ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

هەواڵەکان

کچە بێژەرەکەی کورد ئایدڵ دەبێتە پسپۆڕی نەوت و گاز، وێنە نوێکانی ببینە

خێزان

خانمە پێشکەشکار شاتوان عەتا ڕایدەگەیەنێت کە بڕوانامەی دەرچوونی بەدەستهێناوە و بۆتە پسپۆڕی نەوت و گاز.

شاتوان نوێترین وێنەی خۆی بە جلوبەرگی دەرچونەوە بڵاوکردۆتەوە و ئاماژەی بەوەداوە کە بڕوانامەی دبلۆمی لەبواری زانستی نەوت و گازدا بەدەستهێناوە.

شاتوان عەتا پێشکەشکاری پڕۆگرامی بەناوبانگی کورد ئایدڵ بوو لە کەناڵی کوردسات کە بەهۆی پڕۆگرامەکەشەوە ناوبانگی بەدەستهێنا.

ریکلام

هەواڵەکان

جەلال پەرێشان: لە خوشکێکمەوە توشی کۆرۆنا بووم و ئازاری گیانکێشانم بینی

خێزان

پەرلەمانتار جەلال پەرێشان ئاماژە بەوە دەدات کە زۆر بەتوندی ڤایرۆسی کۆرۆنای گرتووە و ئازاری گیانکێشانی بینیوە.

جەلال پەرێشان دەڵێت”لە ماڵی خوشکێکمەوە توشی ڤایرۆسی کۆرۆنابووم، ئەوان دەیانوت هەر پەتایەکی وەرزیمان گرتووە، بەڵام دواتر دەرکەوت کە کۆرۆنا بووە”

جەلال پەرێشان وتوشیەتی”نەخۆشی دیاری خودای گەورەیە دەبێت شوکرانەی لەسەر بکەین و  ئیرادەمان لەسەری بەهێز بێت لە دوعای خێر بێ بەشمان مەکەن”

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

هەواڵەکان

دوو شاخەوان، یەکەم شەوی هاوسەرگیریان لەشاخ بەسەر دەبەن

خێزان

دوو شاخەوان بەناوەكانی (سالار چۆمانی و خاتوو سۆما) پاش ئەوەی لە شاخەوانیدا یەکتر دەناسن،  لە دامێنی چیای هەڵگورد لە دەڤەری باڵەكایەتی ئاهەنگی هاوسەرگیری ئەنجام دەدەن.

 

یەکەم شەوی بوک و زاوایەتی ئەم دوو هاوسەرە تازەییە لە بناری چیای هەڵگورد بوو و بۆ بەیانیەکەش سەرکەوتن بەسەر لوتکە چیای هەڵگۆرد.

دوو شاخەوانەکە لەجیاتی جلوبەرگی تایبەتی هاوسەرگیری، جلوبەرگی شاخەوانیان لەبەردا بووە.

 

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

هەواڵەکان

ئەلیسا لەپاش تەقینەوەکەی لوبنان وێنەی ماڵەکەی خۆی بڵاوکردەوە

خێزان

خانمە هونەرمەند ئەلیسا لەپاش تەقینەوەکەی لوبنان وێنەی ماڵەکەی خۆی بڵاوکردەوە و زیانێکی زۆری پێگەیشتووە.

 

ئەلیسا لەگەڵ بڵاوکردنەوەی وێنەی ناو ماڵەکەی وتویەتی”سوپاس بۆخوا من باشم، ئەمانەش تەنها ئاسن و پێداویستن کە دێنەوە، بەڵام کێ ئەوانەمان بۆ دەگەڕێنێتەوە کە ڕۆشتنم کێ بەیروتمان بۆ دەگەڕێنێتەوە؟”

 

ماڵەکەی ئەلیسا

 

بەتەنها ماڵی ئەلیسا  زیانی پێنەگەیشتووە و هونەرمەند ڕاغب عەلامەش ڤیدیۆی ناو شوقەکەی بڵاوکردۆتەوە کە زیانی زۆری پێگەیشتووە


هاوکات نادین نەجم  شاجوانی پێشووی لوبنان بەهۆی تەقینەوەکەوە بریندار بوو، بەڵام پاش ئەنجامدانی نەشتەرگەریەکی شەش کاتژمێری، ئێستا دۆخی تەندرووستی بەرەو باشی دەچێت.

 

جگە لەوەش ماڵەکەی خانمە گۆرانیبێژ شانیا یوسف کە یەکێکە لە خوێندکارەکانی هەڵکەوت زاهیر لە بەیروت زیانی پێگەیشتووە بەڵام خۆی سەلامەتە
https://www.facebook.com/XelkXezan/videos/2895128367381440
بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان