ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

بوونی كۆرۆنا لە سنە ڕەتكرایەوە

خەڵك –بەشی هەواڵ

زانكۆی زانستە پزیشكییەكانی كوردستان لە شاری سنە ڕایگەیاند: ئاكامی پشكنینەكان بۆ كەسە گوماناوییەكان بە نەخۆشی كۆرۆنا، نێگەتیڤ بووە.

ئارەزوو فەلاحی لە گفتوگۆ لە گەڵ هەواڵنێری مێهر، وتی: لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوو كەسێكی خەڵكی كوردستان كە لە سەفەری هەندەران هاتبووەوە، بە هۆی ئەوەی كە گومانی نەخۆشی كۆرۆنای لەسەر بوو، كەوتە ژێر كاریگەری تایبەتی پزیشیكییەوە.

وتیشی “پشكنینەكان بە شێوەی پێشكەوتوو لە سەر ئەو كەسە گوماناوییە ئەنجام بوو كە ئاكامەكە نەرێنی بوو”.

ناوبراو سەبارەت بە ئاماری تووش بووان بە كۆرۆنا لە كوردستان وتی: تا ئێستا هیچ كەسێك لە كوردستان تووشی كۆرۆنا نەبووە و خەڵك نیگەرانی دەنگۆكان لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان نەبن.

 

ریکلام

کوردستان

سلێمانی.. دەستبەسەر بڕێكی زۆر دەمامكی بەسەرچوودا گیرا

خەڵك – بەشی هەواڵ

دوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە وڵاتی ئێران هاووڵاتیان هەوڵ دەدەن بۆ بەدەستخستنی دەمامك بۆ خۆپارێزی، بەڵام بەشێك لەو كەس و بازرگانانەی ئەوەیان بەهەلزانیوە بە نرخێكی زۆر زیاتر لە پێشتر دەیفرۆشن و ئەو دەمامكانەش دەفرۆشن كە ماوەكەی بەسەرچووە.

بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، لیژنەكانی بەدواداچوونی بەڕێوەبەرایەتییەكەیان لە بەدواداچوونێكیاندا ئەمڕۆ شەممە 22/2/2020 سەردانی چەند شوێنێكیان كردووە، لەسەردانەكاندا دەستیان گرتووە بەسەر چەندین دەمامك كە بەسەرچوون.

بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی، داوا لە هاووڵاتیانیش دەكات، كاتێك دەمامك دەكڕن ئاگاداری وادەی بەسەرچوون بن، ئەو هاووڵاتیبانەی كە لەماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا لە سلێمانی دەمامكیان كڕیوە سەیری ڕێكەوتەكەی بكەن، ئەگەر بەسەرچوو بوو بیگەڕێننەوە بۆ ئەو شوێنەی كە لێیان كڕیوە و ڕێكاری یاساییش بگرنەبەر بەرامبەر ئەو كەسانەی خەڵكی دەخەڵەتێنن.

ك.ج

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی منداڵان: ئەگەری تووشبوونی منداڵ بە كۆرۆنا كەمە

خەڵك- بەشی هەواڵ
پزیشكێكی پسپۆڕی نەخۆشییەكانی منداڵان، كە بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی فێركاری منداڵانە لە سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، كە تا ئێستا هیچ حاڵەتێكی مردنی خوار تەمەنی 12 ساڵی تۆمار نەكراوە لە جیهاندا بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە.

د. پشدەر عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی فێركاری منداڵان لە سلێمانی لە هەژماری خۆی لە فەیسبووك ڕایگەیاندووە، بەهۆی شێوازی سیستەمی بەرگری لەشی منداڵ تووشبوونیان بە ڤایرۆسی كۆڕۆنا كەمە، ئەگەر تووشیش بن زۆربەیان بەشێوەی پەتایەكی سووك ئەیگرن.

دەشڵێت: “تا ئێستا هیچ حاڵەتێكی مردنی خوار تەمەنی 12 ساڵی تۆمار نەكراوە لە جیهاندا بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە”.

جەختیشی كردۆتەوە، كە ئەوە مانای ئەوە ناگەیەنێت خۆپارێزی لە ڤایرۆسەكە بۆ منداڵ نەكرێت، چونكە لەوانەیە حاڵەتەكەی تووند بێت یان بەهۆیەوە تەمەن گەورە تووش بكات و ژیانی ئەو بخاتە مەترسییەوە.

ڕاشیگەیاندووە، پابەندی خۆپارێزی و ڕێنماییەكانی وەزارەتی تەندرووستی بن و ترس و دڵەڕاوكێیەكی زۆر بۆ خۆتان درووست مەكەن، چونكە لەوانەیە ئەو ترسە زۆرە ببێتە هۆی لاوازبوونی سیستەمی بەرگری لەشت و ببیت بە نێچیرێكی باش بۆ ڤایرۆسەكە، بەڵام گرنگە بەهەموو شێوەیەك خۆپارێزی بكەیت.

لای خۆشیەوە، د. زانا دزەیی، پسپۆڕی نەخۆشییەكانی هەناوی بابەتێكی دەربارەی ڤایرۆسی كۆرۆنا بڵاوكردۆتەوە و تێیدا داوا لە هاووڵاتییان دەكات نەترسن و تەنها پێویستیان بەوەیە خۆیان بپارێزن.

دەشڵێت: “هەرچەندە چارەسەری ڤایرۆسەكە نەدۆراوەتەوە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ٩٧٪ی ئەوانەی تووشی ڤایرۆسەكە بوون چاك بوونەتەوە، خۆشبەختانە تا ئێستا كەمتر لە ٣٪ی تووشبوان بە ڤایرۆسەكە گیانیان لەدەستداوە و زۆربەی تووشبووان چاك بوونەتەوە”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

جموجۆڵی بازرگانی نێوان هەرێم و ئێران ئاسایی دەبێت

خەڵك-ئارام سەردار

وەزیری ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، ئەو پشكنینانەی لەخاڵە سنوورییەكان بۆ خۆراك و پێویستیەكانی تر دەكرێن، كە لەوڵاتی ئێرانەوە بۆ هەرێمی كوردستان دێن بەشێوەیەكی ئاسایی بەرێوەدەچێت، چونكە مرۆڤ هۆكاری گواستنەوەی نەخۆشیەكەیە.

ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە ڕۆژنامەوانانی ڕاگەیاند، تائێستا ئەو پشكنینانەی هەبوون بۆ خۆراك و پێویستییەكانی تر، كە لەوڵاتی ئێرانەوە لەڕێگا سنوورییەكانەوە دێنە هەرێمی كوردستان هەر وەكو خۆیانن بەشێوەیەكی ئاسایی هەروەك لەخاڵە سنوورییەكانی تر لەگەڵ وڵاتانی دیكە دەكرێن، چونكە مەترسی ئەو نەخۆشیە زیاتر بەڕێگای مرۆڤەوەیە، كە هۆكاری گواستنەوەی نەخۆشیەكەیە.

دەشڵێت: “دەبێ تیشكمان لەسەر ئەوە بێت مرۆڤ لەم پەتایە دووربخەینەوە، ئەگەر حاڵەتێكی وەها بێتە پێشەوە، كە بازرگانی بوەستێت، بەدڵنیایی حكومەتی هەرێم بڕیاری پێویستی دەبێت”.

وەزیری ناوخۆ ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، لەكۆبوونەوەكەی ئەمڕۆش گەیشتین بە بڕیارێك، كەوا ئاڵوگۆڕی بازرگانی ڕێكبخرێت بەجۆرێك، كە خزمەتی هەردوولا بكات و بەدووریش بین لەگواستنەوەی پەتای كۆرۆنا .

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان