ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

تەندروستی جیهانی هۆشداری توند دەدات لەسەر كۆرۆنا

خەڵك- بەشی هەواڵ

ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی لە تازەترین ڕاپۆرتدا كە ئەمڕۆ هەینی بڵاوی كردووەتەوە باسی لەوەكردووە، توشبوونی خێرای هاووڵاتیانی دەرەوەی چین بە ڤایرۆسەكە تەواو مەترسیدارە.

ڕێكخراوەكە لە ڕاپۆرتەكەدا نوسیویەتی، ژمارەیەكی زۆر لە هاووڵاتیانی دەرەوەی چین توشی نەخۆشییەكە بوون، تەنانەت كەسانێك توشی نەخۆشییەكە بوون كە هیچ كاتێك سەردانی چینیان نەكردووە.

بەپێی خەمڵانی ڕێكخراوەكە ڤایرۆسەكە زۆر مەترسیدارە و ئەگەر ڕێوشوێنی توندی دژ نەگیرێتەبەر مەترسییەكەی زۆر گەورە لەسەر مرۆڤایەتی دروست دەكات.

ڤایرۆسی كۆرۆنا لە سەرەتای ئەمساڵەوە لە چین بڵابووەتەوە و تائێستا نزیكەی هەزار و 340 كەس بەهۆیەوە گیانیان لەدەستداوە.

جیهان

لوبنان؛ ژمارەی كوژراوانی تەقینەوەكە گەیشتە 154 كەس

خەڵك – بەشی هەواڵ
ژمارەی كوژراوانی تەقینەوەكەی بەیروتی پایتەختی لوبنان بەزربووەوە و باری تەندروستی 120 برینداریش ناجێگیرە.

حەمەد حەسەن وەزیری تەندروستی لوبنان ڕایگەیاند بەپێی دوایین ئامار ژمارەی قوربانییانی تەقینەوەكەی بەندەری بەیروت بەرزبووەتەوە بۆ 154 كوژراو و پێنج هەزار بریندار.

ڕوونیشیكردەوە كە برینی زۆربەی برینداربووانی تەقینەوەكە، سەختە و رەوشی 120شیان ناجێگیرە.

ڕۆژی سێشەممەی ڕابردوو تەقینەوەیەكی بەهێز لە بەندەری بەیروت ڕووی دا كە جگە لە زیانێكی زۆری گیانی، زیانێكی زۆری ماددیشی لێكەوتەوە كە بە نزیكەی 15 ملیار دۆلار مەزەندە دەكرێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

زیاتر لە 260 هەزار كەسی دیكە تووشی كۆرۆنا بوون

خەڵك – بەشی هەواڵ
ژمارەی تووشبووانی كۆرۆنا لە جیهاندا زۆر بە خێرایی بەرزدەبێتەوە و لە ماوەی كەمتر لە دوو ڕۆژیشدا زیاتر لە 260 هەزار كەسی دیكە تووشی پەتاكە بوون.

بە پێی نوێترین ئامار، تاوەكو بەیانی ئەمڕۆ هەینی ژمارەی تووشبووانی كۆرۆنا لە جیهاندا گەیشتووەتەوە 19 ملیۆن و 266 هەزار و 340 كەس.

ئەویش دوای ئەوەی شەوی چوار شەممە تووشبووانی پەتاكە لە جیهاندا گەیشتە 19 ملیۆن.

ئامارەكان دەریدەخەن كە 717 هەزار و 792 كەسیش بە هۆی كۆرۆناوە گیانیان لە دەست داوە و تا ئێستا 12 ملیۆن و 367 هەزاریش چاكبوونەتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

پۆمپیۆ: نوێنەری تایبەتی ئەمریكا بۆ كاروباری ئێران دەستلەكاردەكێشێتەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ

وەزیری دەرەوەی ئەمریكا ڕایدەگەیەنێت، نوێنەری تایبەتی وڵاتەكەی بۆ كاروباری ئێران بڕیاریداوە دەستلەكاربكێشێتەوە.

مایك پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا ڕایگەیاند، برایان هۆك، نوێنەری تایبەتی وڵاتەكەی بۆ كاروباری ئێران بەنیازە واز لە پۆستەكەی بهێنێت و ئیلیۆت ئەبرام، نوێنەری تایبەتی ئەمریكا بۆ كاروباری ڤەنزوێلا ئەركەكەی دەگرێتە ئەستۆ.

وەزیری دەرەوەی ئەمریكا هیچ ئاماژەیەكی بە هۆكاری وازهێنانەكەی برایان هۆك نەكردووە.

بڕیاری برایان هۆك بۆ وازهێنان لەكاتێكدایە كە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی ئامادەكاری دەكات بۆ ئەوەی هەفتەی داهاتوو دەنگ لەسەر پڕۆژە یاسایەكی ئەمریكا بدات بۆ درێژكردنەوەی گەمارۆی چەك لەسەر ئێران.

جێی ئاماژەیە، لە چوار ساڵی كاركردنی وەكو نێردەی تایبەتی ئەمریكا، برایان هۆك ببووە ڕووخساری سەپاندنی سزاكانی ئەمریكا بەسەر ئێراندا.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان