تەندروستی عیراق؛ ئاماری هەفتەیەكی كۆرۆنای بڵاوكردەوە



خەڵك
وەزارەتی تەندروستی عیراق ئاشكرای دەكات، لە ماوەی یەك هەفتەدا 703 حاڵەتی نوێی تووشبوون بەڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوە و 454 كەسیش چاكبوونەتەوە و یەك حاڵەتی مردن بە كۆرۆنا تۆماركراوە .

وەزارەتی تەندروستی عیراق لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، كە لە ماوەی یەك هەفتەدا، كە لە 21 تشرینی دووەم بۆ 27ی تشرینی دووەمی 2022 خراوەتەڕوو ، 24 هەزار و 405 پشكنین تایبەت بە كۆرۆنا ئەنجامدراوە و دەركەوتووە 703 كەس تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و ئەنجامەكانیان پۆزەتیڤ بوون.

ئاشكراشیكردووە، كە لەماوەی ئەو هەفتەیەدا 454 تووشبوو بە پەتاكە چاكبوونەتەوە، و 20 هەزارو 196 كەسیش هێشتا چارەسەر وەردەگرن، یەك حاڵەتی گیان لە دەستدان بەپەتاكە تۆماركراوە.

قد تكون صورة ‏نص‏

سبەنیێ‌ سودانی دەچێتە تاران
پێشت سبەنیێ‌ سودانی دەچێتە تاران
لەماڵی مام جەلال سەركردەكانی ئیدارەی دەوڵەت لەگەڵ سودانی و حەلبوسی كۆدەبنەوە
دواتر لەماڵی مام جەلال سەركردەكانی ئیدارەی دەوڵەت لەگەڵ سودانی و حەلبوسی كۆدەبنەوە
ەیوەندیدار