ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

یەك شەممەی داهاتوو مووچەی وەزارەتی تەندروستی دابەش دەكرێت

خەڵك- بەشی هەواڵ

بڕیارە یەك شەممەی داهاتوو مووچەی مانگی 11ی ساڵی ڕابردووی وەزارەتی تەندروستی دابەش بكرێت.

بەپێی خشتەیەك كە پێشتر وەزارەتی دارایی و ئابوری بڵاوكردووەتەوە، یەك شەممەی داهاتوو مووچەی وەزارەتی تەندروستی دابەش دەكرێت.

دابەشكردنی مووچەی ئەم مانگەش وەك مانگەكانی پێشوو لەكاتی خۆیدا نەبوو، هەرچەندە بەرپرسانی باڵای حكومەت بەڵێنی ئەوەیاندابوو كە لەكاتی خۆیدا مووچە دابەش بكەن.

ئابوری

حكومەتی هەرێم 40 ملیۆن دۆلار بۆ پڕۆژەیەكی كارەبا تەرخاندەكات

خەڵك – بەشی هەواڵ

حكومەتی هەرێم 40 ملیۆن دۆلار بۆ كارپێكردن و چاكسازی لە وێستگەی كارەبای خەبات تەرخاندەكات.

وەزارەتی كارەبای هەرێم ڕایگەیاند، پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەكشەممە ۲۳/۲/۲٠۲٠ ئەندازیار كەمال محمد ساڵح وەزیری كارەبا لەگەڵ لەتیمێكی ڕێكخراوی بۆسكۆ و كۆمپانیای هانمی گڵۆبال كۆبووەوە.

لە كۆبوونەوەكەدا كە بریكاری وەزارەت و بەڕێوەبەری گشتی بەرهەمهێنانی كارەبا ئامادەیبوون، وەزیری كارەبا داوای لە كۆمپانیای ناوبراو كرد لەكاتی خۆیدا بێ دواكەوتن هەموو كاروبارەكانی وێستگەكە تەواو بكەن و ڕادەستی وەزارەتی كارەبای بكەن، بەتایبەتی دوای ئەوەی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەپێناو بەرژەوەندی گشتی و بۆ چارەسەركردنی كێشەی كارەبا ڕەزامەندی داوە بۆ تەرخانكردن و خەرجكردنی 40 ملیۆن دۆلار بۆ ماوەی یەك ساڵ بەمەبەستی كارپێكردن و چاكسازیی لە وێستگەی هەڵمی خەبات.

لای خۆیانەوە تیمەكەی ڕێكخراوی بۆسكۆ و كۆمپانیای هانمی گڵۆبال، بەڵێنیان دا بەمنزیكانە هەموو داواكارییەكانی وەزارەت جێبەجێ بكەن.

وێستگەی هەڵمی خەبات بەیەكێك لەوێستگەكانی بەرهەمهێنانی كارەبا دادەنرێت كە هەموو كارەكانی تەواو بووە و لەئێستادا وەك تێست دەستی بەبەرهەمهێنانی كارەبا كردووە و بەمنزیكانە بە فەڕمی وێستگەكە دەكرێتەوە، وەزارەتی كارەباش سەرقاڵی ئامادەكردنی تەندەرە بۆ ئەوەی بۆ ماوەی یەك ساڵ ئیشپێكردن و چاكسازیی وێستگەكە بدرێتە كەرتی تایبەت و بەپێی ڕێنماییەكان و جێبەجێكردنی گرێبەستەكە كۆمپانیایەكی شارەزا هەڵدەستێت بە ئیشپێكردن و ئەنجامدانی كاری چاكسازیی و بڕی 300 مێگاوات كارەبا بەرهەم دەهێنێت و وەزارەت ئەو بڕە كارەبایەی لێ دەكڕێتەوە.

ك.ج

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

دابەشكردنی مووچەی یەك وەزارەت ڕاگەیەنرا

خەڵك- بەشی هەواڵ
وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێم دابەشكردنی مووچەی مانگی 11ی ساڵی ڕابردووی وەزارەتێك ڕادەگەیەنێت.

سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم بۆ (خەڵك) ئاماژەی بەوەكرد، كە سبەینێ‌ دوو شەممە 24ی شوبات مووچەی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی دابەش دەكرێت.

ڕاشیگەیاند، كە چاوەڕێی گەیشتنی پارەی مووچەن لە بەغداوە، لەگەڵ گەیشتنی پارەكە خشتەی مووچەی سەرجەم وەزارەتەكان ڕادەگەیەنن.

مانگی 2ی 2020 بەرەو كۆتایی دەڕوات و تا ئێستا مووچەی مانگی 11ی ساڵی ڕابردووی فەرمانبەران بە تەواوی دابەش نەكراوە، ئەمە لەكاتێكدایە، كە بەرپرسانی وەزارەتی دارایی هەرێم دەڵێن: “30 ڕۆژ جارێك مووچە دابەش دەكەین” بەڵام مانگی ڕابردوو لە 23ی مانگدا سەرجەم فەرمانبەران و خانەنشینان مووچەیان وەرگرت، بەڵام لەم مانگەدا هێشتا زۆربەی وەزارەت و دەستە و دامەزراوەكان مووچەیان وەرنەگرتووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

حكومەت لەسەر داخستنی ناوەندەكانی خوێندن بڕیار دەدات

خەڵك-بەشی هەواڵ

دوای تووشبوونی دەیان هاوڵاتی ئێران بە ڤایرۆسی كۆرۆنا، حكومەتی هەرێمی كوردستان سەرجەم ئامادەكارییەكانی بۆ ڕوبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسەكە گرتۆتەبەر و بەپێی زانیارییەكانیش، وەزارەتی ناوخۆ و پەروەردە و تەندروستی و چەند وەزارەتێكی دیكە ژوورێكی عەمەلیاتیان بۆ ئەو مەبەستە دروست كردووە.

هەرچەندە بەرپرسانی هەرێم ئاشكرای دەكەن، تاكو ئێستا هیچ حاڵەتێكی ڤایرۆسەكە لە هەرێم تۆمار نەكراوە، بەڵام مەترسی لەسەر هاووڵاتیان و بەتایبەتیش ناوەندەكانی خوێندن هەیە و تاكو ئێستاش حكومەت هیچ بڕیارێك لەو بارەوە نەداوە.

هەڤاڵ ئەبوبەكر، پارێزگاری سلێمانی لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا لەسەر داخستنی ناوەندەكانی خوێندن ڕایگەیاند، وەزارەتی پەروەردە یەكێكە لە وەزارەتە پەیوەندیدارەكان و بەدڵنیاییەوە ئەو بابەتە باسی لێوە كراوە.

وتیشی، “لە كۆبوونەوەی دوێنێی وەزارەتی ناوخۆ، هەریەك لە وەزارەتەكانی تەندروستی و پەروەردە ڕاسپێردراون لێكۆڵینەوەیەكی وردی حاڵەتەكان بكەن و ڕاپۆرت بدەنەوە بە ئەنجوومەنی وەزیران”.

ئاشكراشیكرد، هەركاتێك گەیشتە ئەو قۆناغەی پێویست بەوە بكات ناوەندەكانی خوێندن دابخرێن، ئەوكاتە بەدڵنیاییەوە تەندروستی و ژیانی هاووڵاتیان لە پێش هەموو شتێكەوەیە و بڕیاری پێویستی لەبارەوە دەدرێت.

لای خۆشیەوە، ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردەی هەرێم ڕایگەیاندووە، دوێنێ لە كۆبوونەوەی بەپەلەی حكومەتی هەرێم بەشدار بوون بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا و باس لە سەرجەم ڕێككارەكان كراوە، هەموو ئەگەرێكیش كراوەیە تاوەكو ڕاگرتنی دەوامیش.

وتیشی، “ئەوەی ئێستا هەیە دۆخێكی دەرونییە و پێویست بەو ترسە ناكات، بەڵام ئێمە چاوەڕێ دەبین تا چەند ڕۆژێكی تر و ئەگەر دۆخەكە پێویستی كرد بڕیاری ڕاگرتنی دەوامیش دەدەین”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان