ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

لە بەفردا گیرییان خواردبوو
بەوێنە، لە سۆران شۆفێری بارهەڵگرێك و هاونشینێكی ڕزگاردەكرێن


خەڵك – بەشی هەواڵ
بەرگری شارستانی سۆران، شۆفێری بارهەڵگرێك ڕزگاردەكات كە لە گەلی بێخاڵ بەهۆی بارینی بەفرەوە گیری خواردبوو.

بەپێی ڕاگەیەندراوێك كە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سۆرانەوە بڵاوكراوەتەوە”بەیانی ئەمڕۆ پێنج شەممە ئاگادار كراینەوە كە ئوتۆمبێلێكی بارهەڵگر ژمارە عیراق ـ هەولێر گیری خواردوە لە گەلی بێخاڵ بەهۆی بارینی بەفرێكی زۆر ، بۆیە دەست بەجێ تیی ڕزگاركردنی بنكەی بەرگری شارستانی رواندوز گەیشتنە شوێنەكە”.

هەر لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە”بە هاوكاری تیمی شارەوانی ڕواندز توانییان دوای چوار كاتژمێر كاركردن شوفێرەكە بەناوی(م.ح) و هاونشینێكی بە ناوی (أ.م) كە خەڵكی برتلە بوون، ڕزگاربكەن”.

بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سۆران دەڵێت” لەگەڵ ڕزگاركردنی شۆفێر و هاونشینەكەی، توانرا بەری بارهەڵگرەكە كە پێنج هەزار مریشك بوو بە بەهای بیست ملیۆن دینار ڕزگار بكرێت”.

 

راپۆرت

كەرەنتینە، كێشە خێزانییەكانی لە جیهان بەرەو هەڵكشان بردووە


خەڵك – تەنیا هەورامی

 

كەرەنتینەكردنی خێزانەكان لە ماڵەكانیان كێشە ناوخۆییەكانی نێو خێزانەكانی زیاتر كردووە.

بەڕێوەبەری گشتی ڕاوێژكاری ئێران بە میدیاكانی وڵاتەكەی ڕاگەیاند، پەیوەندییە تەلەفۆنییەكان لە سەردەمی كەرەنتینە كە بۆ ڕاوێژكارەكانمان دەكرێت زۆر زیادی كردووە، ئەمەش ئەوە نیشان دەدات كە ئاماری كێشە و جیاوازییە خێزانییەكان لە زیادبووندایە.

ماڵپەڕی (ئەلعەرەبیە) بڵاویكرەوە، بەپێی زانیارییەكان بەشێك لە كێشەكانی خێزان لە سەردەمی كەرەنتینەدا، دەگەڕێتەوە بۆ بابەتی پاكوخاوێنی بەتایبەت ئەوكاتانەی یەكێك لە ئەندامانی خێزان دەچێتە دەرەوە، بەشێوەیەك یەكێك لە هاوسەرەكان هەستیاری هەیە لە بەرانبەر دەستشتن و دەستلێدانی هەر شتێك لە ماڵەكەدا و گرنگی بە بابەتە تەندروستییەكان نادات.

بەشێك لە هاووڵاتیان پێیان وابوو، كەرەنتینە دەبێتە هۆی زیاتر بوونی خۆشەویستی لەنێوان خێزانەكان بەهۆی ئەوەی زۆرترین كات پێكەوە دەمێننەوە، بەڵام پێیانوایە كە ئەوان هەڵە بوون و بەوشێوەیە دەرنەچووە.

ئەو هاووڵاتیانە پێشیان وابووە دوای تەواوبوونی كەرەنتینە ئاماری منداڵانی لەدایك بوو زیاتر دەبێت، بەڵام دوای لێكۆڵینەوەكان دەركەوت كێشەو جیابوونەوەكان زیاتر دەبن.

ئەمەش لەكاتێكدایە زۆربەی وڵاتانی جیهان بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا كەرەنتینەی گشتیان ڕاگەیاندووە و جگە لە دەزگا خزمەتگوزارییەكان سەرجەم فەرمانگەكان بە پڕۆسەی خوێندنەوە ڕاگیراون.

لەلایەكیتریشەوە ئاژانسی سپوتنیك بڵاویكردەوە، ڕۆژ شەممەی ڕابردوو پۆلیسی بەریتانیا ڕایگەیاندووە كەسێك بە تۆمەتی كوشتن لە شاری كومبران دەستگیر كراوە.

ئاماژە بۆ ئەوەش دەكات، ژنێكی 67 ساڵ كە كارمەندی چێشتخانە بووە بە بێهۆشی لە ماڵەكەی دۆزراوەتەوە و ڕەوانەی نەخۆشخانە كرا، بەڵام بەهۆی ئەو لێدانەی بەر سەری كەوتبوو گیانی لەدەستدا.

ئینتونی ویلیماسی تەمەن 69 ساڵ كە هاوسەری ئەو ژنەیە و زیاتر لە 45 ساڵە هاوسەری یەكترن، بە تۆمەتی كوشتنی هاوسەرەكەی لە ڕۆژی پێنجەمی كەرەنتینەكردنیان دەستگیر كرا.

بەپێی وتەی شایەتحاڵەكان، ئەم دوو هاوسەرە زۆر بەوەفا بوون لەبەرانبەر یەكتر و گومانیان هەیە لە ڕووداوێكی لەوشێوەیە، بەڵام هاووڵاتیان لەمكاتانەدا لە ترسێكی زۆردا كات دەبەنەسەر.

لای خۆشییەوە ژیان عەبدوڵڵا كۆمەڵناس بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، بەهۆی ئەوەی پیاوان كەمترین كات لە ماڵەكانیان دەمێننەوە و ئێستا بەهۆی كەرەنتینەوە بە بەردەوامی لە ماڵەكانیانن، كێشەكانی زیاتر كردووە.

وتیشی”پیاوان زیاتر ئالودەی دەرەوەن و ئێستاش كە ناتوانن بڕۆنە دەرەوە فشارێكی دەروونیان لا دروست بووە و لەوانەیە نەتوانن زاڵ بن بەسەر خۆیاندا و بیكەنە كێشە لە ماڵەوە”.
ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، هەرچەندە ناكۆكی و كێشەی زۆر ڕوومان تێدەكەن و بە تەلەفۆن زۆرێكیان چارەسەر دەكەین، بەڵام ئومێد دەكەین دوای كەرەنتینە كێشە خێزانییەكان چارەسەر ببن و دادگاكان نەبنە شوێنی چارەسەركردنی كێشە خێزانییەكان.

ڕوونیشیكردەوە، دەبوو خێزانەكان ئەم كاتانەیان بە هەند وەربگرتایە و سەرقاڵی پەروەردەكردنی خۆیان و منداڵەكانیان بوونایە، نەك بەشێوەیەك سەرجەم وڵاتانی جیهان گیرۆدەی ئەم بابەتە بوون.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

ئاسایش، 23 كەسی بە تۆمەتی بە قاچاغ هێنانی هاووڵاتیان دەستگیر كرد


خەڵك-بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕاپەڕین ڕایدەگەیەنێت، لە بەردەوامی هەوڵەكان بۆ ڕێگریكردن لە بڵاوبوونەوەی ئافاتی سەردەم، پەتای جیهانی كۆڕۆنا، هێزەكانی ئاسایشی قەڵادزێ بە هاوكاری بنكەكانی (هەڵشۆ، هێرۆ، ئیسێوە، زەڵێ، ژاراوە) لە ماوەی ڕابردوودا (23) كەسیان دەستگیر كردووە كە لەهەوڵی بەقاچاغ هێنانی خەڵكانی بیانی و كەلوپەلی قاچاغدا بوون.

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕاپەڕین لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، سەرجەم تۆمەتباران بەفەرمانی دادوەری دادگای لێكۆڵینەوەی پشدەر پەڕاوی لێكۆڵینەوەیان بۆ كراوەتەوە بەپێی ماددەی (17) لە یاسای جەوازات، ماددەی(38 و 39) لە یاسای مانەوەی بێگانەكان، ماددەی (194) لە یاسای گومرگ، ماددەی (240) لە یاسای سزادانی عیراقی، ئەمە جگە لەوەی چەندین كەسی تر هەر لە سنوور ڕێگەیان پێگیراوە و سنوورداش كراونەتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

ئەندامانی لیژنەی لێكۆڵینەوە لە دۆسێی ملیار و 250 ملیۆن دۆلارەكەی نەوت ڕاگەیەندران


خەڵك – بەشی هەواڵ
سەرۆكایەتی داواكاری گشتی هەرێمی كوردستان ناوی ئەندامانی لیژنەی بەدواداچوون بۆ كەیسی ملیار و 250 ملیۆن دۆلارەكەی نەوتی ئاشكرا كرد.

ئەمڕۆ چوار شەممە سەرۆكایەتی داواكاری گشتی ڕایگەیاند لەسەر راسپاردەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لیژنەیەکی پێکهێنا بۆ بە دواداچوون و کۆکردنەوەی بەڵگەو زانینی راستیەکان لە سەر كەیسی ملیار دۆلارەكەی لوبنان و 250 ملیۆن دۆلارەكەی گرێبەستێكی كۆمپانیای رورسنەفتی ڕوسی.

ڕوونیشیكردەوە كە لیژنەكە پێكهاتووە لە ئازاد حەسەن ئەحمەد سەرۆكی داواكاری گشتی، پشتیوان سمکۆ نوری ئەندامی داواکاری گشتی و عەبدولستار محەمەد رەمەزان ئەندامی داواکاری گشتی.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان