ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

ڕوسیا: عیراق بە فەڕمی داوای سیستمی بەرگریی ئێس400ی نەكردووە

خەڵك – بەشی هەواڵ

باڵیۆزی ڕوسیا لە بەغدا ڕایدەگەیەنێت، حكومەتی عیراق بە فەڕمی داوای كڕینی سیستمی بەرگریی ئێس 400ی لە مۆسكۆ، نەكردووە.

ماكسیم ماكسیمۆڤ باڵیۆزی ڕوسیا لە بەغدا، ڕایگەیاند: بەهۆی ڕووداوەكانی ئەم دواییە، خواستی كڕینی سیستمی بەرگریی ئێس 400 لەلایەن حكومەتی عیراق بەدیكراوە، بەڵام تائەم ساتە حكومەتی بەغدا بە فەڕمی، داوای كڕینی ئەو جۆرە سیستمەی لە مۆسكۆ، نەكردووە.

باڵیۆزی ڕوسیا لە بەغدا ئەوەشیخستەڕوو، حكومەتی مۆسكۆ ئامادەیە لەبواری بەرگریی ئاسمانیی، هاوكاری سوپای عیراق بكات، وتیشی: لێپرسراوانی عیراق بۆ سەردانیكردنی چەند پێشانگایەكی چەكی ڕوسیایی، بانگهێشتكراون.

ك.ج

عێراق

بەغدا.. زنجیرەیەك تەقینەوە ڕوویاندا

خەڵك – بەشی هەواڵ

زنجیرەیەك تەقینەوە لە بەغدای پایتەختی عیراق ڕوویدا.

میدیا عیراقییەكان بڵاویانكردەوە، ئەمشەو زنجیرەیەك تەقینەوە لە ناوچەكانی (مەشتەل، زەعفەرانیە و ئەبودشیر)ی بەغدای پایتەختی عیراق ڕوویانداوە.

بەپێی زانیارییەكان، سەرجەم تەقینەوەكان لە ڕێی بۆمبی چێندراوەوە ئەنجام دراون.

ئەوەشخراوەتەڕوو، بەهۆی تەقینەوەكانەوە ژمارەیەك هاووڵاتی بوونەتە قوربان، بەڵام تا ئێستا لایەنە ڕەسمییەكان ئاماری زیانەكانی ئاشكرانەكردووە.

ك.ج

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

چوار وەزارەتی حكومەتی نوێی عیراق بە كورد دەدرێت

خەڵك- بەشی هەواڵ
ئەندامێكی شاندی سیاسی هەرێم بۆ گفتوگۆ لەگەڵ سەرۆك وەزیرانی ڕاسپێردراوی عیراق ڕایدەگەیەنێت، كە چوار وەزارەتی حكومەتی نوێی عیراق بە كورد دەدرێت.

سەعدی پیرە، ئەندامی ئەنجوومەنی سەركردایەتی یەكێتی و ئەندامی شاندی سیاسی هەرێم ڕایگەیاند، كە نابێت بە بێ ڕەزامەندی هەرێم كەسایەتی كورد بەشداری حكومەتی عیراق بكات.

ڕاشیگەیاند، كە بەهۆی دۆخی عیراقەوە پێشبینی ناكەین هەڵبژاردنی پێشوەخت لە عیراق بكرێت.

ئاشكراشی كرد، كە چوار وەزارەتی حكومەتی نوێی عیراق بە سەرۆكایەتی محەمەد تۆفیق عەللاوی دەدرێت بە كورد.

بەپێی ئەو ناوانەی لە میدیا عیراقییەكانەوە بڵاوكراونەتەوە، لە پشكی كورد هەریەكە لە تەها شوانی بۆ وەزارەتی دارایی و حاكم ڕزگار محەمەد ئەمین بۆ وەزارەتی داد و عادل كەریم بۆ وەزارەتی بارزگانی كاندید كراون.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

موقتەدا سەدر هەڕەشەی دەستپێكردنەوەی خۆپیشاندان دەكات

خەڵك- بەشی هەواڵ
ڕێبەری ڕەوتی سەدر هەڕەشەی دەستپێكردنەوەی “خۆپیشاندانی ملیۆنی” دەكات، ئەگەر ئەم هەفتەیە دانیشتنی پەڕلەمان بۆ متمانەدان بە حكومەت ئەنجام نەدرێت.

موقتەدا سەرد، ڕێبەری ڕەوتی سەدر لە پەیامێكدا لەڕێگەی تویتەرەوە ئاماژەی بەوەكردووە، كە ئەگەر لەم هەفتەیەدا دانیشتنی پەڕلەمان ئەنجام نەدرێت یان كۆبوونەوە ئەنجام بدرێت و متمانە نەدرێت بە كابینە وەزارییەكە یان كابینە وزاریەكە لەگەڵ خواستنی مەرجەعیەت و خۆپیشاندەران نەگونجێت ئەوا داوای ڕژانە سەر شەقامەكان و خۆپیشاندانی ملیۆنی دەكەم.

ڕشیگەیاند، ئەگەر نەیەن بەدەم خواستی خۆپیشاندەرانەوە ئەوا خۆپیشاندانەكە دەگۆڕم بۆ مانگرتن لەچواردەوری ناوچەی سەوز تاوەكو ببێتە فشارێك بۆ ڕزگاركردنی عیراق لە گەندەڵكاران و مەزهەبگەرایی و ڕەگەزپەرستی.

سەدر دەشڵێت: “یەكەم ئەركی حكومەتی نوێ‌ دیاری كردنی كاتی هەڵبژاردنی پێشوەختەیە لەگەڵ دادگایی كردنی گەندەڵكاران و بكوژانی خۆپیشاندەران و گێڕانەوەی سەروەری بۆ عیراق”.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە محەمەد حەلبوسی، سەرۆكی پەڕلەمانی عیراق ڕایگەیاندووە، كە تاوەكو سیڤی وەزیرەكان نەگاتە پەڕلەمان ناتوانن كاتی كۆبوونەوەی پەڕلەمان بۆ متمانەدان بە حكومەت دیاری بكەن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان