ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

جەعفەر شێخ مستەفا؛ئێران بە هیچ شێوەیەك لەگەڵ یەكێتی و كۆسرەت ڕەسول دانەنیشتووە
 قەتعی عیلاقەش كراوە

خەڵك – بەشی هەواڵ

ئەندامێكی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەكێتی ڕایدەگەیەنێت ، ئەنجومەنی باڵای سیاسی لە تێكۆشەرەكانی یەكێتی پێكهاتوون و پێویستە لە پەیڕەوی ناوخۆدا دەسەڵاتیان پـێ بدرێت، دەشڵێت،”ئێران بە هیچ شێوەیەك لەگەڵ یەكێتی و كۆسرەت ڕەسول دانەنیشتووە، نەك دانەنیشتون، بەڵكو وەكو قەتعی عیلاقەش كراوە”.

جەعفەر شێخ مستەفا، ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بە دەنگی كوردی ئەمریكا-ی ڕاگەیاندووە، ئەنجومەنی باڵای سیاسی لە تێكۆشەرەكانی یەكێتی پێكهاتوون و پێویستە لە پەیڕەوی ناوخۆدا دەسەڵاتیان پـێ بدرێت بێ دەسەڵاتەكانی ئەنجومەنە، ڕەنگە هەندێك كاری نەشیاو و لابەلا بكرێت، بۆ ڕێگرتن لە كاری لابەلا، دەبێت ئەو ئەنجومەنە دەسەڵاتی هەبێت.

باسلەوەدەكرێت، لە چەند ڕۆژی رابردوودا، وەفدێكی ئێران لەگەڵ باڤڵ تاڵەبانی و لاهور شێخ جەنگی و كۆسرەت ڕەسوڵ دا بە جیا كۆبوونەتەوە شێخ جەعفەر ڕایگەیاندووە، ئێران بە هیچ شێوەیەك لەگەڵ یەكێتی و كۆسرەت ڕەسوڵ دانەنیشتووە، نەك دانەنیشتووە، بەڵكو وەك قەتعی عیلاقەش كراوە، بەڵام لەگەڵ خەڵكانێك لەناو یەكێتی دانیشتوون.

بەپێی زانیاریەكانی دەنگی ئەمریكا، ناكۆكیە نوێـیەكانی یەكێتی لەسەر سێ پرسی سەرەكیە، دەسەڵاتەكانی ئەنجومەنی باڵای سیاسی، چۆنیەتی بەڕێوەبردنی یەكێتی، لەگەڵ جێگرانی سەرۆكی یەكێتی، كە كێ بن و دەسەڵاتیان چۆن بێت.

کوردستان

د. هێرش سەید سەلیم: ئەو نرخانەی وەزارەتی تەندروستی ڕایگەیاندووە ئەوپەڕی فەشەلی ئیداەردانی كەرتی گشتییە

خەڵك – بەشی هەواڵ

جێگری بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت:”ئەو نرخانەی وەزارەتی تەندروستی ڕایگەیاندووە هەڵكردنی ئاڵای سپییە بۆ كەرتی تایبەت و فەشەلی ئیدارەدانی كەرتی گشتییە “.

د. هێرش سەید سەلیم جێگری بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك بڵاویكردەوە:”ئەو جۆرە لە بازرگانی كردنە بە نەخۆشی كۆرۆنا لە نەخۆشخانەی تایبەت هەڵكردنی ئاڵای سپی وەزارەتی تەندروستییە بۆ كەرتی تایبەت و ئەوپەڕی فەشەلی ئیدارەدانی كەرتی گشتییە لە دابین كردن یان كۆنتڕۆڵ كردنی باری تەندروستی و تەشەنەسندنی كۆرۆنا لە هەرێمی كوردستان بە گشتی و تایبەتیش زۆنی زەرد كە هیچ خزمەتێك بە فراوان كردنی خزمەتگوزاری تایبەت بە كۆرۆنا ناكا جگە لە جیاكاری چینایەتی هاووڵاتیان كەوتنە ژێر پێی خەڵكی نەدار جگە لەوەش ئاڕاستەیەكی خراپە بۆ سارد كردنەوەی كارمەندانی كەرتی گشتی بەو پێیەی ئەوان بێ مووچە خزمەت دەكەن و لەولاوە كارمەندانی كەرتی تایبەت بە پاككراوی لێی دەخۆن”.

جێگری بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی دەشڵێت:”ئەمجۆرە لە داهێنانە بەس لە قەد و باڵای ئەم جۆرە لە ئیدارە دەوەشێتەوە كە نەتوانێت سادەترین خزمەتگوزاری بۆ كۆی هاووڵاتیانی دابین بكات”.

د. هێرش سەید سەلیم ئاماژەبەوەش دەكات:”من تا ئێرە ڕوو سوورم كە ئەوەی لە توانام دابووبێ لەگەڵ هاوكارەكانمان كردوومانە بەبێ بەرامبەر وە شانازی بە سەرجەم ستافی بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی و دەورووبەری دەكەم كە لە كارگوزارێكەوە تا بەڕێوەبەری گشتی لەماوەی ڕابردوو و ئێستاشدا بەردەوامن لە دابین كردنی خزمەتگوزاری خۆڕایی بۆ تووشبووانی كۆرۆنا لە سەنتەرەكانمان بەڵام لێرە بەدواوە ئۆباڵی بەلاڕێدا بردنی ئەو خزمەتە لە ئەستۆی ئێمە نییە ئەمە گوزارشت لە ڕای خۆم دەكات هەر كەسێكیش هاوڕایە لەگەڵم دەتوانێ شێری ئەم ڕایەم بكا و دەنگ هەڵبڕێ”.

 

دەقی نووسینەكەی جێگری بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی:

ئەو جۆرە لە بازرگانی كردنە بە نەخۆشی كۆرۆنا لە نەخۆشخانەی تایبەت هەڵكردنی ئاڵای سپی وەزارەتی تەندروستییە بۆ كەرتی تایبەت و ئەوپەڕی فەشەلی ئیدارەدانی كەرتی گشتییە لە دابین كردن یان كۆنتڕۆڵ كردنی باری تەندروستی و تەشەنەسندنی كۆرۆنا لە هەرێمی كوردستان بە گشتی و تایبەتیش زۆنی زەرد كە هیچ خزمەتێك بە فراوان كردنی خزمەتگوزاری تایبەت بە كۆرۆنا ناكا جگە لە جیاكاری چینایەتی هاووڵاتیان كەوتنە ژێر پێی خەڵكی نەدار جگە لەوەش ئاڕاستەیەكی خراپە بۆ سارد كردنەوەی كارمەندانی كەرتی گشتی بەو پێیەی ئەوان بێ مووچە خزمەت دەكەن و لەولاوە كارمەندانی كەرتی تایبەت بە پاككراوی لێی دەخۆن.

ئەمجۆرە لە داهێنانە بەس لە قەد و باڵای ئەم جۆرە لە ئیدارە دەوەشێتەوە كە نەتوانێت سادەترین خزمەتگوزاری بۆ كۆی هاووڵاتیانی دابین بكات.

من تا ئێرە ڕوو سوورم كە ئەوەی لە توانام دابووبێ لەگەڵ هاوكارەكانمان كردوومانە بەبێ بەرامبەر وە شانازی بە سەرجەم ستافی بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی و دەورووبەری دەكەم كە لە كارگوزارێكەوە تا بەڕێوەبەری گشتی لەماوەی ڕابردوو و ئێستاشدا بەردەوامن لە دابین كردنی خزمەتگوزاری خۆڕایی بۆ تووشبووانی كۆرۆنا لە سەنتەرەكانمان بەڵام لێرە بەدواوە ئۆباڵی بەلاڕێدا بردنی ئەو خزمەتە لە ئەستۆی ئێمە نییە ئەمە گوزارشت لە ڕای خۆم دەكات هەر كەسێكیش هاوڕایە لەگەڵم دەتوانێ شێری ئەم ڕایەم بكا و دەنگ هەڵبڕێ …..

د. هێرش سەید سەلیم
١٠/٠٨/٢٠٢٠

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

داوای مووچەكانیان دەكەن
تەندروستکارانی دوو شارۆچکە بایکۆتی دەوام دەكەن

 

خەڵك – یەحیا حبیب

بەهۆی دواکەوتنی موچە و پێنەدانی لە کاتی خۆیدا،  تەندروستکارانی شارۆچکەی شارەزوور و سەیدسادق بایکۆتی دەوامی فەرمیان کرد.

کەمال ئەحمەد، لێپرسراوی ڕاگەیاندنی نەخۆشخانەی گشتی شەهید ڕەئوف بەگ بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، “پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ پزیشکانی بەشی فریاکەوتن و کارمەندانی نەخۆشخانەکە بە هۆی دواکەوتنی مووچە، بایکۆتی دەوامیان کردووە و داوای دابەشکردنی موچە لە کاتی خۆیدا دەکەن “.

هەر بە پێی زانیارییەکان تەندروستکارانی نەخۆشخانەی گشتی شەهید شەوکەتی حاجی موشیر لە شارۆچکەی سەیدسادق ، هاوشێوەی شارەزوور بایکۆتی دەوامیان کردووە.

تۆڕی میدیایی (خەڵك) پەیوەندی بە ئیدارەی نەخۆشخانەی گشتی شەهید شەوکەتی حاجی موشیر لە شارۆچکەی سەیدسادقەوە كرد بەڵام پەیوەندییەکە بەردەست نەبوو.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

بەڤیدیۆ؛ لە چالاكییەكی گەریلاكانی هەپەگە 9سەربازی سوپا كوژران

خەڵك – بەشی هەواڵ
هێزەكانی پاراستنی گەل ڕایدەگەیەنێت ، لە چالاكییەكی هێزەكانی یەژاستار لە دژی سوپای توركیا لە هەفتانین هەرێمەكانی پاراستنی مەدیا ٩ سەربازی سوپا كوژران و ٦ سەربازی دیكە برینداربوون، گەریلا تیڤی-ش ڤیدیۆی چالاكییەكەی بڵاوكردەوە.

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هێزەكانی پاراستنی گەل (هەپەگە) لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕیی جەنگی هەفتانین دا ، كە لە ٥ ی ئابدا ئەنجام درا ٩ سەربازی سوپای توركیا كوژران و ٦ سەربازی دیكەش بریندار بوون.

ڕاشیگەیاندووە، ئەو چالاكییە لە كاتژمێر 7:45 لە نێوان شاخی دوپشك و شاخی شەهید بێریڤان دا بەڕێوەچوو.

لینكی ڤیدیۆكە :

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان