ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

کۆمپانیای شاومی ڕۆژێکی مێژویی تێپەڕاند و مۆبایلێکی زۆر ئاست بەرزی ڕاگەیاند

خەڵک-سەلمان خالید

ئەمڕۆ کۆمپانیای شاومی ڕۆژێکی مێژویی تێپەڕاند پاش ڕاگەیاندنی دوو مۆبایلی ئاست چەند ڕۆژێک پاش کۆنگرەکەی کۆمپانیای سامسۆنگ، شاومی سەرجەمی ژمارەکانی بەرزکردووەتە لە مۆبایلە نوێکاندا، کە Mi 10 5G و Mi 10 Pro 5G بوون.

Image result for Mi 10 5G

کامێرای ١٠٨ مێگاپێکسڵی جێگیرکراوە لە بەشی پشتەوەیدا و باترییەکی ئاست بەرزی هەیە کە توانای بارگاوی بوونەوەی  ٣٠ واتە و دەتوانێت مۆبایلی دیکەش شەحن بکاتەوە بە خێرایی ١٠ وات.

هەروەها مۆبایلەکە خاوەنی جۆرێکی ئاست بەرزی ڕامە LPDDR5 و بیرگەکەشی لە جۆری UFS 3.0 ـییە.

Image result for Mi 10 5G

هەر لە کاتی کۆنگرەکەدا کۆمپانیای شاومی هەواڵی ئەوەی ڕاگەیاند کە مۆبایلەکەیان بەپێی هەڵسەنگاندنی پێگەی بەناوبانگی DxoMark توانیویەتی بگاتە پلەی یەکەم بۆ کامێرای پشتەوە و سێڵفی و لە هەمووشی سەیرتر بۆ سیستەمی دەنگیش پێشەنگە، و مۆبایلەکە دەتوانێت بە توانای 8K ڤیدیۆ تۆمار بکات.

مۆبایلەکە کۆتا پڕۆسێسەری کۆمپانیای کواڵکۆمی لەسەر جێگیرکراوە و توانای نوێبوونەوەی شاشەکەی ٩٠ هێرتزە و پڕۆسێسەری گرافیکی Adreno 650 یشی لەسەر جێگیرکراوە.

گرنگترین تایبەتمەندییەکانی مۆبایلەکە Mi 10 5G، بەم شێوەیەی خوارەوەیە:

شاشە: 6.67 ئینج و بەڕوونی 1080×2340 پێکسڵ.
کامێرای پشتەوە:چوار کامێرا بە ڕونییەکانی 108+13 مێگاپێکسڵ، سێیەم و چوارەم نەزانروان جارێ.
کامێرای پێشەوە: 20 مێگاپێکسڵ بە کرانەوەی هاوێنەی f/2.0.
پڕۆسێسەر: Snapdragon 865
باتری: 4780 میلی ئەمپێر.
بیرگە و ڕامی: 128GB 8GB RAM, 256GB 8GB RAM, 256GB 12GB RAM
وەشان: ئەندرۆید 10 و ڕووکاری MIUI 11.
ڕەنگەکان: سیلڤەر و گۆڵد و شین.
نرخەکان بەم جۆرەن:
Mi 10 8/128 | 570$
Mi 10 8/256 | 615$
Mi 10 12/256 | 670$

Image result for Mi 10 5G

ریکلام

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

لە ڕێی ئەم سایتەوە بە وردی زانیاری بزانە لەسەر تووشبووانی کۆرۆنا

خەڵک-سەلمان خالید

لێکۆڵەر جۆنس هۆپکینس هەستاوە بە گەشەپێدانی نەخشەیەک کە بەردەوامی نوێ دەبێتەوە و ژمارەی قوربانیانی ڤایرۆسی کۆرۆنا پیشان دەدات.

نەخشەکەی جۆنس ژمارەی تووشبووان پیشان دەدات کە تا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە ١٣٢ کەس مردوون بە ڤایرۆسەکە و ٦,٠٥٧ کەسیش تووش بوون و بەشی زۆری نەخۆشەکان لە چینن کە دەگاتە ٥٩٧٠ کەس.

هەورەها وڵاتانی ئەمریکا و ئوسترالیا و فەڵەنسا و ئەڵمانیا و ژاپۆنیش کەسانی تووشبووی تێدایە بە ڤایرۆسەکە.

زانیارییەکانی ماڵپەرەکە و نەخشەکە لە سەرچاوەکانی WHO, U.S. CDC, ECDC ی چینCDC (CCDC)ی وەرگیراون، کرتە لێرە بکە بۆ چوونە ناو سایتەکەوە.

نه‌خۆشیی ڤایرۆسی كۆرۆنا نه‌خۆشییه‌كه‌، تووشی كۆئه‌ندامی هه‌ناسه‌ ده‌بێت، نه‌خۆشه‌كه‌ هه‌ست به‌ تایه‌كی به‌رز و كۆكه‌ و سووتانه‌وه‌ی گه‌روو ده‌كات، زۆرجار ماوه‌ی ده‌ركه‌وتنی نیشانه‌كان و مردنی كه‌سه‌كه‌ ته‌نیا 24 کاتژمێره‌.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

بە ئاسانترین بەرنامە ڤیدیۆکانی پلەیستێکی یوتیوب دابەزێنە

خەڵک-سەلمان خالید

ئەپ و نەرمەکاڵای iTubeGo YouTube Playlist Downloader ئەپێکی نایاب و زۆر باشە بۆ داگرتنی ڤیدیۆکان لە پێگەی بەناوبانگی یوتیوب و هەروەها خاوەنی چەند تایبەتمەندییەکی گرنگ و زۆرباشە کە هەر لەگەڵ دابەزاندنی دەتوانیت بەکاریان بهێنیت، وەکوو دابەزاندنی ڤیدیۆکانی پلەی لیستێک بە یەک جار.

video downloading

دەتوانیت بە یەکجار سەرجەم ڤیدیۆکانی پلەیلیستێکی گەورەش دابەزێنیت و جگە لە داگرتنیان ڕێت پێدەدات دیاری بکەیت و فایلە ڤیدیۆکانیش بکەیتە دەنگ واتە MP3 کە جێگەیەکی کەمتر دەگرێت و باشترە بۆ کارەکانت.

کرتە لەم بەستەرە بکە بۆ داگرتنی بەرنامەکە.

بەم شێوەیەی خوارەوە دەتوانیت بەستەری پلەی لیستەکە کۆپی بکەیت و دایان بگریت.

download playlist

یاخوود هاوشێوەی ئەم وێنەیەی خوارەوە لە سکریپتێکدا دەتوانیت بەستەری چەند ڤیدیۆیەک دابنێیت بۆ داگرتن.

mutiple download

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

ئەپی قورئانی پیرۆز دابەزێنە بە کۆمەڵێک تەفسیری کوردی و خوێندنەوەی ١٨ قورئان خوێن

خەڵک-سەلمان خالید

ئەپیKurdish Quran – قورئانی پیرۆز‎ وەشانی 2.4 لەلایەن گەشەپێدەر توانا فەقێ مەحمودەوە گەشەی پێدراوە و لە ئێستادا جگە کۆگای گووگڵ پلەی لە گۆگای ئەپ گالێری هواویش بەردەستە.

ئەپەکە لە گووگڵ پلەی زیاتر لە ١٠٠ هەزار جار دابەزێنراوە و چەندین تایبەتمەندی زۆر گرنگ و تایبەتی هەیە و قەبارەی تەنها ١٤ مێگابایتە و پشتگیری ئەندرۆید ٤.! بەرەو سەرەوە دەکات، ئەمانەی خورەوەش گرنگترین تایبەتمەندییەکانن.

تەواوی قورئانی پیرۆز
چوار تەفسیری کوردی
یەکەم بەرنامەیە کە چوار تەفسیر لە خۆ بگرێت  ٣ تەفسیری کوردی-سۆرانی دانەیەکی دیکە کوردی – بادینیە

تەفسیری ڕامان (شێخ ئەحمەد کاکە مەحمود)
تەفسیری ئاسان (بورهان محەمەد ئەمین)
پوختەی تەفسیری قورئان (مامۆستا مەلا عوسمان عبد العزیز)
تەفسیری سەناهی (تەحسین ئیبراھیم دۆسکی)

ئاگادارکردنەوەی سوڕەتی الکهف تەنها لە ڕۆژی هەینی
ئاگادارکردنەوەی سوڕەتی الملك هەموو ڕۆژێک
بونی بەشی ڕێکخستنەکان
خوێندنەوەی قورئان کە ١٨ قورئانخوێنی تێدایە
گەڕان لە هەموو قورئان
بوونی نیشانەکانی وەستان
بونی بەشی دڵخوازەکان
دەتوانیت ئایەت و تەفسیرەکان بە ئاسانی کۆپی بکەیت

بۆ داگرتنی ئەپەکە کرتە لێرە بکە.

چەند وێنەیەکی ئەپڵیکەیشنەکە.

Image result for Kurdish Quran - قورئانی پیرۆز‎Image result for Kurdish Quran - قورئانی پیرۆز‎Image result for Kurdish Quran - قورئانی پیرۆز‎

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان