ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ژینگە

كەشناسی، هۆشداری بەفر بارین و سەرمای بەهێز لە سەنتەری شارەكانی هەرێم دەدات

خەڵك-بەشی هەواڵ

بەرێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، شەپۆلێكی سەرما و بەفر بارین لە سەرجەم شارەكانی هەرێم دەست پێدەكاتەوە.

بەرێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، كەشوهەوای ئەمڕۆ چوار شەممە ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو، لەكاتەكانی درەنگانی شەو بەفر بارین دەستپێدەكات، سەرەتا لە ناوچە شاخاوییەكان سنوورییەكان و پاشان كاریگەری بەهێز دەبێت و بەفر بارین لە تەواوی هەرێم و سەنتەری شارەكانیش دەگرێتەوە.

هەر بە پێی پێشبینییەكانی كەشناسی، سبەینێ پێنج شەممە ئاسمان هەور دەبێت لەگەڵ دابارینی بەفر لە تەواوی شارەكانی هەرێم بە سەنتەری شارەكانیشەوە لەكاتەكانی دوای نیوەڕۆ دەستپێدەكات و لە هەندێك ناوچە باران بە تێكەڵی بەفر دەبارێت و لە دەرەنگانێكی شەو كاریگەری كەم دەبێتەوە و كەشەكە بەرەو جێگیری بوون دەڕوات.

ژینگە

بە وێنە؛ لە سلێمانی سەوزە بە ئاوی زێراب ئاو دەدرێت

خەڵك- بەشی هەواڵ
سەرەڕای بڕیاری قائیمقامیەت و كشتوكاڵی سلێمانی بۆ قەدەغەی ئاودانی سەوزە بە ئاوی زێراب، لە ناوچەیەكی خوارووی سلێمانی سەوزە بە ئاوی زێراب ئاو دەدرێت و شارەوانیش ڕایدەگەیەنێت، كە ڕێگریان لەو زیادە‌ڕۆییە كردووە.

سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، بە‌شی لابردنی سە‌رپێیچی و زیادە‌ڕۆیی شارە‌وانی سلێمانی رێگری لە‌زیادە‌ڕە‌وییە‌ك دەكات، كە پە‌یوە‌ندی بە‌ژیانی ھە‌موومانە‌وە ‌ھە‌یە‌.

ڕوونیشی كردۆتەوە، تیمە‌كانمان ئە‌مڕۆ ١٥-٨\٢٠٢٠ بە‌ھاوكاری بە‌شی ئامێیرە‌كان و بە‌شی پۆلیسی شارە‌وانی ھە‌ڵمە‌تیكیان ئە‌نجامدا بۆ گە‌ڕە‌كی كە‌نە‌سوورە‌ لای چاندنی سە‌وزەكان، كە‌ بە‌داخە‌وە‌ ھە‌ستاون بە ‌لابردنی صە‌بی سە‌ر زێیرابە‌كان و ‌غە‌تاسیان تێكردوە‌ بۆ ئاودانی سە‌وزە‌كان، كە ‌ئە‌مە‌ جگە‌ لە‌زیادە‌ڕە‌وی، كارێیكی ناتە‌ندرووستە‌ بۆ ژیانی ھاووڵاتیان.

ڕاشیگەیاندووە، تیمە‌كانمان و ھاوكارانی ھە‌ستان بە‌گرتنی غە‌تاسە‌كان و لابردنی سۆندە‌كان و صە‌بە‌كانیان خستە‌وە‌ سە‌ر زێرابە‌كان.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژینگە

كەشناسی: پلەكانی گەرما بەرز دەبنەوە

خەڵك-بەشی هەواڵ

 

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی شارەكانی هەرێمی بڵاوكردەوە و ڕایدەگەیەنێت، پلەكانی گەرما بەرز دەبنەوە.

بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی، ئەمڕۆ شەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت.

هەر بەپێی پێشبینییەكان، سبەینێ یەك شەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەكانی گەرماش بەرز دەبنەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژینگە

پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە

خەڵک – بەشی هەواڵ

 

بەپێی پێشبینییەکانی بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی شارەکانی هەرێم بەم جۆرەى خوارەوەیە:

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان