ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

لە سلێمانی بریكارێكی دابەشكردنی غاز سزا درا

خەڵك- بەشی هەواڵ

لە شاری سلێمانی بەهۆكاری گرانكردنی نرخ و دروستكردنی قەیرانی “غازی ماڵان” بریكارێكی دابەشكردنی غاز داخرا و سەرۆكی لیژنەهاوبەشەكانیش دەڵێت بڕی پێویست غاز لە سلێمانی دابین دەكرێت و هیچ گرفتێك نیە.

قائیمقامیەتی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێكدا نوسیویەتی”ئەمڕۆ پێنج شەممە 13.2.2020, لەسەر فەرمانی قائیمقامی سلێمانی و بەهۆی فرۆشتنی غاز زیاتر لە نرخی دیاری كراو دروستكردنی قەیرانی غازی ماڵان بریكارێكی دابەشكردنی غاز لە گەڕەكی كوردسات داخرا و لە بەرامبەر سەرپێچیەكەی خانەكەی رووبەڕووی سزای یاسایی كرایەوە”.

لەشكر حەمید سەرۆكی لیژنەهاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی دەڵێت: لیژنەهاوبەشەكان بەووردی چاودێری كۆی پرۆسەی دابەشكردن و فرۆشتنی غاز دەكات و لە هەر شوێنێك گرفتێك لە نرخ یان شێوازی دابەشكردنەكەی هەبێت بە ئامانجی چارەسەركردنی دەست بەجێ بەدواداچوونی پێویست دەكەن , سەرۆكی لیژنەهاوبەشەكان دەشڵێت بەهیچ شێوەیەك گرفتی غازی سروشتی لە سلێمانی نیەو رۆژانە بڕی پێویستی غاز دابین دەكرێت و بەشێوەیەكی یەكسان دابەشدەكرێت بەسەر گەڕەكەكانی سلێمانیدا و لە بەر ئەوە هیچ بیانویەك نەماوە بۆ گرانكردنی نرخ یان دروست كردنی قەیرانی غاز.

هەروەها وتیشی” بەهۆی دروستكردنی قەیران و فرۆشتنی زیاتر لە نرخی دیاری كراو لەگەڕەكی كوردساتی شاری سلێمانی بریكارێكی غاز فرۆشتنیان بەهاوكاری تیمەكانی ئاسایشی سلێمانی داخست و بەتوندیش خاوەنەكەی رووبەڕووی سزایی یاسایی دەكەنەوە , دەڵێت بەردەوام چاودێری پرۆسەی بەرهەمهێنان و دابەشكردنی غاز دەكەن و لە هەرشوێنێك گرفت دروست ببێت دەست بەجێ چارەسەری دەكەن”.

سەرۆكی لیژنەهاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی راشیگەیاند : نرخی هەر بوتڵێك غاز تەنیا حەوت هەزار و “500” دینارەو هەر بریكارێك یان هەر دووكانێكی فرۆشتنی غاز زیاتر لەو نرخە غاز بفرۆشێت رووبەڕووی سزایی توندی یاسایی دەكرێتەوە .

کوردستان

تووشبوون بە كۆرۆنا لە هەرێم گەیشتە نزیكەی 50 هەزار كەس

خەڵك- بەشی هەواڵ
وەزارەتی تەندروستی هەرێم ئاشكرای دەكات، كە لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 636 حاڵەتی تووشبوون بە كۆرۆنا تۆماركراوە و 17 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ٤٦٩٧ پشكنین ئەنجام دراوە و دەركەوتووە لە هەولیر 110 كەس و سلێمانی 109 كەس و لە گەرمیان 32 كەس و دهۆك 353 و هەڵەبجە 32 كەس تووشی كۆرۆنا بوون.

ئاشكراشی كردووە، كە ٤٠٣ كەس چاكبوونەوە و 17 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.

ڕوونیشی كردۆتەوە، كە كۆی گشتی تووشبوون بە پەتاكە گەیشتۆتە ٤٢ هەزار و ٣٦٨ كەس و چاكبوونەوەش 27 هەزار و ٣٢٤ و مردنیش 1553 كەس.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

لە شارێكی هەرێم نزیكەی 4 هەزار نەخۆشی كۆرۆنا چاكبوونەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی دهۆك ئاشكرای دەكات، كە 126 نەخۆشی تووشبوو بە ڤایرۆسی كۆرۆنا چاكبوونەتەوە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی دهۆك لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ئەمڕۆ سێ‌ شەممە 126 نەخۆشی تووشبوو بە ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ‌ بەتەواوی چارەسەر بوون و گەڕانەوە ماڵەوە.

ڕاشیگەیاندووە، ئەو نەخۆشانە هەموو پشكنینەكانیان بۆ ئەنجامدرا و دەركەوت بەتەواوی چاكبوونەوە و سەلامەت، بۆیە نەخۆشخانەیان جێهێشت.

ئاشكراشی كردووە، تاوەكو ئێستا 3836 تووشبووی كۆرۆنا چاكبوونەتەوە و 5751 كەسیش لەژێر چارەسەری پزیشكی لە نەخۆشخانە ماون.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

دەزگای تەندروستیی پێشمەرگە ئاگادارینامەیەکی بڵاوکردەوە

خەڵک – بەشی هەواڵ

 

دەزگای تەندروستیی پێشمەرگە ئاگادارییەکی بۆ هاوڵاتیانی شاری سلێمانی و دەوروبەری بڵاوکردەوە.

 

دەزگای تەندروستی پێشمەرگە لەئاگادارینامەیەکدا هاوڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە،کە بەهۆی زیادبوون و هەڵکشانی توشبووانی ڤایرۆسی کۆڕۆناوە نەخۆشخانەکانیان زۆرترین لۆدی نەخۆشی لەسەرە.

 

داواکارن لەهاوڵاتیان، لە ئێستادا سەردانی نەخۆشخانەکانیان نەکەن بەمەبەستی نەشتەرگەری سارد، واتە ئەو نەشتەرگەرییانەی کەدەتوانرێت دوابخرێت بۆ کاتێکی دیکە.

ئەوەش باسکراوە، هیوادارن هاوڵاتیان هاوکاریانبن، بۆئەوەی بتوانن زۆرترین خزمەت بەونەخۆشانە بکەن، کە توشی ڤایرۆسی کۆرۆنابوون.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان