ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهانی

ڕۆژنامەنوسێک ئاشکرای دەکات: کریستیانۆ پەشیمانیی بۆ کەسە نزیکەکانی دەربڕیوە

خەڵک سپۆرت

کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پورتوگالی پەشیمانە لەپەیوەندیکردن بە یانەی یوڤانتۆسەوە و بە کەسە نزیکەکانی ڕاگەیاندووە، هەڵەی کردووە لە کاتی خۆیدا یانەی ڕیاڵ مەدریدی بەجێهێشتووە.

ماڵپەری “دیفێنسا سەنتڕاڵ”ی نزیک لە یانەی شاهانە لەزاری فریدریک هێرمانی ڕۆژنامەنوسی فەرەنسییەوە ئاشکرای کردووە، کە کریستیانۆ پەشیمانە لە جێهێشتنی یانەی شاهانە و پەیوەندیکردن بە یانەی یوڤانتۆسەوە.

هێرمان بە ڕادیۆ “مۆنتی کارلۆ”ی ڕاگەیاندووە :” کریستیانۆ بە کەسە نزیکەکانی وتووە: پەشیمانم لەوەی پەیوەندی بە یوڤانتۆسەوە کرد، ئەم یانەیە لە ڕووی جەماوەرییەوە ناگاتەوە بە یانەی ڕیاڵ مەدرید، لێرە هاندەران و میدیاکان هێندەی ڕیاڵ گرنگیت پێنادەن، بەڵکو لەسەر ئاستی سەرۆکایەتی و یاریزانانیش هێندەی ڕیاڵ گرنگیم پێنەدراوە”.

ڕۆژنامەنوسەکە ئەوەشی ئاشکرا کردووە، کە یاریزانە پورتوگالیەکە پێی باشبووە لەدوای چامپیۆنزلیگی ٢٠١٨ بەهەر شێواز و موچە و بۆندێک بێت لە یانە مەدریدییەکە تا کۆتایی ژیانی وەرزشیی بەردەوام بێت، بەڵام ئەوە ڕووینەداوە و لەئێستادا هەست بە بەختەوەری ناکات، لەکاتێکدا دەزانێت کە یانەکەی هاوشێوەی ئەو بیر ناکەنەوە بەتایبەت لە چنینەوەی نازناوە ئەوروپییەکاندا.

کریستیانۆ لە هاوینی ٢٠١٨ بەشێوەیەکی کتوپڕ لە یانەی ڕیاڵ مەدریدەوە ڕوویکردە یانەی یوڤانتۆس، لەیانە ئیتاڵییەکە دوو وەرزە بەردەوامە، بەڵام لەسەر ئاستی تۆماری گۆڵ و ئاستی هونەریی و گرنگیپێدانی جەماوەریی و میدیاییەوە نەیتوانیوە هاوشێوەی ساڵانی ڕابردوو دەربکەوێت.

جیهانی

(ڤیدیۆ) دۆرتمۆند و هالاند بەردەوامن لە بردنەوە و تۆمارکردنی ڕیکۆرد

خەڵک سپۆرت

ئەمشەو لەمیانی ڕووبەڕوبونەوەکانی هەفتەی (٢٣)ی خولی ئەڵمانیا، یانەی دۆرتمۆند بەسەرکەوتنی بەسەر یانەی ڤێردەربریمەن بەشێوەکی کاتیی بۆپلەی دووەم هەڵکشا.

لەتایمی یەکەمدا یانەی ڤێردەربریمەن باشتر دەرکەوتن و چەندین هەلی گۆڵکردنیان ڕەخساند، بەڵام سەرکەوتن یاوەری هێرشبەرانی ڤێردەربریمەن نەبوو و ئەو تایمە بەبێ گۆڵ کۆتایی هات.

لەتایمی دووەمدا سیناریۆکان پێچەوانەبوونەوە، ئەستێرەکانی ڤیستیڤالین ڕوخساری پاڵەوانیان نیشاندا و لەڕووی تاکتیکیەوە کۆنتڕۆڵی ڕووبەڕوبونەوەکەیان کرد، لەو تایمەدا جیاواز دەرکەوتن و چەندین هەلی گۆڵکردنیان لەبەردەم گۆڵەکەی جێری پاڤلێنکا دروستکرد.

لە خولەکی ٥٢ دان ئەکسل زاگادۆی لاوی هەڵکشاوی فەرەنسی یەکەم گۆڵی یانەی میوانی تۆمار کرد، لەدوای ئەم گۆڵە لێشاوی هێرشەکانی دۆرتمۆند نەوەستایەوە و لەخولەکی ٦٦ ئێرلینگ هالاندی هێرشبەری (١٩) ساڵی نەرویجی گۆڵی دووەم و فراوانکەری ئەنجامەکەی تۆمارکرد.

لەسەر ئاستی تاکە کەسی، ئێرلینگ هالاند بە تۆمارکردنی نۆ گۆڵ لە شەش ڕووبەڕوبونەوەدا بووە تاکە یاریزان لەمێژووی خولی ئەڵمانیا لە شەش رووبەڕوبونەوە نۆ گۆڵ تۆمار دەکات.

بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکانی ئەمشەو، بەشێوەیەکی کاتی یانەی دۆرتمۆند بەکۆکردنەوەی (٤٥) خاڵ بۆ پلەی دووەم هەڵکشا، بەڵام ئەم ئەنجامە لەدوای ڕووبەروبونەوەی نێوان یانەکانی شالکە ولایپزیگ گۆڕانکاری بەسەردا دێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهانی

(ڤیدیۆ) مێسی بە سوپەر هاتریک بەرشلۆنە بەرەو بردنەوەیەکی گەورە برد

خەڵک سپۆرت

لەمیانی ڕووبەروبونەوەکانی هەفتەی (٢٥)ی خولی ناوخۆی ئیسپانیا “لالیگا”، یانەی بەرشلۆنە میوانداری ئیباری کرد و یانەی خاوەن یاریگا بە پێنج گۆڵی بێوەڵام براوەبوو.

ئەستێرەکانی بەرشلۆنە بە پێکهاتەیەکی نامۆوە، لەسەرەتا خولەکەکانەوە توانیان کۆنتڕۆڵی ڕووبەڕوبونەوەکە بکەن، لەڕووەکانی و هونەری و جەستەییەوە ئاستێکی بەرزیان پێشکەش کرد.

کیکی ستین راهێنەری بلاوگرانا لەڕووی هونەرییەوە بە بەکارخستنی ئارتورۆ ڤیدال لە پێگەی هێرشبەری باڵی چەپ هەمووانی سەرسام کرد، لەکاتێکدا ئەم یاریزانە لە پێگەی ناوەندی بەرگری یاریی دەکات.

لەو تایمەدا و لە خولەکەکانی (١٤ و ٣٧ و ٤٠) لیۆ مێسی ئەفسانەی ئەرجەنتینی سێ گۆڵی یەک لەدوایەکی تۆمار کرد، ئەو تایمەش بە ئەنجامی سێ گۆڵی بێوەڵام کۆتایی هات.

لە تایمی دووەمدا ڕاهێنەری بارسا چەند ئاڵوگۆرێکی بە مەبەستی حەوانەوە بە یاریزانەکانی کرد و مارتن برەیزوایتی یاریزانی نوێی بەکارخست، ئاڵوگۆڕەکانیش کاریگەرییان هەبوو.

مێسی لەخولەکی (٨٧) بە تۆمارکردنی گۆڵی چوارەم سوپەر هاتریکی تۆمار کرد، هەروەها لە خولەکی (٨٩) ئارسەر میلۆی بەرازیلی ئاسیستێکی ئاڕاستەکراوی مارتن برەیزوایت گۆڵی پێنجەم وکۆتایی ڕووبەڕوبونەوەکەی تۆمار کرد.

بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکەی ئەمشەو، یانەی بەرشلۆنە بە کۆکردنەوەی ٥٥ خاڵ و بەشێوەیەکی کاتیی گەڕایەوە لوتکەی ڕیزبەندی لالیگا.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهانی

ئالێگری: بەرشلۆنەی گواردیۆلا دووبارە نابێتەوە و هۆکارەکە مێسییە

خەڵک سپۆرت

ماسیمیلیانۆ ئالێگری ئیتاڵی ڕاهێنەری پێشووی یانەی یوڤانتۆس، پێیوایە دووبارەبوونەوەی پێکهاتەیەکی ئاگرینی هاوشێوەی بەرشلۆنەی سەردەمی گواردیۆلا ئاستەمە.

ڕاهێنەرە ئیتاڵییەکە لەچاوپێکەوتنێکدا بە ئاژانسی “ئەنسا”ی ئیتاڵی ڕاگەیاندووە :” بەرشلۆنەی سەردەمی گواردیۆلا ناوازە بوو، هەوڵی زۆرماندا وەک ڕاهێنەران لاساییان بکەینەوە، بەڵام هەرگیز و کەسمان سەرکەوتوو نەبوون، هۆکارەکەش ئەوەبوو کە تەنها یەک مێسی لە دونیای تۆپی پێدا بوونی هەیە”.

هەروەها لەبارەی شێوە یاریکردنی یانەی مانچستەر سیتی و نزیکی لە شێوازی یانەی بەرشلۆنەی سەردەمی زێڕینەوە، دەڵێت: مان سیتی بەشێوەیەکی جیاواز یاریی دەکات، لەبەرئەوەی بەرشلۆنەی سەردەمی گواردیۆلا وەک وتم هەرگیز دووبارە نابێتەوە، ئەوان لەو سەردەمەدا چاڤی و ئینێستایان هەبوو لەپاڵ لیۆ مێسی کە دەتوانێت لێدەرکردن بە هەشت یاریزان بکات”.

بەرشلۆنەی سەردەمی گواردیۆلا لە کات و وادەی خۆییدا زۆرینەی نازناوە ناوخۆیی و ئەوروپیەکانیان چنییەوە، لەلایەن زۆرینەی میدیا و شارەزایانەوە بە باشترین پێکهاتەی مێژوویی تۆپی پێ ناودەبرێن.

لەسەردەمی ئێستای تۆپی پێدا تەنها یانەی مانچستەر سیتی هەڵگری هەمان خەسڵەت و شێوازەکانی بەرشلۆنەی سەردەمی گواردیۆلایە، ئەوەش بەهۆی ئەوەی هەمان ڕاهێنەر بەهەمان فەلسەفەوە ڕاهێنانی بەهەردوو یانەکە کردووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان