ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

مەلا بەختیار: باشترین بژاردە بەڕێوەبردنی یەكێتییە لەلایەن دەستەیەكەوە


خەڵك-ئارام سەردار
ئەمڕۆ چوار شەممە 12ی شوباتی ۲۰۲۰ لەشاری هەولێر، مەلا بەختیار، ئەندامی ئەنجوومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندییەكانی یەكێتی ڕایگەیاند، باشترین بژاردە بۆ ئەو قۆناغە دەستەیەك یەكێتی بەڕێوەببات.

مەلا بەختیار، ئەندامی ئەنجوومەنی باڵای سیاسی یەكێتی لە لێدوانی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، بۆ ئەم قۆناغە پێم باشە دەستەیەك یەكێتی بەڕێوەببات، كە هەموو جەمسەرەكانی تێدا بێت و كێشە لەدەرەوەی ئەو دەستەیە نەمێنێت، لەسەر پرسی هاوسەرۆكیش وتی، “دوێنێ كۆبوونەوەمان لەسەر پرسی هاوسەرۆكی بۆ یەكێتی هەبووە”.

دەشڵێت: “پێویستە ئەم قۆناغە بگوزەرێنین و جەنابی كاك كۆسرەت ڕەسول نامەیەكی ئاڕاستەی هەڤاڵانی ئەنجوومەنی گشتی كردوە تاوەكو لێكتێگەیشتن لەسەر هەموو ئەو جومگانە لەنێوانمان دروست بكەین، لەهەمان كاتدا تائێستا كەسەكان دەستنیشان نەكراون و تەنها پڕەنسیپەكانی هاوسەرۆكی پەسەند كراوە، لەسەر بابەتی هاوسەرۆكایەتی قسەیان لەگەڵ بەرهەم ساڵح كردوه، بەڵام تا ئێستا بە دڵی نیە و گفتوگۆش لەگەڵی بەردەوامە”.

لەبارەی پێكهێنانی حكومەتی نوێی عیراق ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، پێویستە خواستی شەقامی عیراق بهێنرێتە دی ئەوەش یەكەم مەرجی سەركەوتنە، كە پێویستە دژایەتی گەندەڵی بكرێت و دادپەروەری و شەفافیەت و حكومەتێكی ڕەشیدە بێتەئاراوە، سەرجەم حزبەكانی عیراق عەقلیەتی ڕابردوو كۆتایی پێ بهێنن.

باسی لەوەشكرد، ڕێككەوتنەكانی هەرێمی كوردستان لەگەڵ حكومەتی عیراق لە جێگەی خۆیەتی، پێویستیشە كێشەكان چارەسەربكرێن لەپێش هەموویان جێبەجێكردنی دەستوور و مادەی 140 و هەموو ئەو پرسانەی لە نێوان هەرێم و حكومەتی بەغدادن.

کوردستان

بە ڤیدیۆ؛ ماتۆڕسوارە تەقەكەرەكەی سلێمانی دەستگیر كرا


خەڵك- بەشی هەواڵ
پۆلیسی سلێمانی دەستگیركردنی ئەو كەسەی ڕاگەیاند، كە گرتە ڤیدیۆی بڵاوكراوەتەوە و بە ماتۆڕسكیل لەسەر شەقامەكانی سلێمانی دەسوڕێتەوە و تەقە دەكات.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاشكرای كرد، دوای‌ ئەوەی‌ گرتەیەكی‌ ڤیدیۆیی‌‌ لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاوبووەوە، كە ماتۆڕسوارێك لە یەكێك لە گەڕەكەكانی‌ شاری‌ سلێمانی‌ تەقە دەكات، به ‌فەرمانی‌ بەڕێوەبەری‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ لێكۆڵینەوەكان بۆ دەستگیركردنی‌ ئەو كەسە دەسیپێكرد.

ڕاشیگەیاندووە، تونرا لە ماوەیەكی‌ كەمدا كەسەكە بدۆزرێتەوە و لەلایەن هێزەكانی‌ پۆلیسەوە دەستگیر بكرێت‌ و ڕووبەڕووی‌ دادگا و لێپرسینەوەی‌ یاسایی بكرێتەوه، هەروەها دەستیشگیرا بەسەر ماتۆڕسكیل ‌و ئەو دەمانچەیەی‌ تۆمەتبار تەقەی‌ پێكردووه.

ئاماژە بەوەشكراوە، تۆمەتبار ناوی‌ (هـ، أ، م) لەدایكبووی‌ 1997 و كوردە و دانیشتوی‌ شاری‌ سلێمانییە و لەئێستادا بەبڕیاری‌ دادوەری‌ لێكۆڵینەوە ڕاگیراوه.

ته‌قه‌كه‌‌رێك له‌سلێمانی‌ ده‌ستگیركرادوای‌ ئه‌وه‌ی‌ گرته‌یه‌كی‌ ڤیدیۆیی‌‌ له‌تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوبوه‌وه‌ كه‌ ماتۆڕسوارێك له‌یه‌كێك له‌گه‌ڕه‌كه‌كانی‌ شاری‌ سلێمانی‌ ته‌قه‌ ده‌كات، به‌فه‌رمانی‌ به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ لێكۆڵینه‌وه‌كان بۆ ده‌ستگیركردنی‌ ئه‌و كه‌سه‌ ده‌سیپێكرد.تونرا له‌ماوه‌یه‌كی‌ كه‌مدا كه‌سه‌كه‌ بدۆزرێته‌وه‌و له‌لایه‌ن هێزه‌كانی‌ پۆلیسه‌وه‌ ده‌ستگیربكرێت‌و ڕوبه‌ڕوی‌ دادگاو لێپرسینه‌وه‌ی‌ یاسایی بكرێته‌وه، هه‌روه‌ها ده‌ستیشگیرا به‌سه‌ر ماتۆڕسكیل‌و ئه‌و ده‌مانچه‌یه‌ی‌ تۆمه‌تبار ته‌قه‌ی‌ پێكردووه‌‌.تۆمه‌تبار ناوی‌ (هـ، أ، م) له‌دایكبوی‌ 1997 و كورده‌و دانیشتوی‌ شاری‌ سلێمانییه‌و له‌ئێستادا به‌بڕیاری‌ به‌ڕێز دادوه‌ری‌ لێكۆڵینه‌وه‌ ڕاگیراوه‌. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ – ڕاگه‌یاندن‌و په‌یوه‌ندییه‌كان

Posted by ‎Sulaymanya police پۆلیسی سلێمانی‎ on Sunday, May 31, 2020

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

قائیمقامی هەولێر دەمامك و دەستكێش بەسەر هاووڵاتییان دابەش دەكات


خەڵك- بەشی هەواڵ
بە مەبەستی پابەندبوونی هاووڵاتیان بە ڕێكارەكانی خۆپارێزی و ڕێگری لە بڵاوبوونەوەی كۆرۆنا، قائیمقامی هەولێر دەمامك و دەستكێش بەسەر هاووڵاتیان و دووكاندارەكاندا دابەش دەكات.

بەپێی ڕاگەیەنراوێكی پارێزگای هەولێر، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ یەك شەممە 31ی ئایاری 2020، بەمەبەستی هۆشیاركردنەوەی هاووڵاتییان و خۆپارێزی و بەرگرتن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، لەسەر ڕاسپاردەی د.فرسەت سۆفی پارێزگاری هەولێر، نەبەز عەبدولحەمید، قائیمقامی قەزای ناوەندی هەولێر، لە نزیك بینای قائیمقامیەت بۆ نێو بازاڕی سەنتەری شار دەستی كرد بە دابەشكردنی دەمامك و دەستكێش بەسەر ھاووڵاتییان.

ماوەی چەند ڕۆژێكی لە هەرێمی كوردستان حاڵەتەكانی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا ڕوویان لەزیادبوون كردووە و بەرپرسانی تەندروستی هۆشداری بە هاووڵاتیان دەدەن لەسەر پابەندبوون بە ڕێكارەكانی خۆپارێزی، بەڵام تا ئێستا هیچ بڕیارێك بۆ كەرەنتینەی گشتی و قەدەغەی هاتووچۆ دەرنەكراوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

“لە سلێمانی 30 كەس تووشی نیشانەی قورسی كۆرۆنا بوون”


خەڵك- بەشی هەواڵ
وتەبێژی تەندروستی سلێمانی هۆشداری دەدات بە هاووڵاتیان لەبارەی پابەندنەبوون بە ڕێنماییەكانی خۆپارێزی و دەشڵێت: “دۆخی تەندروستی نەخۆشێك ناجێگیرە”.

د. یاد نەقشبەندی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە هەژماری خۆی لە فەیسبووك ئاماژەی بەوەكردووە، تووشبوویەكی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە شاری سلێمانی باری تەندروستی ناجێگیرە و ۳۰ توشبووش نیشانەی قورسی ڤایرۆسەكەیان هەیە.

د. یاد نەقشبەندی داوا لە هاووڵاتیان دەكات پابەندی ڕێكارەكانی خۆپارێزی بن و دەشڵێت: “تكایە پابەندبن”.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە لە سێ‌ ڕۆژی ڕابردوودا لە سلێمانی ژمارەیەكی زۆری تووشبوو بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوە و دوێنێ‌-ش كوڕێكی گەنجی تەمەن 37 ساڵ بەو نەخۆشییە گیانی لەدەستدا و وەك بەرپرسانی تەندروستی-ش دەڵێن: “دۆۆخەكە مەترسیدارە”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان