ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

تەندروستی

چەند وەرزشێک، ئەگەر ئەنجامی بدەیت قەڵەوتر دەرت دەخات و پێویستە لێی بەدوور بیت

خێزان

ئەمەی خوارەوە چەند وەرزشێکە گەر ئەنجامی بدەیت قەڵەوتر دەرت دەخات و بۆ ئەو کەسانە باشە کە دەیانەوێت ماسولکەی گەورە و بەهێزیان هەبێت، بەڵام بۆ دابەزاندنی کێش نابێت و لێرە گرنگترنیان باسدەکەین:

 

-وەرزشی Side bends دەبێتە هۆی ئەوەی کەلەکەت توند و گەورە بێت، بۆیە باشترە لە جیاتی ئەوە وەرزشی Side plank  بکەیت.

 

-وەرزشی  Rollouts  وەرزشێکی بەهێزە و ماسلکەی سک بەهێز دەکات بەڵام گەورەتر دەری دەخات و باشترە لە جیاتی ئەوە وەرزشی  Plank بکەیت.

 

-وەرزشی Medicine ball jackknives  وادەکات کەمەرت گەورەتر دەربکەوێت و لەجیاتی ئەوە وەرزشی  stomach vacuum بکەن کە لە ڕێگەی هەناسەدانەوە دەکرێت.

 

-وەرزشی Weighted crunches  بۆ ئەو کەسانە باشە کە دەیانەوێت سکس پاک درووستبکەن لە سکیان، بەڵام بۆ خانمان کە بیانەوێت سکیان بە ناسکی بمێنێتەوە و ورگیشیان نەبێت باشترە وەرزشی  An arch body hold  بکەن.

ریکلام

تەندروستی

٧ ڕێگا بۆ ئەوەی دڵەکزێت بۆ درووست نەبێت بێ ئەوەی پێویستت بە دکتۆر هەبێت

خێزان
دڵەکزێ یەکێکی دیکە لە ئەو شتانەی دەبێتە هۆی هەراسان کردنمان و ئەمانەی خوارەوەش کۆمەڵێک ڕێگەی باشن بۆ چارەسەری پێشوەختە.



-باشترین ئاڕاستەی نووستن هەڵبژیرە

-کاتێک دڵەکزێت بوو شێوازی خەوتنیش کاریگەری خۆی هەیە، باشترین شێوازیش خەوتنە بەلای چەپدا چوونکە هاوکاری کرداری هەرسکردنت دەکات، باشترین شتە گەر بتوانیت لەسەر شوێنێکی بەرز ڕابکشێیت و بەلای چەپدا بخەویت.

 

-ئاگاداربە کە چیت خواردووە

-چوونکە کوالێتی ئەو خواردنەی دەیخۆت کاریگەری دەکاتە سەر مەعیدەت و شێوازی هەرسکردنی، هەروەها پەلەپەل لە نانخواردندا یەکێکی دیکە لە هۆکارەکانی دڵە کزێ.

 

-ئاگاداربە کە چۆن نان دەخۆت

-بە مڵچە مڵچ و فوو هەڵمژین خواردن مەخۆ، بەهێواشی نان بخۆ و بە چەند پاروویەکی کەم نانەکەت بخۆ، لەبری ئەوەی ڕۆژەکە ٢ نان بخۆیت ئەو ٢ نانە دابەش بکە بۆ ٥ ژەم، و پاش ٢ سەعات لە خواردن ئینجا پاڵ بکەوە.

 

-ئاگاداری جەستەت بە، دابەزاندنی چەند کیلۆیەک لە کێشت لەوانەیە بتحەسێنێتەوە لە دڵە کزێ و پشووت پێبدات.

-هەموان دەڵێن دەبێـت خواردنە دژەکان بناسیت بەڵام گرنگە باشەکانیش بزانیت، سوپەرخواردنەکان بناسە، وەک سپێنەی هێلەکە، جەنجەفیل و سەوزەکان و خوادرنە کەم ترشەکان.

-جلی تەسک لەبەر مەکە و دەڵێن پەستان بخەرە سەر ورگت بە جلی تەسک بۆ ئەوەی زەعیف دەربکەویت بەڵام ئەمە دەبێتە هۆی دڵە کزێ.

-سترێس و زەخت لەسەر خۆت کەم بکەرەوە، چوونکە ئەمەش جۆرێکی دیکەی پەلەپەل کردنە، هەروەها هەستیاریشت بۆ درووست دەکات.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

تەندروستی

ئەگەر ژنەکەت دووگیانە بیرت نەچێت مانگۆی بۆبکڕیت، ئەمەش هۆکارەکەی

خێزان
میوه‌ی مانگۆ جگه‌ له‌وه‌ی چه‌ندین سودی جۆراوجۆری بۆ جه‌سته‌ هه‌یه‌، بۆ ژنانی دوگیانیش چه‌ند سودێكی تایبه‌تی هه‌یه‌ كه‌ پێویسته‌ له‌ كاتی دوگیانیدا ئه‌و میوه‌یه‌ بخۆن.

مانگۆ بەسوودە بۆ پاراستن لەشێرپەنجەی مەمك و پرۆستات و خوێن و دەبێتە هۆی دابەزاندنی ئاستی كۆلیسترۆل لەخوێندا بەوپێیەی پێكهاتەی دژە ئۆكسان و كویرستینی تێدایە كەدەوڵەمەندە بەریشاڵ، هه‌روه‌ها دەبێتە هۆی باشتركردنی پێست و جوانی پێ دەبەخشێت، ئەمەش لەرێی دروستكردنی ماسكی مانگۆ و ئاستی بینینیش بەهێز دەكات چونكە رێژەیەكی زۆری ڤیتامینی تێدایە و دەبێتە هۆی بەهێزكردنی سیستمی بەرگری.

به‌ڵام ئه‌وه‌ی تایبه‌تمه‌ندی مانگۆ بۆ ژنانی دوگیان زیاتر ده‌كات ئه‌وه‌یه‌ كه‌ میوه‌كه‌ ده‌بێته‌ هۆی پاراستنی منداڵه‌كه‌ له‌ توشبون به‌ كه‌مئه‌ندامی، چونكه‌ رسشاڵی فولیكی نێو میوه‌كه‌ پێكهاته‌یه‌كی گرنگه‌ بۆ گه‌شه‌ی ته‌واوی منداڵه‌كه‌ و یارمه‌تیده‌ریشه‌ له‌ دروستبونی به‌شه‌ سه‌ره‌كیه‌كانی جه‌سته‌ی منداڵدا.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

تەندروستی

بۆچی ڤایرۆسی کۆرۆنا مەترسی لەسەر پیاوان زیاترە وەک لە ژنان؟

خێزان

بەپێی لێکۆڵینەوە نوێکان دەرکەوتووە کە ڤایرۆسی کۆرۆنا کاریگەری خراپی زیاتر لەسەر پیاوان هەیە وەک لە ژنان و جەستەی ئەوان باشتر دەتوانێت بەرگەی نەخۆشیەکە بگرێت و چاکببێتەوە.

 

بەپێی ئامارەکان ژمارەی تووشبووان لە ژن و پیاوادا هاوشێوەیە و وەک یەک نەخۆشی و ڤایرۆسەکەیان بۆ دەگوازرێتەوە، بەڵام ڕێژەی مردن لە پیاواندا زیاترە وەک لە ژنان بەهۆی ڤایرۆسەکەوە، بە جۆرێک ئەگەری مردن بۆ پیاوان  2.8% و بۆ ژنان 1.7% ە.

 

-ئەمەی خوارەوە گرنگترین ئەو هۆکارانەیە کە وا دەکات ڤایرۆسی کۆرۆنا مەترسی لەسەر پیاوان زیاتر بێت وەک لە ژنان:

 

-لە ژناندا هۆڕمۆنی ئیسترۆجین زیاترە کە سستمی بەرگری جەستە بەهێزتر دەکات.

-ژنان خاوەنی کرۆمۆسۆمی X ن کە جینی سستمی بەرگری تێدایە و جەستەیان باشتر بەرگەی ڤایرۆسەکە دەگرێت.

-بەشێوەیەکی گشتی پیاوان زیاتر جگەرە دەکێشن، لە وڵاتی چین ژمارەی جگەرەکێش 316 ملیۆن کەس دەبێت و لەو ڕێژەیە تەنها ٢٪ی ژنانە.

-توێژینەوەکان ئەوەشیان سەلماندووە کە ژنان پاکوخاوێنترن لە پیاوان، بۆنمونە زیاتر دەستیان دەشۆن بەسابوون وەک لە پیاوان.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان