ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

مۆبایلەکانی گالاکسی S20 و S20+ ڕاگەیەنران بە توانای ڤیدیۆ گرتنی 8K یەوە!

خەڵک-سەلمان خالید

دوێنێ لە کۆنگرەی ئەنپاکد ٢٠٢٠ دا کۆمپانیای سامسۆنگ زنجیرەیەک مۆبایلی نایابی ڕاگەیاند کە لە نێویاندا گالاکسی زی فلیپ هەبوو، کە یەکێک بوو لە گرنگترین مۆبایلەکان، و ئەمانەی خوارەوەش تایبەتمەندی مۆبایلەکانی ئێس ٢٠ و ئێس ٢٠ پڵەسن.

Samsung Galaxy S20+

هەڵگری شاشەیەکی داینەمیک ئەمۆلێدە بە توانای نوێبوونەوەی ١٢٠ هێرتز کە یەکەم مۆبایلی سامسۆنگە بەم توانایەوە ڕابگەیەنرێت، و قەبارەی شاشەکەی ٦.٧ ئینجە.

دوو کامێرای مۆبایلەکە ١٢ مێگاپێکسڵین، و هەڵگری کامێرایەکی دیکەی ٦٤ مێگاپێکسڵیشە توانای نزیک کردنەوەی دیمەنەکانی هەیە هەتاوەکوو ٣٠ جار بە کرانەوەی هاوێنەی f/2.0، هاوکات کامێرای سێڵفی مۆبایلەکەش ١٠ مێگاپێکسڵە.

Samsung Galaxy S20 and S20+ come with 120Hz screens, 8K-capable 64MP camera

کامێرای ٦٤ مێگاپێکسڵی دەتوانێت بە توانای 8K ڤیدیۆ تۆمار بکات بە بەکارهێنای ٣٣ مێگاپێکسڵ بۆ هەر فرەیمێک.

کامێرای ultrawide یش ١٢ مێگاپێکسڵە توانای پیشاندانی دیمەنەکانی هەیە بە ١٢٠ پلە.

مۆبایلەکە هەڵگری پڕۆسێسەری سناپدراگۆن ٨٦٥ یان Exynos 990 ـە کە بەپێی وڵاتەکان دەگۆڕێت، و هاوکات پشتگیری تەکنەلۆژیای نەوەی پێنجەمی ئینتەرنێت دەکات.

هەروەها مۆبایلەکە هەڵگری ڕامی ٨ گێگابایت و بیرگەی ١٢٨ گێگابایتە یاخوود ١٢ گێگابایت ڕام و ٥١٢ گێگابایتی بیرگە پشتگیری میمۆری دەرەکیش دەکات بە توانای ١ تێرابایت.

باتری مۆبایلەکەش ٤٥٠٠ میلی ئەمپێرە و بە توانی ٢٥ وات بارگاوی دەبێتەوە و پشتگیری ١٥ واتی دەکات بۆ بارگاویکردنەوەی وایەرلێسی.

مۆبایلی سامسۆنگ Galaxy S20+ ی پشتگیریکەری نەوەی پێنجەمی ئینتەرنێت نرخی ١١٩٩ دۆلاری ئەمریکی دەبێت بۆ ڕامی ٨ گێگابایت و بیرگەی ١٢٨ گێگابایت.

Samsung Galaxy S20

بچووکترین مۆبایلی ئەم نەویەیە کە شاشەکەی ٦.٢ ئینجە توانای نوێبوونەوەی شاشەکەی ١٢٠ هێرتزە، و کامێرای سێڵفییەکەی ١٠ مێگاپێکسڵە کە لە نێو شاشەدا چەقێنراوە.

Samsung Galaxy S20 and S20+ come with 120Hz screens, 8K-capable 64MP camera

کامێرای پشتەوەی سێ دانەیە کە دوانیان ١٢ مێگاپێکسڵین و دانەیەکیان ٦٤ مێگاپێکسڵە بە توانای 8K دیمەنەکان تۆمار دەکات.

باتری مۆبایلەکەش ٤٠٠٠ میلی ئەمپێرە و توانای بارگاویبوونەوەی ٢٥ واتە، و توانای بەرگە گرتنی هەیە بۆ تۆز و ئاو واتە خاوەنی بڕوانامەی IP68 ـە.

مۆبایلەکە هەڵگری پڕۆسێسەری سناپدراگۆن 865 یان Exynos 990 ـە بە ڕامی ٨ گێگابایت یان ١٢ گێگابایتە و بیرگەی ١٢٨ گێگابایت و نرخی لە ٩٩٩ دۆلارەوە دەست پێدەکات.

Image result for Galaxy S20 and S20+

ریکلام

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

لە ڕێی ئەم سایتەوە بە وردی زانیاری بزانە لەسەر تووشبووانی کۆرۆنا

خەڵک-سەلمان خالید

لێکۆڵەر جۆنس هۆپکینس هەستاوە بە گەشەپێدانی نەخشەیەک کە بەردەوامی نوێ دەبێتەوە و ژمارەی قوربانیانی ڤایرۆسی کۆرۆنا پیشان دەدات.

نەخشەکەی جۆنس ژمارەی تووشبووان پیشان دەدات کە تا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە ١٣٢ کەس مردوون بە ڤایرۆسەکە و ٦,٠٥٧ کەسیش تووش بوون و بەشی زۆری نەخۆشەکان لە چینن کە دەگاتە ٥٩٧٠ کەس.

هەورەها وڵاتانی ئەمریکا و ئوسترالیا و فەڵەنسا و ئەڵمانیا و ژاپۆنیش کەسانی تووشبووی تێدایە بە ڤایرۆسەکە.

زانیارییەکانی ماڵپەرەکە و نەخشەکە لە سەرچاوەکانی WHO, U.S. CDC, ECDC ی چینCDC (CCDC)ی وەرگیراون، کرتە لێرە بکە بۆ چوونە ناو سایتەکەوە.

نه‌خۆشیی ڤایرۆسی كۆرۆنا نه‌خۆشییه‌كه‌، تووشی كۆئه‌ندامی هه‌ناسه‌ ده‌بێت، نه‌خۆشه‌كه‌ هه‌ست به‌ تایه‌كی به‌رز و كۆكه‌ و سووتانه‌وه‌ی گه‌روو ده‌كات، زۆرجار ماوه‌ی ده‌ركه‌وتنی نیشانه‌كان و مردنی كه‌سه‌كه‌ ته‌نیا 24 کاتژمێره‌.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

بە ئاسانترین بەرنامە ڤیدیۆکانی پلەیستێکی یوتیوب دابەزێنە

خەڵک-سەلمان خالید

ئەپ و نەرمەکاڵای iTubeGo YouTube Playlist Downloader ئەپێکی نایاب و زۆر باشە بۆ داگرتنی ڤیدیۆکان لە پێگەی بەناوبانگی یوتیوب و هەروەها خاوەنی چەند تایبەتمەندییەکی گرنگ و زۆرباشە کە هەر لەگەڵ دابەزاندنی دەتوانیت بەکاریان بهێنیت، وەکوو دابەزاندنی ڤیدیۆکانی پلەی لیستێک بە یەک جار.

video downloading

دەتوانیت بە یەکجار سەرجەم ڤیدیۆکانی پلەیلیستێکی گەورەش دابەزێنیت و جگە لە داگرتنیان ڕێت پێدەدات دیاری بکەیت و فایلە ڤیدیۆکانیش بکەیتە دەنگ واتە MP3 کە جێگەیەکی کەمتر دەگرێت و باشترە بۆ کارەکانت.

کرتە لەم بەستەرە بکە بۆ داگرتنی بەرنامەکە.

بەم شێوەیەی خوارەوە دەتوانیت بەستەری پلەی لیستەکە کۆپی بکەیت و دایان بگریت.

download playlist

یاخوود هاوشێوەی ئەم وێنەیەی خوارەوە لە سکریپتێکدا دەتوانیت بەستەری چەند ڤیدیۆیەک دابنێیت بۆ داگرتن.

mutiple download

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

ئەپی قورئانی پیرۆز دابەزێنە بە کۆمەڵێک تەفسیری کوردی و خوێندنەوەی ١٨ قورئان خوێن

خەڵک-سەلمان خالید

ئەپیKurdish Quran – قورئانی پیرۆز‎ وەشانی 2.4 لەلایەن گەشەپێدەر توانا فەقێ مەحمودەوە گەشەی پێدراوە و لە ئێستادا جگە کۆگای گووگڵ پلەی لە گۆگای ئەپ گالێری هواویش بەردەستە.

ئەپەکە لە گووگڵ پلەی زیاتر لە ١٠٠ هەزار جار دابەزێنراوە و چەندین تایبەتمەندی زۆر گرنگ و تایبەتی هەیە و قەبارەی تەنها ١٤ مێگابایتە و پشتگیری ئەندرۆید ٤.! بەرەو سەرەوە دەکات، ئەمانەی خورەوەش گرنگترین تایبەتمەندییەکانن.

تەواوی قورئانی پیرۆز
چوار تەفسیری کوردی
یەکەم بەرنامەیە کە چوار تەفسیر لە خۆ بگرێت  ٣ تەفسیری کوردی-سۆرانی دانەیەکی دیکە کوردی – بادینیە

تەفسیری ڕامان (شێخ ئەحمەد کاکە مەحمود)
تەفسیری ئاسان (بورهان محەمەد ئەمین)
پوختەی تەفسیری قورئان (مامۆستا مەلا عوسمان عبد العزیز)
تەفسیری سەناهی (تەحسین ئیبراھیم دۆسکی)

ئاگادارکردنەوەی سوڕەتی الکهف تەنها لە ڕۆژی هەینی
ئاگادارکردنەوەی سوڕەتی الملك هەموو ڕۆژێک
بونی بەشی ڕێکخستنەکان
خوێندنەوەی قورئان کە ١٨ قورئانخوێنی تێدایە
گەڕان لە هەموو قورئان
بوونی نیشانەکانی وەستان
بونی بەشی دڵخوازەکان
دەتوانیت ئایەت و تەفسیرەکان بە ئاسانی کۆپی بکەیت

بۆ داگرتنی ئەپەکە کرتە لێرە بکە.

چەند وێنەیەکی ئەپڵیکەیشنەکە.

Image result for Kurdish Quran - قورئانی پیرۆز‎Image result for Kurdish Quran - قورئانی پیرۆز‎Image result for Kurdish Quran - قورئانی پیرۆز‎

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان