ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

بە بەڵگە؛ ئەنجامی پشكنینی “كلۆرە بەسەرچووەكەی ئاو” ڕاگەیەنرا

خەڵك- بەشی هەواڵ
دوای ئەوەی ئەندامێكی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی ئاشكرای كرد، كە لە كۆگاكانی ئاوی دەورووبەری سلێمانی كلۆری بەسەرچووی تێدابووە و دوو ساڵە بەكاردەهێنرێت، زانكۆی سلێمانی و خۆپاراستنی تەندروستی سلێمانی پشكنینیان بۆی كرد و ئەنجامەكانیان ڕاگەیاند.

ڕێكەوت زەكی، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی بۆ (خەڵك) وتی، “هاووڵاتیان ئاگادار دەكەین، كە ترس و دڵەڕاوكێیان نەبێت لە بەكارھێنانی ئاو، چونكە بەگوێرەی ئەنجامی پشكنینەكانی زانكۆی سلێمانی و بەڕێوەبەرایەتی خۆپاراستنی تەندروستی، كلۆری بەڕێوەبەرایەتی ئاوی دەورووبەری سلێمانی شیاوە بۆ بەكارھێنان.

پێشتر، كاسترۆ مەعروف، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، كە سەردانی كۆگای بەڕێوەبەرایەتی ئاوی دەورووبەری سلێمانییان كردووە و چەندین بوتڵی كلۆری پاودەری تێدابووە، كە لە ساڵی 2008ەوە بەسەرچوون.

بەپێی نووسراوەكانی بەشی كیمیا-ی زانكۆی سلێمانی و بەڕێوەبەرایەتی خۆپاراستنی تەندروستی سلێمانی ، كە ئەمڕۆ 12-2-2020 دەرچوون و ڕەوانەی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی دەورووبەری سلێمانی كراونەتەوە، دەركەوتووە، كە ئەو كلۆرە كێشەی نییە و شیاوە بۆ بەكارهێنان.

کوردستان

تەندروستی كەركوك: هیچ حاڵەتێكی تووشبوون بەڤایرۆسی كۆرۆنا تۆمارنەكراوە

خەڵك – بەشی هەواڵ

هیچ حاڵەتێكی تووشبوون بەڤایرۆسی كۆرۆنا لە كەركوك تۆمار نەكراوە و ڕێنمایی دەدرێتە هاووڵاتیان.

ئەمڕۆ یەكشەممە 23ی شوباتی 2020 دكتۆر كەریم وەلی جەمیل بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی كەركوك لەگەڵ زیاد خەلەف مەدید جێگری بەڕێوەبەری گشتی و دكتۆر سەباح نامیق بەڕێوەبەری بەشی تەندروستی گشتی، لەمیانی كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا جەختیان لەوە كردەوە كە لەپارێزگای كەركوك هیچ حاڵەتێكی تووشبوو بەڤایرۆسی كۆرۆنا تۆمار نەكراوە.

بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی كەركوك جەختیكردەوە، وەك بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی كەركوك ماوەیەكە ڕێوشوێنی پێویست و بەپەلەیان بەپێی ڕێنماییەكانی وەزارەتی تەندروستی و پێودانگەكانی ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی بۆ خۆپارێزی لەڤایرۆسی كۆرۆنا گرتووەتەبەر، هەروەها هەڵمەتێكی بەرفراوانیشیان سەبارەت بە ڕێوشوێنەكانی خۆپارێزی و هۆشیاركردنەوەی هاووڵاتیان دەستپێكردووە.

دكتۆر كەریم وەلی ڕاشیگەیاند: فەرمانگەی تەندروستی كەركوك بڕیاریدا بە تەرخانكردنی نەخۆشخانەیەك لەگەڕەكی نەسڕ بەمەبەستی دوورخستنەوەی ئەو كەسانەی كە گومانیان لێدەكرێت تووشبووبن بەنەخۆشییەكە و سەرەڕای چارەسەركردنیشیان.

بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی كەركوك داوشیكرد، هاووڵاتیان بەمەبەستی جێبەجێ كردنی ڕاستی ڕێوشوێنەكانی خۆپارێزی و پاراستنی كۆمەڵگەیەك كە دووربێت لەڤایرۆسی كۆرۆنا و نەخۆشیەكانی تریش، هاوكاری تیمە تەندروستییەكان بكەن.

ك.ج

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

شاندی دانوستانكاری هەرێم بەبێ‌ دەرەنجام لە بەغدا گەڕایەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ

ئەندامێكی شاندی دانوستانكاری هەرێم ڕایدەگەیەنێت، شاندی حزبە كوردستانییەكان لە بەغدا گەڕانەوە بێ ئەوەی بگەنە ھیچ دەرەنجامێك.

ئاڵا تاڵەبانی ئەندامی شاندی دانوستانكاری هەرێم لەگەڵ بەغدا لە لاپەڕەی فەڕمی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك بڵاویكردەوە، پاش زنجیرەیەك لە دیدار كۆبوونەوە و چاوپێكەوتن لەگەڵ ھێز و لایەنە سیاسییەكانی شیعە و سوننە و ئەنجومەنی نوێنەران و محەمەد تۆفیق عەلاوی سەرۆك وەزیرانی راسپێردارو بۆ پێكھێنانی حكومەتی نوێی عیراق، شاندی حزبە كوردستانییەكان لە بەغدا گەڕانەوە بێ ئەوەی بگەنە ھیچ دەرئەنجامێك.

ئاڵا تاڵەبانی ئاماژەی بەوەشداوە، ئەوەش بەھۆی ئەوەی كۆمەڵێك تێبینی ھەبوو لەسەر میكانیزم وبەرنامەی حكومەت دەرھەق بە ناوچە جێناكۆكەكان و بە تایبەت پارێزگای كەركوك لە ڕووی كێشەی ئەمنی و ئیداری و مووچە و بودجە و موستەحەقاتی كورد لە حكومەتی نوێی عیراق كە ھیچ كام لەمانە لە نێو حكومەتەكەی محەمەد تۆفیق عەلاویدا جێگای نەكراوەتەوە.

ئاڵا تاڵەبانی ڕوونیشیكردووەتەوە، شاندی حزبە كوردستانییەكان گەڕاونەتەوە ھەرێم و سبەینێ‌ لەگەڵ سەرۆكی حزبە كوردستانییەكان لەسەرۆكایەتی هەرێم لەسەر ئەو پرسە كۆدەبنەوە و دەبێت حكومەتی ھەرێم بڕیاری چارەنووس ساز بدات.

ك.ج

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

سبەینێ‌ شاندێكی باڵای پێشمەرگە دەچێتە بەغدا

خەڵك – بەشی هەواڵ

بڕیارە سبەینێ‌ شاندێكی باڵای وەزارەتی پێشمەرگە بچێتە بەغدا و لەگەڵ لێپرسراوانی وەزارەتی بەرگری عیراق كۆببێتەوە.

وەزارەتی پێشمەرگە بڵاویكردەوە، بڕیارە سبەینێ‌ ٢٤\٢\٢٠٢٠ شاندێكی باڵای وەزارەتی پێشمەرگە، بەسەرۆكایەتی شۆڕش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگەی حكومەتی هەرێمی كوردستان سەردانی بەغدا بكات و لەگەڵ وەزیری بەرگری حكومەتی فیدڕاڵ و لێپرسراوانی باڵای ئەو وەزارەتە كۆببنەوە.

ك.ج

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان