماژەی بەوەشكردووە، كە ڕێژەی مردن بە ڤایرۆسەكە لە چین لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 109 كەس بووە و بەوەش كۆی ژمارەی ئەوانەی گیانیان لەدەستداوە لەسەرەتای دروست بوونی ڤایرۆسەكەوە گەیشتتۆتە 2 هەزار و 300 كەس لەكۆی 76 هەزار كەسی تووشبوو.

ڕێكخراوەكە هۆشداریشی داوە لە كۆنتڕۆڵ كردنی و ئاماژەی بەوەشكردووە، كە لە ئێران-یش حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسەكە و مردن تۆمار كراوە و دەشڵێت: “دەبێت جیهان بجووڵێت بۆ كۆنتڕۆڵ كردنی بەشێوەیەكی خێراتر”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

تەندروستی

ڕێنمایی سەنتەری كۆنترۆڵكردن و خۆپاراستن لەنەخۆشییەكان (CDC) سەبارەت بە ڤایرۆسی كۆرۆنا

خەڵك – لوقمان غەفوور
سەنتەری كۆنترۆڵكردن و خۆپاراستن لەنەخۆشییەكان (CDC) رێكخراوێكی نیشتمانی گشتییە بۆ تەندروستی لەئەمریكا و سەنتەری كۆنترۆڵكردنی نەخۆشییە ترسناكەكانە و سەر بەئاژانسی حكومەتی فیدراڵی ئەمریكا و وەزارەتی تەندروستییە و بارەگای سەرەكی لە ویلایەتی جۆرجیایە، لەئێستادا زیاتر سەرقاڵی خۆپاراستن و چاودێریكردنی تەندروستییە بۆ روبەرووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، سەنتەری ناوبراو بەم جۆرە باس لە نیشانەكانی نەخۆشییەكە و خۆپارێزی دەكات لێی.

چی لەرووخساری كەسی تووشبوودا دەبینرێت

بەپێی سەنتەری كۆنترۆڵكردن و خۆپاراستن (CDC)، دەشێت ئەو كەسە هەست بە ترس بكرێت لە تووشبوونی ئەگەر:
*تا-ی لەڕادەبەدەر و بەئەستەنگ هەناسەدان-ی تیابینرا، ئەویش دوای ئەوەی زانرا كەسەكە گەشتی وڵاتی چین-ی كردووە یاخود پەیوەندی هەبووە بە كەسێكەوە كە گومانی لێدەكرێت یان لە گەشت لە یەكێك لەو وڵاتانەی ڤایرۆسەكەی تێدایە گەڕاوەتەوە.
*كۆكەی توند و سوتانەوەی قوڕگ
*هەستی كرد بە گیان داهێزرانێكی لەناكاو و شەكەتی ماسولكەكان و سەریەشە و گێژبوون.
لەم بارەیەوە، دۆن هۆڵت، پسپۆری نەخۆشییە هەناوییەكانی منداڵان لە پۆرتلاند، دەڵێت:”یەكێك لە گرفتەكانی ئەم ڤایرۆسە ئەوەیە هەمان نیشانەی ئەنفلۆنزای ئاساییە، بۆیە پێویستە هەركەس هەستی بە ئەنفلۆنزا كرد سەردانی پزیشك بكات بەبێ هیچ خۆ دواخستنێك”.

كێ ئەگەری مردنی زیاترە؟

ئەوكەسانەی كە سیستمی بەرگرییان لاوازە ئەگەری مردنیان خێراترە ئەوانیش منداڵ و كەسی بەتەمەنن.

خۆپاراستن هیچ بودجەیەكی ناوێت

*تائێستا هیچ كوتانێك دژی نەخۆشییەكە نەدۆزراوەتەوە تا پێشوەخت هاووڵاتی تووشنەبوو بیدات لەخۆی، بۆیە لەئێستا خۆپاراستن بەپلەی یەكەم دێت.
*ئاژەڵ و باڵندەی ماڵی ئەگەری تووشبوونی هەیە بە ڤایرۆسەكە بۆیە نابێت رێگەی بدرێت لە شوێنی پیس خواردن بخوات، ئەو خواردن و پاشماوەی خواردنانە بۆ باڵندە و ئاژەڵی ماڵی بەكارنەهێنرێت چونكە دوور نییە لەلایەن شەمشەمەكوێرەوە قەپی لێگیرابێت و ئەویش سەرچاوەی هەڵگری ڤایرۆسەكەیە لەگەڵ مار-دا.
*ئەو شوێنانەی شێدارن و ئاژەڵ و باڵندە و زیندەوەری ئاوی لێدەفرۆشرێت پێویستە بە هەموو شێوەیەك لەلایەن لیژنەی خۆپاراستنەوە چاودێری بكرێت تا ئاستی داخستن ئەگەر گومان كرا شوێنەكە شیاو نییە.

چۆن خۆت ئەپارێزیت؟

بەپێی (CDC) و ئەوانەی پسپۆرن لە چاودێری تەندروستی پێیانوایە پێویستە:
*جلوبەرگی هیچ كەس بەكارنەهێنیت.
*دەست مەبە بۆ چاو و لوت و دەم، چونكە ئەم سێ ئەندامە سەرچاوەی گواستنەوەی ڤایرۆسەكەیە.
*لەئێستا پێویستە هەر 20 خولەك جارێك دەستت بە سابون و شامپۆ بشۆیت لە هەر جێگەیەك بیت هەوڵبدە جێڵی پاكژكەرەوە لەناو دوكان و شوێنی كار و ناو ئۆتۆمبێلەكەت دانێ لەهەر 5 خولەك جارێك دەستی پێ تەعقیم بكە، خۆ ئەگەر ماددە و گیراوەی كهولی هەبێت باشتر و بەهێزترە بۆ لەناوبردنی ڤایرۆسەكە.
*لەماڵەوە هەوڵبدە هەموو كەس قاپ و كەوچك و كەلوپەلی خۆی بەكاربهێنێت تا دەنگۆی ڤایرۆسەكە كۆتایی دێت.
*تا ئەتوانی رۆژانە ئاوی زۆر بخۆرەوە بۆ ئەوەی لەئەگەری تووشبووندا، بەرگەی سەرەتای نەخۆشییە بگریت تا چارەسەر دەكرێیت.
*ئاگاداربە بە هیچ شێوەیەك ئەسپرین بۆ منداڵ بەكارنەهێنرێت لەكاتی هیچ ئەنفلۆنزایەكدا.
*تا ئەتوانی دوور كەوەرەوە لە شوێنی فرۆشتنی ئاژەڵ و باڵندە و زیندەوەری دەریایی، ئەوانەش كە فرۆشیارن ئەبێت (دەستكێش لەدەست بكەن، دەمامك بە دەمولوتیانەوە بێت، بەدلەیەك لەبەربكەن كە ئاو نەگرێتە خۆی).

كەسی تووشبوو چۆن مامەڵەی لەگەڵ بكرێت

*كەسەكە ئەبێت دوورخرێتەوە لە كۆمەڵگە، لە نەخۆشخانەی تایبەت دابنرێت و ئەو پزیشك و كەسانەی دەچنە لای بە جلوبەرگی تایبەتەوە لەدووری 6 پێ لێیەوە دوور بن.
*بەهیچ شێوەیەك نابێت هیچ كەسێك جگە لە تیمی پزیشكی سەردانی نەخۆشەكە بكات و لە شوێنێكی تایبەت بە شوێنی چاودێری سەردانیكارەكان بمێننەوە تا بتوانرێت خۆ لەسەردانی كردنی بپارێزیت تا نزیك چاكبوونەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان