ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ژیاندۆستی

5 ئافرەت کە ژنی گەورەترین دیکتاتۆرەکانی دونیا بوون

خێزان

لە گەڵ ناوهێنانی دیکتاتۆرەکانی جیهاندا، ناوی ژنەکانیشیان وەک پاڵپشتێکی گەورە بۆ دیکتاتۆرەکان دەهێندرێت، بە جۆرێک کە ئاگاداری زەبر و زەنگ و کاری توندوتیژی هاوسەرەکانیان بوون و پشتیوانیشیانژ لێکردووە:

 

-نادیا ئیلوییفای ژنی جۆزیف ستالین

کچی سەرکردەی شۆڕشگێڕی ڕووسی سيرجی ئليلوييف بوو کە لە ساڵی ١٩١٧  شووی کرد بە ستالین هەرچەندە جیاوازی تەمەنیشیان زۆر بوو، بەڵام لە ساڵی ١٩٢٣ لە ماڵەکەی خۆیدا و لە پاش ناکۆکی لەگەڵ ستالین خۆی کوشت هەرچەندە دواتر وا بڵاوکرایەوە کە بە نەخۆشی ڕیخۆڵە کوێرە مردووە.

 

-جیانگ کینگ، ژنی سەرکردی چینی ماو تسی تونگ

ئەم ژنە ناوبانگی (مەدام ماو)ی هەیە و لە ساڵی ١٩٣٨ شووی کردووە بە ماو تسی تونگ، هەرچەندە پێشتر دوو شووی دیکەی کردبوو، لە ناو حزبی شوعی چینیدا چەندین پۆستی هەبووە و دواتر بۆتە ئەندامی مەکتەبی سیاسی، لە پاش مردنی ماو تسی تونگ لە ساڵی ١٩٦٧ چیدیکە دەسەڵاتی نەماو تۆمەتی گەندەڵی بۆ درووستکرا و درا بە دادگا، سەرەتا سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپا و دواتر کرا بە زیندانی هەتا هەتایی. لە ساڵی ١٩٩١ لە زیندا ئازادکرا بۆ چارەسەر،  پاش ئەوەی توشی شێرپەنجەی قورگ بوو، بەڵام لە تەمەنی ٧٧ ساڵی و لە نێو گەرماوی نەخۆشخانەدا   خۆی خنکاند و نامەیەکی جێهێشت کە ئاماژەی بەوەدابوو “دەستکەوتەکانی شۆڕش لە لایەن دەستەیەک مافیاوە دزراوە”

 

-ساجدە خەیروڵڵا تفاحی ژنی سەدام حسێن

ساجدە لە ساڵی ١٩٣٧ لە تکریت لە دایک بووە و یەکێکە لە ژنەکانی سەدام حسێن کە لە ساڵی ١٩٦٣ شووی پێکردووە و تا کاتی مردنی لەگەڵیدا مایەوە، ساجدە کچی خاڵی سەدام بوو، لە پاش لێدانی عێراق لە ساڵی ٢٠٠٣ ساجدە ڕایکرد و خۆی شاردەوە، هەرچەندە لە ساڵی ٢٠١٥ هەواڵی مردنی بڵاوکرایەوە بەڵام خانەوادەکەی ڕەتیانکردەوە و تا ئێستاش شوێنی نیشتەجێبوونی دیار نییە.

 

 

-ئەمەل ئەحمەد سادەی ژنی ئوسامە بن لادن

کچێکی یەمەنی بووە کە بە ١٧ ساڵی و لە ساڵی ٢٠٠٠ شووی کردووە بە ئوسامە بن لادن و بەردەوام لەگەڵیدا بووە، لە کاتی کوشتنی ئوسامە بن لادن، ئەمەل لە ژورەکەدا بووە و قاچێکی بە فیشەک بریندار بووە، ئەمریکیەکان ویستویانە لەگەڵ خۆیاندا بیبەن بەڵام بەهۆی ئەوەی یەکێک لە کۆپتەرەکان کەوتۆتە خوارەوە جێگە نەبووە و بەجێیان هێشتووە، لەپاش کوژرانی بن لادن  ماوەیەک لە ئیسلام ئاباد ژیاوە لە پاکاستان و دواتر دراوەتەوە بە سعودیە و ئێستا لەوێ دەژی.

 

-ئیفا براون و ئەدۆلف هیتلەر

ئیفا براون خۆشەویستی نهێنی ئەدۆلف هیتلەر بووە کە بەردەوامیش لەگەڵیدا ژیاوە بەڵام پەیوەندیەکەیان هەر نهێنی بووە و تەنها ٤٠ کاتژمێر ژنی ڕەسمی بووە، ئەمەش پاش ئەوەی لە ٢٩ نیسان  هاوسەرگیری دەکەن و ڕۆژی پاش ئەوە بەیەکەوە خۆیان دەکووژن.

ریکلام

ژیاندۆستی

چەند زانیاریەک کە لە وانەی زیندەوەرزانی بە هەڵە پێیان وتویت

خێزان

هەموومان لە وانەی زیندەوەرزانیدا کۆمەڵێک زانیاریمان وەرگرتووە، کە زانستی نوێ بە هەڵە ناوی دەبات، ئەمەی خوارەوە بەشێکە لەو زانیاریانە:

 

– مرۆڤ لە مەیموونەوە گەشەی سەندووە

ئەمە تێگەیشتنێکی هەڵەیە لە بیردۆزەکەی داروین، ئەو نەیوتووە مرۆڤ لە مەیمونەوە گەشەی سەندووە، بەڵکوو وتویەتی کە باوانەی هاوبەشمان هەبووە، هەر بۆیە ئێستا خاڵی لێکچومان زۆرە.

 

–  سەگ و پشیلە ڕەنگ کوێرن

ئەمەش زانیاریەکی هەڵەیە لەسەر ئاژەڵەکان و سەگ و پشیلەش دەتوانن رەنگەکان لەیەک جودا بکەنەوە.

 

 

– مرۆڤ تەنها ٥ هەستی هەیە

بەدڵنیایەوە پێشتر لە وانەی زیندەوەر زانی خوێندوتە کە مرۆڤ ٥ هەستی هەیە کە ئەوانیش هەستی بیستن و بینین و تامکردن و دەستلێدان و بۆنکردنە، بەڵام زانستی تازە ئەمەی وەک هەڵەیەک داناوە، چونکە هەستەوەرەکانی مرۆڤ زۆرن و برسێتی و تونێتی و ئازار و پلەی گەرمی و پەستان و خواران و باڵانسیش دەگرێتەوە.

 

– تامکردنی زمان

ئەو نەخشەیەی زمانت بیرە کە شوێنی تامەکانی دیاری کردبوو؟ بەڵام ئەوە هەڵەیە و هەستەوەرەکانی تامکردن لە کۆی زماندان، واتە کاتێک شتێکی تاڵ دەخۆیت بەتەواوی زمانت تامی دەکەیت نەک تەنها بە بەشی پشتەوە.

 

 

– هێڵی شین

پێشتر باوەڕ وابووە کە خوێنبەرەکان لە ناوەوە شینن، چونکە لە سەر دەمارەکانمان وا دەردەکەوێت، بەڵام ئەوە هەڵەیە و تەنها سورە، ئەو شینەش بەهۆی ڕەنگدانەوەی ڕوناکییە لەسەر پێستمان.

 

– نەعامە لە کاتی هەستکردن بە مەترسی،  سەری خۆی دەکاتە ژێر خۆڵەوە

ئەمە راست نییە و تەنها بۆ خواردن و شاردنەوەی هێلکەکانیان دەچەمێنەوە، لە دورەوە مرۆڤ وا دەزانێت کە سەریان خستۆتە چاڵەوە، ئەوان لە کاتی هەستکردن بە مەترسی تا دەتوانن ڕادەکەن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژیاندۆستی

ئەو کەسانەی لای ئەوان تەمبەڵی دایکی داهێنانە

خێزان

ئەمەی خوارەوە دیمەنی کۆمەڵێک کەسە کە   لای ئەوان تەمبەڵی دایکی داهێنانە:

 

تاقەتی نییە کورسی بهێنێت

 

ئیتر بۆ بچمە خوارەوە

 

کاتی خۆڵ ڕشتنە

 

بۆ وەرگرتنی مۆڵەت بە فۆتۆشۆپ ئۆتۆمبیلەکەم پەنچەر کرد

 

ئاوا باشە!

 

تەمبەڵی بەو ڕادەیە!

 

کاتێک تاقەتت نیە مۆبایلەکەت بەدەستەوە بگریت

 

کاری هەرەوەزی

 

بە ئۆتۆمبێلی کوڕەکەم ماڵەکە دەسڕم

 

-پشیلەکەی فێرکردووە بەم جۆرە پەردەکەی بۆ داباتەوە

25 People Who Proved That Laziness Is the Mother of Progress
بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژیاندۆستی

ژنێک لە سلێمانی زیاتر لە ١٥٠ سەگ و پشیلە بەخێو دەکات

خێزان 

ژنێک بەناوی (فریشتە نەجات) لە شاری سلێمانی ماڵەکەی خۆی کردووە بە پەناگەیەک بۆ سەگ و پشیلەی بێلایەن و هاوکاریان پێشکەش دەکات.

فریشتە ئاماژە بەوە دەدات کە ئەو بڕیاریداوە هاوکاری ئەو سەگانە بکات کە توشی ڕووداو بوون  و ئازاریان پێگەیشتووە و لەماڵەکەی خۆیدا تەداویان بکات.

فریشە لەگەڵ هاوسەرەکەیدا خانویەکیان هەبووە لەنێو شاردا، فرۆشتویانەوە و لە دەرەوەی شار باخێکیان پێکڕیوە و کردویانە بە پەناگە بۆ سەگ و پشیلەکان.

لە پەناگەکەدا هەر سەگێک ناوی تایبەتی خۆی هەیە و پێی دەناسرێتەوە، ڕۆژانەش نزیکەی ٥٠ هەزاریان پێویستە بۆ دابینکردنی خواردەمەنی بۆیان.

خاتوو فریشتە .. فریشتەی سەگ و پشیلەکان

خاتوو فریشتە .. فریشتەی سەگ و پشیلەکانسۆما و خەپە و لوسی وهەڵۆ ناوی سەگەکانێتی و هەمووشیان بەناوی خۆیان دەناسێتەوە#خانم

Posted by ‎خانم‎ on Monday, August 3, 2020

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان