ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

“هیچ حاڵەتێك لە سلێمانی تۆمار نەكراوە”
دوو نەخۆشخانە لە سلێمانی بۆ ڕێگری لە ڤایرۆسی كۆرۆنا ئامادەكراوە


سلێمانی – نزار جەزا
ئەندامێكی لیژنەی باڵای ڕووبەڕووبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەسلێمانی ڕایدەگەیەنێت، لەئەگەری بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەسلێمانی، دوو نەخۆشخانە ئامادەكراوە بۆ ئەو نەخۆشانە، بەڵام لەئێستادا هیچ حاڵەتێك تۆمارنەكراوە، ئەوەی كە هەیە، ئەو كەسانەی لەچینەوە بۆ سلێمانی دەگەڕێنەوە بۆ ماوەی 14 ڕۆژ لەژێر چاودێری پزیشكیدا دەیانهێڵنەوە.

ڕزگار عەلی، ئەندامی لیژنەی باڵای ڕووبەڕووبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەسلێمانی لەكۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، لەسلێمانی تاكو ئێستا هیچ حاڵەتێكی توشبوو بە كۆرۆنا تۆمارنەكراوە، بەڵام چەند بەشێكیان لەنەخۆشخانەی هێمن و نەخۆشخانەیەكی دیكە لەسەرچنار بۆ كۆرۆنا تەرخان كردووە، بۆئەوەی ئەگەر ڤایرۆسەكە بڵاوبۆوە، بتوانن ڕێگری لەزیاتر بڵاوبوونەوەی بكەن و نەخۆشەكان تێكەڵاوی نەخۆشی دیكە نەبن.

ناوبراو كە بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی خۆپاراستنی تەندروستی سلێمانیشە باسی لەوەشكرد، لەیەكەم ڕۆژی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەجیهاندا، لەسلێمانی لیژنەیەكی باڵای ڕووبەڕووبوونەوەی ئەنفلۆنزایان پێكهێنان، كە بەڕێوەبەری تەندروستی سەرپەرشتی دەكات و كۆمەڵێك پزیشك و خەڵكانی شارەزا ئەندامن تێیدا.

ئاماژەی بەئەوەشدا، هەر كەسێك، كە هاووڵاتی كورد یان عیراقی بێت ناتوانێت لەفڕۆكەخانەكان بیگەڕێننەوە، بۆیە دەیخەنە ژێر چاودێری پزیشكییەوە، بۆئەوەی دڵنیابن، كە هەڵگری ڤایرۆسە یان نا.

ئەوەشی خستەڕوو، چەند ژوورێكیان لەناو فڕۆكەخانەی سلێمانی دروستكردووە، بۆئەوەی ئەو كەسانەی لەچینەوە دەگەڕێنەوە و گومانی توشبوویان لێ دەكەن، لەو ژوورانەدا بۆ ماوەی 14 ڕۆژ بهێڵدرێنەوە، ئەگەریش كەسێك نەخۆشبێت چارەسەری پێویستی دەكەن.

وتشی، “لەهەموو سنوورەكان و فڕۆكەخانەكان تیمیان هەیە و داواكارە لەو هاووڵاتییانەی لەچینەوە دەگەڕێنەوە، هاوكاربن لەگەڵ تیمەكانیان، چونكە ئەو ڕێوشوێنە تەندروستییانە هەموو جیهانی گرتۆتەوە و بۆ پاراستنی هاووڵاتییانە لەتوشبوون بەڤایرۆسی كۆرۆنا”.

جەختیشی كردەوە، داواكارم هاووڵاتییان لەڕێوشوێنە تەندروستییەكان بێزار نەبن، چونكە بۆ خزمەتی ئەوانە، لەوانەیە لەسەرەتادا هیچ نیشانەیەكی نەبێت، بەڵام كە دەگەڕێتەوە لای دایك و باوك و منداڵ و خوشك و برا و كەسە ئازیزەكانی، ئەوانیش تووش دەكات، دواتر نیشانەكان لەخۆیدا دەردەكەوێت، بۆیە پێویستە هاووڵاتییان كە دەگەڕێنەوە بێزارنەبن و پشوو درێژبن و هاوكاربن لەگەڵ تیمەكانیان بۆ ماوەی چەند ڕۆژێك، دواتر خۆیان ئازادن بۆ چ شوێنێك دەڕۆن.

کوردستان

كۆرۆنا، هۆكارێكە بۆ كەمبوونەوەی ژمارەی گیانلەدەستدانی هاووڵاتیان لە هەرێمی كوردستان


 

خەڵك-بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، كۆرۆنا قوربانیانی ڕووداوەكانی هاتووچۆ لەهەرێمی كوردستان كەمدەكاتەوە

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، ژمارەی ڕووداوەكان لە مانگی ئاداری ساڵی ڕابردوو 400 ڕووداو بووە لەكاتێكدا لە مانگی ئاداری ئەمساڵدا 27 ڕووداوی هاتووچۆ تۆماركراوە.

ڕوونیشیكردەوە، ساڵی ڕابردوو تەنیا لەم مانگەدا 50 كەس گیانی لەدەستداوە، بەڵام ئەمساڵ تەنیا سێ كەس گیانی لەدەستداوە.

ئاشكراشیكرد، لە مانگی ئاداری ساڵی ڕابردوو 500 كەس بەهۆی ڕووداوەكانی هاتووچۆوە بریندار بوون، بەڵام لەمانگی ئاداری ئەمساڵدا تەنیا 25 كەس برینداربوون.

ئەمەش لەكاتێكدایە، بەهۆی قەدەغەكردنی هاتوچۆی هاووڵاتیان، وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێم ڕێگای سەرجەم شار و شارۆچكەكانی قەدەغە كردووە و هاتوچۆ بە چینێكی كەمی هاووڵاتیانە كە كاری پێویست و خزمەتگوزاری ئەنجام دەدەن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

بوومەلەرزەیەك ڕوویدا


خەڵك – بەشی هەواڵ
ئەمڕۆ دوو شەممە بوومەلەرزەیەك لە گەرمیان ڕوویدا.

بوومەلەرزەكە كاتژمێر 10:56 خولەك ڕوویدا و گوڕەكەشی 4.1 پلە بوو بە پێوەری ڕێختەر و بەشێك لە هاووڵاتییان هەستیان پێكرد.

ناوەندەكانی چاودێری بوومەلەرزە ڕوونیانكردەوە كە ئەوەی ئەمڕ بە قووڵایی 9 كیلۆمەتر لە ئاستی رووی زەوی روویداوە، بەڵام زیانی لێنەكەوتووەتەوە.

هۆبەی کەشناسی گەرمیانیش بڵاویکردەوە، ناوەندی بوومەلەرزەکە شاری کەلار بووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

وێنە؛ ڕشاندنی گوندەكانی قەندیل بە دژەڤایرۆس


خەڵك – بەشی هەواڵ
ئەمڕۆ گوندەكانی بناری قەندیل بە دەرمانی دژەڤایرۆس پاككرانەوە.

شارەوانی قەندیل ڕایگەیاند ئەمڕۆ بە مەبەستی ڕێگرتن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، گوندەکانی بناری قەندیل و ڕێگە و شوێنە گشتیەکانیانیان بە دژە ڤایرۆسی ڤێركۆن پاككردووتەوە.

ڕوونیشیكردەوە كە كۆمەڵێك گەنجی خۆبەخش لە هەڵمەتەكەدا هاوكاری كردوون.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان