ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

پۆلیسی گەرمیان چوار منداڵی دەستگیركرد


خەڵك- بەشی هەواڵ

لە ڕاگەیەندراوێكدا وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان بڵاوی كردەوە، كە چوار منداڵیان لە نێو كافتریایەكدا لە كەلار دەستگیركردووە.

دەقی ڕاگەیەندراوەكە:

پۆلیس چوارمنداڵ مێردمنداڵ لەنێو كافتریایەكی كەلار دەستگیردەكات
دوای ئەوەی شەوی ڕابردوو مەفرەزەكانی 104ی كەلار بەهاوبەشی لیژنەی قایمقامیەتی قەزای كەلار چەند كافتریایەكی قەزاكەیان پشكنی .
لەیەكێك لەكافتریاكان چوارمێرد منداڵ دەستگیركران كەتەمەنیان لەخوار 18 ساڵیەوەیە چەقۆیان هەڵگرتوەو نەرگیلەیان لەكافتریاكە كێشاوە ،
لەلایەن لیژنەی قایمقامیەتەوە كافتریاكە غەرامە كراو داخرا .
لەكاتێكدا ڕێگە پێدراو نیە گەنجان لەتەمەنی خوار هەژدە ساڵیەوە لەكافتریاكان نێرگێلە بكێشن ،
لێرەوە ئاگاداری خاوەن كافتریاكان دەكەینەوە هەركافتریایەك ڕێگەبەمێردمنداڵی خوار هەژدە ساڵان بات بێتە كافتریاكەیەوە غەرامه دەكرێ و كافتریاكەشی لەلایەن لیژنەی قایمقامیەتەوە دادەخرێت
.
مقدەمی مافپەروەر
علی جەمال قدووری
ڕاگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان
2020\2\13

ژینگە

وێنە؛ لە ماوەت 20 دۆنم پووش و پاوان سووتا


خەڵك – بەشی هەواڵ
بە هۆكارێكی نادیار ئاگر لە گوندێكی شارۆچكەی ماوەت سەر بە پارێزگای سلێمانی كەوتەوە و نزیكەی 20 دۆنم پووش و پاوان سووتا.

ئەمڕۆ هەینی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند ئاگرەكە ڕۆژی پێنج شەممە لە سنوری گوندی دۆڵ بێشكی سەر شارۆچكەی ماوەت کەوتووەتەوە و دەست بەجێ مەفرەزەیەك لە کارمەندانی بەشی پۆلیسی دارستانی ماوەت گەیشتنە شوێنەكە و بە هاوکاری لەگەڵ دانیشتووانی ناوچەکە توانیان ئاگرەکە کۆنترۆڵ بکەن.

ئەوەشی خستەڕوو كە بە هۆی ئاگرەكەوە نزیكەی 20 دۆنم پووش و پاوان سووتاوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

مەسرور بارزانی پەیامێكی دەربارەی مەترسی كۆرۆنا بڵاوكردەوە


خەڵك – بەشی هەواڵ
ئەمڕۆ هەینی مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان پەیامێكی دەربارەی مەترسی تەشەنەكردنی ڤایرۆسی كۆرۆناوە بڵاوكردەوە كە ئەمە دەقەكەیەتی:

هاونیشتمانیانی بەڕێز،

مەترسیی پەتای کۆڕۆنای نوێ (کۆڤید-19) زۆر جیددیە و لەم ڕۆژانەدا بە هۆی سستیی پابەندبوون بە رێنماییە تەندروستییەکان، خەریکە ئەم پەتایە دیسان بە خێرایی بڵاودەبێتەوە.

ئێمە لە سەرەتای بڵاوبوونەوەی ئەم پەتایەدا، داوامان لە هاووڵاتییانی خۆشەویست کرد، کە پابەندی رێنماییە تەندروستییەکان بن و سوپاسیشتان دەکەم، کە پابەند بوون و بە شێوەیەکی زۆر باش ڕێگە لە بڵاوبوونەوەی پەتاکە گیرا و ئەم سەرکەوتنە بووە جێگەی باس و سەرنجی زۆر وڵات و رێکخراوی نێوەدەوڵەتی.

بەڵام بەداخەوە ئێستا ئەم پابەندبوونە سستیی تێکەوتووە، هەندێ لایەنیش هەوڵی بە سیاسیکردنی ئەم هەوڵانەی حکومەتیان داوە و ویستوویانە رێنماییە تەندروستییەکان بێ نرخ و بێ سوود پێشان بدەن و بەداخەوە ژیانی ھاووڵاتیانیان بۆ خزمەتی ئامانجە سیاسییەکانیان خستووەتە مەترسییەوە. ئێستا ئەوانەی کە دژ بە ڕێنماییەکانی تەندروستی هەڵسوکەوتیان کردووە و خەڵکیان هان دەدا پابەندی رێنماییەکان نەبن، دەبێت بەرپرسیاریەتی خستنە مەترسیی گیان و تەندروستیی ئەم خەڵکە بگرنە ئەستۆ و کۆتایی بە یاری کردن بە ژیانی خەڵک بێنن.

من جارێکی دیکە داوا لە هەموو خوشک و برا هاونیشتمانیەکانم دەکەم پابەندی رێنماییە تەندروستیەکان بن و تەندروستیی خۆیان و کەسوکاریان و خەڵکی تریش، لە ژێر کاریگەریی ئەو پرۆپاگەندانە مەخەنە مەترسییەوە.

سەلامەتیی ئێوە بۆ ئێمە لە هەموو شتێک گرینگترە.

مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان
2020/5/29

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

لە سەردەشت سێ پاسەوانی سنووری ئێران كوژران


خەڵك – بەشی هەواڵ
لە سنوروی شاری سەردەشتی ڕۆژهەڵاتی كوردستان شەڕوپێكدادان ڕوویدا و لە ئاكامدا سێ پاسەوانی سنووری ئێران كوژران.

میدیای ئێران بڵاویكردەوە كە لە سنووری شاری سەردەشت شەڕ لە نێوان هێزەكانی ئێران و گروپێكی چەكدار ڕوویداوە و لە ئاكامدا سێ پاسەوانی سنووری ئێرانی كوژراون.

ئەوەش خراوەتەڕوو كە لە شەڕەكەدا چەند كەسێك لە لایەنی بەرامبەریش كوژراون، بەڵام بێ ئەوەی زانیاری ورد لەبارەی ژمارەیان بڵاوبكرێتەوە.

تا ئێستا هیچ زانیارییەك لەسەر ناسنامەی ئەو گروپەی ڕووبەڕووی هێزە ئێرانییەكە بوونەتەوە ئاشكرا نەكراوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان