ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

عەبدولمەهدی هەڵوێستی لەسەر مانەوە لە پۆستەكەی ڕاگەیاند


خەڵك- بەشی هەواڵ
جێگری سەرۆك وەزیرانی پێشوو ڕایدەگەیەنێت، عادل عەبدولمەهدی، سەرۆك وەزیرانی دەستلەكاركێشاوە، بە فراكسیۆنە سیاسییەكانی ڕاگەیاندووە، لەپاش تەواوبوونی ماوەی 30 ڕۆژەكە، بۆ یەك خوولەك لە پۆستەكەیدا نامێنێتەوە.

بەها ئەعرەجی، جێگری سەرۆك وەزیرانی پێشوو، لە تویتێكیدا لەسەر تۆڕی كۆمەڵایەتی (تویتەر) بڵاویكردۆتەوە، “دوای ئەوەی دوێنێ‌ چاوی بە عادل عەبدولمەهدی، سەرۆك وەزیرانی دەستلەكاركێشاوە كەوت، عەبدولمەهدی بە فراكسیۆنە سیاسییەكانی ڕاگەیاند، كە لە دوای تەواوبوونی ماوەی 30 ڕۆژەكە، كە مۆڵًەتی ڕاسپاردنەكەی محەمەد تۆفیق عەللاوی، سەرۆك وەزیرانی ڕاسپێردراوە بۆ پێكهێنانی حكومەت، بۆ ماوەی یەك خوولەك لە پۆستەكەیدا نامێنێتەوە”.

بە وتەی ئەعرەجی، “لەو حاڵەتەدا بەپێی ماددەی 81ی دەستوور، سەرۆك كۆمار جێگەی سەرۆك وەزیران دەگرێتەوە، ئەمەش وەك ئامرازێك بۆ گوشارخستنە سەر فراكسیۆنەكان، تا بەرنامەكەی عەللاوی بۆ چاكسازی قبوڵ بكەن”.

لە 1ی شوباتی 2020، بەرهەم ساڵح، سەرۆك كۆماری عیراق، محەمەد تۆفیق عەللاوی ڕاسپارد تا حكومەتی نوێ‌ پێكبهێنێت و جێگەی عادل عەبدولمەهدی بگرێتەوە، كە لە سەرەتای مانگی كانوونی یەكەمی 2019، لەلایەن پەڕلەمانی عیراقەوە نامەی دەستلەكاركێشانەوەی لە پۆستی سەرۆك وەزیران پەسەندكرا.

عێراق

سەرۆك كۆماری عیراق: ڤایرۆسی كۆرۆنا پێویستی بە كاردانەوەی نێودەوڵەتی هەیە


خەڵك – بەشی هەواڵ

سەرۆك كۆماری عیراق بەشداریكرد لە كۆبوونەوەیەكی باڵا سەبارەت بە دابینكردنی بودجە بۆ بەگژداچوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا.

‏‎ د. بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆمار ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٠٢٠/٥/٢٨ بەشداریكرد لە كۆبوونەوەی باڵا سەبارەت بەدابینكردنی بودجە بۆ بەگژداچوونەوەی پەتای كۆرۆنا، لەسەر بانگهێشتی سكرتێری گشتی نەتەوەیەكگرتووەكان و سەرۆك وەزیرانی كەنەدا و جامایكا.

‏‎سەرۆك كۆمار لە وتەكەیدا كە لەڕێگەی كۆڕبەندێكی تەلەڤیزیۆنییەوە پێشكەشیكرد ڕایگەیاند، گۆڕینەوەی بیروڕا و دۆزینەوەی چارەسەر بۆ پەرەپێدانی بەردەوام لەسەردەمی ڤایرۆسی كۆرۆنادا ئەركێكی گرنگ و هەنوكەییە بۆ جیهان.

لە میانی ئەو كۆڕبەندەدا كە هەر یەك لە ئیمانوێل ماكرۆن سەرۆكی فەڕەنسا و ئەنگێلا مێركڵ ڕاوێژكاری ئەڵمانیا و جوزیبی كۆنتی سەرۆك وەزیرانی ئیتاڵیا و دەیڤد مالباس سەرۆكی بانكی نێودەوڵەتی و ژمارەیەكی تر لە سەركردەی وڵاتانی جیهان بەشداربوون، سەرۆك كۆمار ئاماژەیكرد بۆ ئەوەی ئەو ئاڵنگارییانەی كە وەك كۆمەڵگای نێودەوڵەتی ڕووبەڕووی دەبینەوە ئاڵنگارییەكی گەورە و كتوپڕن، بەڵام دەكرێت ئەم ئاڵنگاریانە كەم بكرێنەوە بەو هەوڵە یەكگرتوو و زۆرەی كە داومانە كە بەشێك پێیان وایە ئەمە بابەتێكی ناوخۆییە و لێگەڕێن هەر دەوڵەتێك چارەسەری كێشەی خۆی بكات سەرەڕای ئەوەی كە كاریگەری ڤایرۆسەكە ناخۆییە، بەڵام قەیرانەكە قەیرانێكی جیهانییە، بۆیە پێویستی بە كاردانەوەی نێودەوڵەتی هەیە.

سەرۆك كۆمار ئاماژەی بەوەشدا: ئێمە دەزانین كە ئەو ڕێگایە لە پێشمانە دوور و سەختە، بەڵام هیچ بژاردەیەكی تر جگە لە زاڵبوون و سەركەوتن لە بەردەممان نییە، بۆیە پێویستە بەوپەڕی گرنگی و تواناوە ئەو دەرەنجامانە بەدیبهێنین و ئەگەر واشنەكەین ئەوا لە بەردەم گەلەكەمان و بە تایبەتیش لاوەكانمان شەرمەزار دەبین.

 

دەقی وتەكەی سەرۆك كۆمار:

خوشك و برایانی ئازیز

بەڕێزان…

ئەمەوێت سوپاسگوزاری ستایشی قوڵی خۆم بگەیەنم بە سەرۆك وەزیرانی كەنەدا و جامایكا و سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ ڕێكخستنی ئەم كۆبوونەوە گرنگە.

گۆرینەوەی بیروڕا و دۆزینەوەی چارەسەر بۆ پەرەپێدانی بەردەوام لەسەردەمی ڤایرۆسی كۆرۆنادا ئەركێكی گرنگ و هەنوكەییە بۆ جیهان لە كاتێكدا كە رووبەڕووی ئەم پەتاو بەڵایە دەبێتەوەو ئاستەنگی ئابووری و كۆمەڵایەتی لە دوای خۆی جێ دەهێڵێت، ئەو ئاڵنگارییانەی كە وەك كۆمەڵگای نێودەوڵەتی رووبەڕووی دەبینەوە ئاڵنگارییەكی گەورەو كتوپڕن بە تایبەت لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و وڵاتانی تازە گەشەسەندوو كە كاریگەرییەكانی ڤایرۆسەكە چاوەڕوان دەكرێت بۆ ماوەیەكی دوور و درێژ تر بەردەوام بێت و زەرەر و زیانی زیاتری لێبكەوێتەوە چونكە كاریگەریەكانی ژێرخانی تەندروستی دەخاتە بەر ئەركێكی قورس.

بەڵام دەكرێت ئەم ئاڵنگاریانە كەم بكرێنەوە بەو هەوڵە یەكگرتوو و زۆرەی كە داومانە كە بەشێك پێیان وایە ئەمە بابەتێكی ناوخۆییە و لێگەڕێن هەر دەوڵەتێك چارەسەری كێشەی خۆی بكات سەرەڕای ئەوەی كە كاریگەری ڤایرۆسەكە ناخۆییە، بەڵام قەیرانەكە قەیرانێكی جیهانییە بۆیە پێویستی بە كاردانەوەی نێودەوڵەتی هەیە، ئێمە پێویستمانە كۆدەنگ بین لە پابەندبوونمان لە بەگژداچوونەوەی Covid 19 بە دۆزینەوەی ڤاكسین بۆ ئەو پەتایە و چاككردنەوەی باری ئابووریمان هەنگاو بە هەنگاو، ھاوكات ئەو بابەتانەی كە باس دەكرێن لەم كۆڕبەندەدا بابەتی جەوهەرین بۆ بەدیهێنانی ئەو ئامانجانە.

وڵاتەكەی ئێمە لە هەوڵدایە بە بەردەوامی شانبەشانی دەوڵەتانی دیكە لە تەواوی جیهان بە مەبەستی كێشانی كاروانی دەربازبوون لەم قەیرانەی ئێستا، ئەو ڕێوشوێنانەی كە گرتوومانەتە بەر بۆ سنورداركردنی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە چوارچێوەی سنورەكانمان ئەگەر بەروارد بكرێت پرۆسەكە بە شێوەیەكی رێژەیی تا ئێستا سەركەوتوو بووە، بەڵام سەرەڕای ئەوەش هەستمان بە كاریگەری زۆر كردووە كە ئەم پەتایە لەسەر ئابووری دروستیكردووە و داواكارییەكان بۆ لێكدورخستنەوەی كۆمەڵایەتی بووە مایەی ئەوەی كە بەشێكی زۆر لە كەرتەكانی ئابووری بوەستێنێت، ھەروەھا بە گوێرەی هەڵسەنگاندنەكانی بانكی نێودەوڵەتی ژمارەی عێراقییەكان ئەوانەی لە ژێر هێڵی هەژاریەوەن كەمترە لە 20% لە ساڵی 2019 دا و وە بەرز بووەتەوە بۆ ٪40 لە ئێستادا، بۆیە عێراق ڕووبەڕووی چەند ئاستەنگێك بووەتەوە، كەمبوونەوەی داواكاری ناوخۆیی بەهۆی ئەو ئاستەنگانەی سەپێنراون بۆ بەرەنگاربوونەوەی Covid19، دابەزینی بێسنووری نرخی نەوت لە مانگی ئازارەوە، هەروەها دابەزینی تەواو لە بەرهەمهێنانی نەوت لە عێراق كە بە رێژەی 23% كەمیكردووە وەك بەشێك لە رێككەوتننامەی ئۆپێك لە مانگی نیساندا.

بۆیە پشتبەستنمان بە داهاتەكانی نەوت ئەوە دەگەیەنێت كە سەرچاوەی داهات و بودجەكەمان بە رێژەی 70% كەمیكردووە ئەگەر بەروارد بكرێت بە ئاستی پێش قەیرانەكە، بەو پێیە دەمانەوێ كە رێوشوێنی بەپەلە بگرینە بەر بۆ چارەسكردنی ئەو دۆخە، ھاوكات پێویستە وەك دەرەنجامێكی دیار كە خەرجییەكان كەمبكەینەوە و بە ئەگەری زۆرەوە لەمساڵدا كورتهێنانی بودجە دروست دەبێت، بۆیە بە راكێشانی پاشكەوت و زیادكردنی قەرز چاوەڕوان دەكرێت ئابووریەكەمان بە نزیكەی 10% بۆ 2020 كورتبهێنێ و چاوەڕوانیش دەكرێت لە ساڵی 2021 دا تا ڕادەیەك بگەڕێتەوە باری ئاسایی.

ئەم دۆخە هەمووی لە كاتێكدایە كە عێراق بە دۆخێكی هەستیاردا تێئەپەڕێت، عێراق تائێستا بە دۆخی راگوزەردا تێدەپەڕێت، توانیومانە بەسەر شەڕی ناوخۆ و توند و تیژی و تیرۆر زاڵ بین بە تایبەتیش بەسەر هەڕەشەی بەناو دەوڵەتی ئیسلامی، بەڵام تا ئێستاش هەوڵەكان بۆ دووبارە بونیادنانەوە بەردەوامە.

خۆپیشاندانە میللییەكان لە بەھار و زستانی رابردوودا و ئەو هەموو قوربانییە زۆرە كە لێیكەوتەوە كارەساتباربوو، بیرهێنانەوەیەكی گەورەبوو كە دان بەخۆدا گرتنی گەلی عێراق سنووردارە.

خەڵك ئامادەیە قوربانی بدات بە ژیانی خۆی لەپێناو بەدیهێنانی داهاتوویەكی خۆشگوزەران و باشتر، بۆیە ئەركی ئێمە وەك سەركردایەتی كورت دەكەینەوە لە بەدیهێنانی داواكاریەكانیان كە ئەمەش ئەركێكی ئاسان نییە، وەك لێكدانەوە.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

تێپەڕاندنی پاشماوەی كابینەكەی كازمی لەگەڕدەخەن
باس لە ناكۆكییە نێوخۆییەكانی نێو كورد و سوننە دەكرێت


خەڵك- بەشی هەواڵ
پەرلەمانتارێكی عیراقی پێیوایە، ناكۆكییە نێوخۆییەكانی نێو كورد و سوننە، تێپەڕاندنی پاشماوەی وەزارەتەكانی حكومەتەكەی مستەفا كازمی سەرۆك وەزیران، لەگەڕدەخەن.

باسم خەشان پەرلەمانتاری سەربەخۆ لە پەرلەمانی عیراق لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاندووە”فراكسیۆنە سیاسییە سونی و كوردییەكان، ناكۆكی قوڵیان هەیە لەسەر پاشماوەی وەزارەتەكان”، ئاماژە بە محەمەد حەلبوسی سەرۆكی پەرلەمانیش دەكات بەوپێیەی “هۆكاری ناكۆكییەكانی نێو سوننەیە و دەیەوێت ئەو وەزارەتانەی ماون دەستەبەریان بكات”.

بە وتەی خەشان”فراكسیۆنە كوردییەكانیش پێداگرن لەسەر كاندیدكردنی فوئاد حسێن بۆ وەزارەتی دەرەوە و ڕەتیدەكەنەوە كەسێكی تر جێگەی بگرێتەوە، بۆیە هەموو ئەم ناكۆكیانە تێپەڕاندنی پاشماوەی كابینە وەزارییەكەی حكومەتەكەی كازمی لەگەڕدەخەن”.

پێشتر حەسەن فدعەم پەرلەمانتاری ڕەوتی حیكمە، هۆشداریی دابوو لە سەرهەڵدانی ململانێیەكی نوێ‌ لەنێوان فراكسیۆنە سیاسییەكان، بەهۆی پێداگری هەندێك لە فراكسیۆنە كوردییەكان لەسەر كاندیدكردنی كەسێتییە سیاسییەكان بۆ پاشماوەی پۆستە وەزارییەكان.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

پەیوەندی بە داعشەوە هەیە
كازمی فەرمانێكی نوێ‌ دەردەكات


خەڵك- بەشی هەواڵ
مستەفا كازمی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عیراق، فەرمان دەكات بە درێژەدان بە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەكان لە دژی گروپە تیرۆریستییەكان داعش و لێدانیان بە دەستێكی ئاسنین.

ئاژانسی دەنگوباسی (العراقیە)ی فەرمی لە زاری عەمید یەحیا ڕەسوڵ وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عیراق بڵاویكردەوە”مستەفا كازمی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان و سەرۆك وەزيران، بە ئامادەبوونی وەزیری بەرگری و وەزیری ناوخۆ و جێگری فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان و دەستەی ئەركان لە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان، لەبارەی دوایین وردەكاریی ئۆپەراسیۆنە سەربازییە دەستپێشخەرییەكان ئاگاداركرا”.

بە وتەی یەحیا ڕەسوڵ”كازمی فەرمانی كرد بە درێژەدان بە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەكان لەدژی گروپەكانی داعش و لێدانیان بە دەستێكی ئاسنین لە پاشماوەی چەكدارە تیرۆریستەكان”، ئاماژەی بە گرنگی  ڕۆڵی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانیش كرد لە “كۆنترۆڵكردنی ناوچەكان و ڕاوەدونانی پاشماوەی تیرۆریستانی داعش”.

وتەبێژی فەرماندەی هێزە چەكدارەكانی عیراق دەڵێت”كازمی ستایشی ڕۆڵی فەرماندەكانی كردووە لە ئۆپەارسیۆنە سەربازییەكاندا لە دژی داعش كە بە هەماهەنگی لەنێوان هەموو فەرماندەكان و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی ئەنجامدران”.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان