ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهانی

ڤاڵڤێردی بێدەنگی شکاند: وەهمی ئەوەم دەکرد نازناوی لالیگا بەدەستدەهێنم، بەڵام ڕیاڵ زۆر بەهێزە

خەڵک سپۆرت

ئێرنێستۆ ڤاڵڤێردی ڕاهێنەر بۆ یەکەم جار لەدوای دوورخستنەوەی لە پۆستی ڕاهێنانی یانەی بەرشلۆنە بۆ میدیاکان دەدەوێت و دەڵێت: پێموابوو نازناوی خولی ئیسپانیا بەدەست دەهێنین، بەڵام بەهۆی ڕیاڵ مەدریدەوە ئەرکەکە قورس بووە.

ڕاهێنەرە ئیسپانییەکە ماوەیەکە لە پۆستی ڕاهێنەری یانەی بەرشلۆنە دوورخراوەتەوە و لەجێگەی کیکی سیتین دەستبەکاربووە، هەندێک لەسەرچاوەکان هۆکاری شکستی ئەم وەرزەی بەرشلۆنەیان بۆ ڕاهێنەری پێشوو گەڕاندۆتەوە، بەڵام لەدوای ماڵئاواییکردنی ئەم ڕاهێنەرەش یانە کەتەلۆنیەکە هەمان ئاست نیشان دەدات و ئەوەش ڕێگەی بۆ ڤالڤێردی خۆشکرد لەو بارەیەوە ڕوونکردنەوە بدات.

ڕاهێنەرەکەی پێشووی بەرشلۆنە بە ماڵپەڕی “موندۆ دیپۆرتیڤۆ”ی کەتەلۆنی ڕاگەیاندووە :” وەهمی ئەوەم دەکرد کە دەتوانم بە ئاسانی نازناوی خولی ناوخۆی ئیسپانیا بەدەستبهێنم، بەڵام ڕیاڵ مەدرید لەم وەرزەدا زۆر بەهێزە و بەشێوەیەکی سەرەکی سەرنجیان خستۆتە سەر نازناوەکە و کاری بەرشلۆنەیان قورس کردووە”.

هەروەها دەڵێت :” ئاساییە ململانێکانی لالیگا قورس و ئاڵۆز بن، چونکە ڕاهێنەری ڕیاڵ مەدرید لەسەرەتای وەرزەوە بەئاشکرا ڕایگەیاند کە ئامانجی سەرەکییان نازناوی لالیگایە، هەروەها یانە گەورەکانیش زیاد لەپێویست لەسەرەتای وەرزدا خاڵیان لەدەستدا”.

ڤاڵڤێردی دووپاتیدەکاتەوە، لەدوای ماڵئاوایی کردن لە بەرشلۆنە بینەری هیچ یارییەکی یانە کەتەلۆنیەکە نەبووە تەنها ڕووبەڕوبونەوەی جامی شا نەبێت بەرانبەر ئەتلەتیک بلباو.

جیهانی

(ڤیدیۆ) یوڤانتۆس بردنەوەی بەرامبەر سپال تۆمار کرد و لەلوتکەدا مایەوە

خەڵک سپۆرت

ئەمشەو لەمیانی ڕووبەروبونەوەکانی هەفتەی (٢٥)ی خولی ئیتاڵیا، یانەی یوڤانتۆس لەدەرەوەی یاریگای خۆی بەئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک سەرکەوتنێکی گرنگی بەرامبەر سپال تۆمار کرد.

لەتایمی یەکەمدا پێکهاتەکەی ماوریزیۆ ساری باشتر دەرکەوتن و چەندین هێرشی مەترسیداریان کردە سەر گۆڵی یانەی خاوەن یاریگا، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا کریستیانۆ و هاوەڵانی سەرکەوتوو نەبوون لە هەژاندنی تۆڕی گۆڵ.

لە خولەکی ٣٩ کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی ئەفسانەی پورتوگالی دەرگای تۆماری گۆڵی کردەوە و گۆڵی پێشکەوتنی تۆمار کرد، لەدوای ئەم گۆڵەش چەند دەرفەتێکی تریان خوڵقاند و سەرکەوتوو نەبوون لەفراوانکردنی ئەنجامەکە، ئەو تایمەش بە ئەنجامی گۆڵێکی بێوەڵام کۆتایی هات.

لە تایمی دووەمدا و لە خولی ٦٠ ئارۆن ڕامسی ئەنجامەکەی بۆ دوو گۆڵی بێوەڵام فراوان کرد، لەدوای ئەم گۆڵە یاریزانانی سپالی خاوەن یاریگا فشاریان دروستکردن بۆ هاوتاکردنەوەی ئەنجامەکە.

لە خولەکی ٦٩ ئەندریا پیتانیا بە لێدانی سزا گۆڵی یەکەمی بۆ سپال تۆمار کرد، لەدوای ئەو گۆڵەش ڕووبەڕوبونەوەکە لەڕووی ئەنجامەوە هیچ گۆڕانکارییەکی بەسەردا نەهات و (١ – ٢) کۆتایی هات.

بردنەوەی پێکهاتەی خانمە پیرەکە بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک ڕێژەی خاڵەکانی ئەم وەرزەی بۆ (٦٠ خاڵ) بەرزکردەوە، بە جیاوازی چوار خاڵەوە پێشەنگی خولەکەیان گرت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهانی

(ڤیدیۆ) دۆرتمۆند و هالاند بەردەوامن لە بردنەوە و تۆمارکردنی ڕیکۆرد

خەڵک سپۆرت

ئەمشەو لەمیانی ڕووبەڕوبونەوەکانی هەفتەی (٢٣)ی خولی ئەڵمانیا، یانەی دۆرتمۆند بەسەرکەوتنی بەسەر یانەی ڤێردەربریمەن بەشێوەکی کاتیی بۆپلەی دووەم هەڵکشا.

لەتایمی یەکەمدا یانەی ڤێردەربریمەن باشتر دەرکەوتن و چەندین هەلی گۆڵکردنیان ڕەخساند، بەڵام سەرکەوتن یاوەری هێرشبەرانی ڤێردەربریمەن نەبوو و ئەو تایمە بەبێ گۆڵ کۆتایی هات.

لەتایمی دووەمدا سیناریۆکان پێچەوانەبوونەوە، ئەستێرەکانی ڤیستیڤالین ڕوخساری پاڵەوانیان نیشاندا و لەڕووی تاکتیکیەوە کۆنتڕۆڵی ڕووبەڕوبونەوەکەیان کرد، لەو تایمەدا جیاواز دەرکەوتن و چەندین هەلی گۆڵکردنیان لەبەردەم گۆڵەکەی جێری پاڤلێنکا دروستکرد.

لە خولەکی ٥٢ دان ئەکسل زاگادۆی لاوی هەڵکشاوی فەرەنسی یەکەم گۆڵی یانەی میوانی تۆمار کرد، لەدوای ئەم گۆڵە لێشاوی هێرشەکانی دۆرتمۆند نەوەستایەوە و لەخولەکی ٦٦ ئێرلینگ هالاندی هێرشبەری (١٩) ساڵی نەرویجی گۆڵی دووەم و فراوانکەری ئەنجامەکەی تۆمارکرد.

لەسەر ئاستی تاکە کەسی، ئێرلینگ هالاند بە تۆمارکردنی نۆ گۆڵ لە شەش ڕووبەڕوبونەوەدا بووە تاکە یاریزان لەمێژووی خولی ئەڵمانیا لە شەش رووبەڕوبونەوە نۆ گۆڵ تۆمار دەکات.

بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکانی ئەمشەو، بەشێوەیەکی کاتی یانەی دۆرتمۆند بەکۆکردنەوەی (٤٥) خاڵ بۆ پلەی دووەم هەڵکشا، بەڵام ئەم ئەنجامە لەدوای ڕووبەروبونەوەی نێوان یانەکانی شالکە ولایپزیگ گۆڕانکاری بەسەردا دێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهانی

(ڤیدیۆ) مێسی بە سوپەر هاتریک بەرشلۆنە بەرەو بردنەوەیەکی گەورە برد

خەڵک سپۆرت

لەمیانی ڕووبەروبونەوەکانی هەفتەی (٢٥)ی خولی ناوخۆی ئیسپانیا “لالیگا”، یانەی بەرشلۆنە میوانداری ئیباری کرد و یانەی خاوەن یاریگا بە پێنج گۆڵی بێوەڵام براوەبوو.

ئەستێرەکانی بەرشلۆنە بە پێکهاتەیەکی نامۆوە، لەسەرەتا خولەکەکانەوە توانیان کۆنتڕۆڵی ڕووبەڕوبونەوەکە بکەن، لەڕووەکانی و هونەری و جەستەییەوە ئاستێکی بەرزیان پێشکەش کرد.

کیکی ستین راهێنەری بلاوگرانا لەڕووی هونەرییەوە بە بەکارخستنی ئارتورۆ ڤیدال لە پێگەی هێرشبەری باڵی چەپ هەمووانی سەرسام کرد، لەکاتێکدا ئەم یاریزانە لە پێگەی ناوەندی بەرگری یاریی دەکات.

لەو تایمەدا و لە خولەکەکانی (١٤ و ٣٧ و ٤٠) لیۆ مێسی ئەفسانەی ئەرجەنتینی سێ گۆڵی یەک لەدوایەکی تۆمار کرد، ئەو تایمەش بە ئەنجامی سێ گۆڵی بێوەڵام کۆتایی هات.

لە تایمی دووەمدا ڕاهێنەری بارسا چەند ئاڵوگۆرێکی بە مەبەستی حەوانەوە بە یاریزانەکانی کرد و مارتن برەیزوایتی یاریزانی نوێی بەکارخست، ئاڵوگۆڕەکانیش کاریگەرییان هەبوو.

مێسی لەخولەکی (٨٧) بە تۆمارکردنی گۆڵی چوارەم سوپەر هاتریکی تۆمار کرد، هەروەها لە خولەکی (٨٩) ئارسەر میلۆی بەرازیلی ئاسیستێکی ئاڕاستەکراوی مارتن برەیزوایت گۆڵی پێنجەم وکۆتایی ڕووبەڕوبونەوەکەی تۆمار کرد.

بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکەی ئەمشەو، یانەی بەرشلۆنە بە کۆکردنەوەی ٥٥ خاڵ و بەشێوەیەکی کاتیی گەڕایەوە لوتکەی ڕیزبەندی لالیگا.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان