ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

بەڤیدیۆ؛ ماهیر حەسەن و ئەحمەد جۆڵا كارێكی خێرخوازی دەكەن


خەڵك – بەشی هەواڵ
هەردوو هونەرمەندی دیاری بواری كۆمیدیا لە هەرێمی كوردستان جگە لە كارەكەیان بەردەوام سەرقاڵی كاری خێرخوازین، ئەمڕۆ بەهۆی نزمبوونەوەی پلەكانی گەرما و بەفر بارین ماهیر حەسەن و ئەحمەد جۆڵا كارێكی جیاواز دەكەن و خواردن بۆ باڵندە ئاژەڵەكێویەكان دەڕێژن.

ماهیر حەسەن ، هونەرمەندی دیاری بواری كۆمیدیا لە هەرێمی كوردستان لە هەژماری تایبەتی خۆی لە فەیسبوك لە تۆمارێكی ڤیدیۆیدا لەگەڵ هاوپشەكەی ئەحمەد جۆڵا لە ناو بەفردان و سەرقاڵی دانانی خواردن و دانەوێڵەن بۆ باڵندە و گیانداران.

داواش لە هاووڵاتیان دەكات، هەر كەس دەیەوێت ئەو كارەخێرخوازیە بكات، پێویستە پێش ڕۆكردنی خواردنەكە پارچەیەك نایلۆن لەسەر بەفرەكە ڕابخات ئەوجا خواردنەكەی لەسەر ڕۆ بكات بۆ ئەوەی باڵندە و گیاندارەكان سودی لێ ببینن .

 

لەگەڵ ئەحەی برام ئەم کارەمان ئەنجامدا Ahmad Jola

Posted by Mahir Hasan on Thursday, February 13, 2020

ریکلام

کوردستان

ئاگادارییەك لە پارێزگای هەولێرەوە


خەڵك – بەشی هەواڵ

پارێزگای هەولێر هاووڵاتیان ئاگاداردەكاتەوە، كە بەسود وەرگرتن لە ڕێگەپێدانی پارێزگای هەولێر لەكاتژمێر (1)ی شەو تا (6)ی بەرەبەیان سەفەریانكردووە و لەماڵەكانیان چوونەتە دەرەوە، هەر ئەمشەو لەدوای كاتژمێر (1)ی شەو تا (6) بەیانی بگەڕێنەوە ماڵەكانیان.

پارێزگای هەولێر ئاماژەی بەوەشداوە، ئەم ڕێگەدانە لە بەیانی ژمارە 24ی ئەمڕۆی وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان هەڵوەشاوەتەوە.

 

دەقی ئاگادارینامەكە:

ئاگادارییەك لە پارێزگای هەولێرەوە

ئەو هاوڵاتییانە ئاگادار دەكەینەوە، كە بەسود وەرگرتن لە ڕێگە پێدانی پارێزگای هەولێر لەكاتژمێر (1)ی شەو تاوەكو (6)ی بەرەبەیان سەفەریانكردووە و لەماڵەكانیان چوونەتە دەرەوە، هەر ئەمشەو لەدوای كاتژمێر (1)ی شەو تاوەكو (6) بەیانی بگەڕێنەوە ماڵەكانیان، ئەم ڕێگەدانە لە بەیانی ژمارە24ی ئەمڕۆی وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان هەڵوەشاوەتەوە.

ڕاگەیاندنی پارێزگای هەولێر
2020.4.3

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

تەندروستی هەرێم: 2 تووشبووی تر لە هەولێر دەستنیشان كران


خەڵك – بەشی هەواڵ

وەزارەتی تەندروستی هەرێم ڕایگەیاند: لە بەردەوامی پشكنینەكان و گەڕان بەدوای گومانلێكراوان، دوو تووشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ COVID-19 لە شاری ھەولێر دەستنیشانكران.

تەندروستی هەرێم ڕوونیشیكردووەتەوە، تووشبووەكان دوو ئافرەتن كە هەردووكیان بەركەوتەی تووشبووێكی پرسەیەكی ماتەمینی گەرەكی كارێزانی شاری ھەولێرن.

دەقی ڕاگەیەنراوەكە:

دەرەنجامی نوێ …

لە بەردەوامی پشكنینەكان و گەڕان بەدوای گومانلێكراوان، دوو تووشبووی ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە شاری ھەولێر دەستنیشانكران، دوو ئافرەت كە هەردووكیان بەركەوتەی تووشبووێكی پرسەیەكی ماتەمینی گەرەكی كارێزانی شاری ھەولێرن.

وەزارەتی تەندروستی
3 نیسان 2020

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

“لە 48 كاتژمێری داهاتوودا میدیاكاران ڕێگریان لێ ناكرێت بەمەرجێك لە دەوامدا بن”


خەڵك – بەشی هەواڵ

ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی هەرێم ڕایگەیاند: میدیاكاران دەتوان هاتوچۆ بكەن بە مەرجێك لە ئەرك و دەوامدا بن.

وەزیری ناوخۆ هەرێم وتیشی، میدیاكاران تەنها باجی دەزگاكەیان بەكاربهێن باجی سەندیكای ڕۆژنامەنووسان ڕێگە پێدراو نییە.

هاوكات، كاروان ئەنوەر لێپرسراوی لقی سلێمانی سەندیكای ڕۆژنامەنووسانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت: بەبڕیاری وەزیری ناوخۆ و پاڕێزگاری سلێمانی لە 48 كاتژمێری داهاتوودا هاتوچۆی میدیاكاران و كارمەندانی كەناڵەكانی ڕاگەیاندن ڕێگریان لێ ناكرێت لە چوارچێوەی یاسا و ڕێساكانی پێشوودا.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان