ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

سبەی لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن لە پارێزگای سلێمانی پشووە


خەڵک ـ بەشی هەواڵ

سبەی لەسەرجەم قوتابخانەو خوێندنگەو باخچەکانی ساوایانی سەر بە بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی ڕۆژئاوا دەبێتە پشوو.

لە ئاگادارینامەیەکدا، بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی ڕۆژئاوا، ڕایدەگەیەنێت، بەهۆی دابەزینی پلەکانی گەرما، سبەی پێنج شەممە، لەبەرسەلانەتی گیانی قوتابیان و خوێندکاران لە گشت ناوەندەکانی خوێندن پشووە.

 

دەقی ئاگادارینامەکە

ئاگاداری گشت بەڕێوەبەری قوتابخانەو خوێندنگەو باخچەکان دەکەین کە بەیانی پێنج شەممە بەرواری ۲۰۲۰/۲/۱۳ بەهۆی دابەزینی پلەکانی گەرماو ئەگەری بەفربارین و ئاستەنگی هاتوچۆ، بۆ سەلامەتی قوتابیان و خوێندکاران لە گشت ناوەندەکانی خوێندن پشووە.
تێبینی: دیوانی پەروەردە دەوام ئاساییە.
لەگەڵ ڕێزدا
ب. پەروەردەی ڕۆژئاوا

کوردستان

سەرۆكی هەرێم پەیامێكی بڵاوكردەوە


خەڵك-بەشی هەواڵ

 

سەرۆكی هەرێمی كوردستان سوپاسی هاوڵاتیان و دانیشتوانی هەرێمی كوردستان دەكات.

نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە هەژماری خۆی لە فەیسبوك بڵاویكردەوە، سوپاسی هاوڵاتیان و دانیشتوانی هەرێمی كوردستان دەكەم بۆ مانەوەیان لە ماڵەوە و پابەندبوونیان بە ڕێنماییەكان.

وتیشی”سوپاسێكی تایبەت بۆ كارمەندانی تەندروستی، پێشمەرگە، كارمەندانی فڕۆكەخانە و دەروازە سنوورییەكان، دەزگا ئەمنییەكان و ڕاگەیاندن و گشت ئەو قارەمانانەی كە كۆڵ نادەن بۆ پاراستنی كوردستان لە ڤایرۆسی كۆرۆنا، شانازیتان پێوە دەكەین”.

بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا نزیكەی مانگێكە قەدەغەی هاتوچۆ لە هەرێمی كوردستان ڕاگەیەنراوە، تاكو ئێستاش دیار نییە تاكو كەی درێژە دەكێشێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

تەندروستی هەولێر بۆ هاووڵاتییان: ببینن چوونە دەرەوە چ كارەساتێك دەخولقێنێت


خەڵك – بەشی هەواڵ
تەندروستی هەولێر هاووڵاتییان ئاگادار دەكاتەوە لە مەترسییەكانی پابەند نەبوون بە ڕێنماییە تەندروستییەكان و چوونە دەرەوەیان لە ماڵەكانیان.

د. بژار موسا وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر ڕایگەیاند تاوەكو دوێنێ یەك شەممە، لەپارێزگای هەولێر ٩٢ تووشبوو بە پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراوە، ئەگەر ئەم داتایە شیبکەینەوە دەبینین لەو ڕێژەیە ٦٥٪ لەسەرەتای دەرکەوتنی کۆڤیدـ۱۹ لەماوەی ٢٩ ڕۆژی ڕابردوو تۆمارکراوە، بەڵام تەنها لەماوەی ٢ رۆژ نزیکەی ٣٥٪ تووشبوو بەهۆی بەشداری لە پرسە تۆمارکراوە.

وتیشی: “بەهەموو لایەک ڕادەگەینن کە تەنها ڕێگا چارەسەری خۆپارێزی دژی ئەم پەتا جیهانیە تەنها و تەنها بە پەیڕەوکردنی ڕینماییە تەندروستیەکان دەبێت، چونکە ئەگەر تێکەڵاوی و بەریەککەوتن زیاتربێت بڵاوبوونەوەی ئەم ڤایرۆسە ئاسانتر و فراوانتر دەبێت، با بەیەکەوە پابەندبین و یە هەمووان یەکتر بپارێزین”.

وتەبێژی تەندروستی هەولێر ڕاشیگەیاند بەجێبەجێکردنی ڕێنماییە تەندروستیەکان هەموو لایەکمان پارێزراو و سەلامەت دەبین، بەڵام بە پێچەوانەشەوە کارەسات دەخولقێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

ئەمڕۆ 48 كاتژمێرەكە كۆتایی دێت، بەڵام قەدەغە گشتییەكە بەردەوام دەبێت


خەڵك – بەشی هەواڵ
نیوەڕۆی ئەمڕۆ قەدەغە یەكجارییەكەی هاتووچۆ لە هەرێمی كوردستان كۆتایی دێت، بەڵام قەدەغە گشتییەكەی پێشوو كە تا 10ی ئەم مانگە ڕاگەیەندرا بوو، بەردەوام دەبێت.

بڕیارە كاتژمێر 12ی نیوەڕۆی ئەمڕۆ بڕیاری قەدەغەكردنی یەكجاریی هاتووچۆی ئۆتۆمبێل و پیادە كۆتایی بێت كە دوو ڕۆژ لەمەوبەر بە مەبەستی پێداچوونەوە بە ڕێكارەكان ڕاگەیەندرابوو.

هەرچەندە ئەمڕۆ ماوەی ئەو بڕیارە كۆتایی دێت، بەڵام قەدەغەكردنی هاتووچۆ لە شارەكانی هەرێمی كوردستان تا ڕۆژی 10ی مانگ بەردەوام دەبێت و چاوەڕوان دەكرێت ئەمڕۆ كۆمەڵێك ڕێكاری نوێ بۆ ڕێكخستنەوەی هاتووچۆ و كردنەوەی سنوورداری هەندێك شوێن راِبگەیەندرێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان