ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

بەڤیدیۆ؛ مەلا عەلی كەڵەك لە مەدینە ئازادكرا

خەڵك – بەشی هەواڵ
خاوەنی نۆرینگەی پزیشكی ئاینی لە شارۆچكەی كەڵەك ڕایدەگەیەنێت، نەبووە لە مێژووی ئیسلامیدا لە مەدینەی پیرۆز كوڕێك بە یارمەتی خوای گەورە چاك ببێتەوە، هاوكات ڕەخنە لە هەندێك كەناڵی كوردی دەگرێت.

مەلا عەلی كەڵەك، كە خۆی بە پزیشكی ئاینی دەناسێنێت و خاوەنی نورینگەی پزیشكی ئاینیە لە شارۆچكەی كەڵەك لە تۆمارێكی ڤیدیۆیدا لە دوای دەستگیركردنی لەلایەن پۆلیسی شاری مەدینەوە ڕایگەیاندووە، ئێستا من لە شاری مەدینەی پیرۆزم و بەڕێدەكەوم بۆ مەككەی پیرۆز بەمەبەستی ئەنجامدانی سوننەتی عومرە، سوپاس بۆ ئەو خەڵكەی بەتەنگمەوە بوون و هەواڵیان پرسیوەم من ئێستا سوپاس بۆ خوا لە هەموو جیهان ناسراوم.

ڕاشیگەیاندووە، نەبووە لە مێژووی ئیسلامیدا لە شاری پیرۆزی مەدینە كوڕێك بە یارمەتی خوای گەورە چاوی چاك بێتەوە، من سوپاسی هەموو خەڵكی دەكەم، ئەوە فەزڵی خوایە دەبێت ئەوە بپارێزم.

دەشڵێت: “گلەیی زۆرم لەو كەناڵە كوردیانە هەیە، كە بەو شێوەیە باسی منیان كردووە، گەردنیان ئازا ناكەم تا داوای لێبوردن لە خوای من و بەندە نەكەن”.

دوێنێ‌ پۆلیسی شاری مەدینە بڵاویكردەوە، كە دوای بڵاوبوونەوەی ڤیدیۆەكەی لە تۆڕە كۆمەلایەتییەكان هاووڵاتییەكی عیراقی-یان دەستگیر كردووە، كە تەمەنی لە پەنجا ساڵیدایە و “بە فێڵ” كردن بانگەشەی چاك كردنەوەی چاوی هاووڵاتیانی كردووە.

پێشتر مەلا عەلی كەڵەك لە شاری مەدینە ڤیدیۆی هاووڵاتییەكی بڵاوكردەوە، كە بە خوێندنی قورئان چاوی چاك كردۆتەوە.

الان الشيخ علي معكم

نوێترین دەرکەوتنی مامۆستای خۆشەویست ، دوای بڵاوبوونەوەی ئەو هەموو چەواشەکارییە و درۆیە بە ناوی مامۆستای بەڕێز کرا .سوپاس بۆ خوای گەورە دووبارە مامۆستای بەڕێزی سەرخست بەسەر ئەهلی باتڵ و چەواشەکار و لەخوا نەترس ، ئەبێت ڕووی ڕەشیان بەرامبەر خوای گەورە ببینەوە . الان الشيخ علي معكم

Posted by Mala Ali Kurdistani on Wednesday, February 12, 2020

کوردستان

هەواڵێكی خۆش لە وەزیری تەندروستی هەرێمەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ

د.سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی هەرێم ڕاگەیەنراوێكی لەبارەی ئەنجامی سەرجەم پشكنینەكانی گومانلێكراوانی نەخۆشی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ COVID-19 لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوو بڵاوكردەوە.

دەقی ڕاگەیەنراوەكە:

خۆشحاڵین بە ڕاگەیاندنی ئەنجامی سەرجەم پشكنینەكانی گومانلێكراوانی نەخۆشی ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVID-19 لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوو كەوا نێگەتیڤە و خاڵی بوون لەم ڤایرۆسە.

حكومەتی هەرێمی كوردستان لە سەنگەری بەرەنگاربوونەوەی ئەم ڤایرۆسە دایە و تەندروستی هاوڵاتیانمان لە سەرووی هەمووانە.

د.سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

وەزارەتی تەندروستی عیراق تۆماركردنی حاڵەتێكی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنای ڕاگەیاند

خەڵك – بەشی هەواڵ

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی عیراق ئاشكرایدەكات، حاڵەتێكی تری ڤایرۆسی كۆرۆنا لە شاری كەركوك تۆماركراوە.

د.سەیف بەدر وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی عیراق لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاشكرایكردووە، حاڵەتێكی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە شاری كەركوك تۆماركراوە، كە پیاوێكی تەمەن (51) ساڵە و لە ماوەی ڕابردوودا سەردانی وڵاتی ئێرانی كردووە.

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی عیراق ئاماژەی بەوەشداوە، لەدوای پشكنینە پێویستەكان ئەنجامەكان دەریانخستووە كە ئەو كەسە تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووە و لە ئێستادا لە یەكێك لە نەخۆشخانەكانی ئەو شارە لە ژێر چاودێری پزیشكدایە.

ك.ج

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

تەندروستی سلێمانی ئاگادارییەك بۆ كۆمپانیاكانی پێداویستی پزیشكی بڵاودەكاتەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە ئاگادارینامەیەكدا ئاگاداری گشت كۆمپانیاكانی پێداویستی پزیشكی دەكاتەوە دەرخستەی خۆیان پێشكەش بكەن، بەمەبەستی دابین كردنی دەمامكی تایبەت بە ڤایرۆسی كۆرۆنا بەشێوەی كراوە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەو ئاگادارینامەیەدا، جۆر و بڕی ماسكەكەی ئاشكرا كردووە.

دەقی ئاگادارینامەكە:

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی

بابەت/ ئاگاداری و جاڕنامامەی ئاشكرا

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ئاگاداری گشت كۆمپانیاكان دەكات، دەرخستەی خۆیان پێشكەش بكەن، بەمەبەستی دابین كردنی دەمامكی تایبەت بە ڤایرۆسی كۆرۆنا بەشێوەی كراوە.

ڕۆژی دووشەممە (۲-۳-۲۰۲۰) شوێنی پێشكەش كردن كۆگای دەرمانی هەرێم، هەمان ڕۆژ ئیحالە دەكرێت، جۆرەكان و ژمارەیان:

1- N95 face mask ffp3 100000

2-surgical face mask 50000

ڕاگەیاندنی بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان