ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

پەڕلەمانتارێكی پارتی: مافی خۆمان دەوێت لە حكومەتەكەی عەللاویدا
پارتی سازش لەسەر پشكی خۆی ناكات


خەڵك- ئیدریس جەبار
پەڕلەمانتارێكی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕەتیدەكاتەوە حزبەكەی سازش لەسەر پشك و مافی دەنگدەرانی بكات لە حكومەتە چاوەڕوانكراوەكەی محەمەد تۆفیق عەللاوی، سەرۆك وەزیرانی ڕاسپێردراودا و دەڵێت: “پارتی وەك حزب خاوەنی زۆرترین كورسییە لە پەڕلەمانی عیراق، ئەمەش مافی تاكە كەسێك نییە و مافی هاووڵاتیانە و ناكرێت سازشی لەسەر بكرێت”.

مەیادە محەمەد نەجار، پەڕلەمانتاری پارتی دیموكراتی كوردستان لە پەڕلەمانی عیراق، لە لێدوانێكیدا بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، “ئەگەر ئێمە وەك حزب سازش لەسەر پشكی و مافی خۆمان بكەین لە حكومەتی عیراقدا، واتای ئەوەیە سازش لەسەر ئیستیحقاقی هەڵبژاردن دەكەین، ئەوان باس لەوە دەكەن كەسێك بەسەریاندا نەسەپێنرێن، نەك ئەوەی مافی بەدەستهاتووی پەڕلەمانی بفەوتێت و بخورێت”.

بە وتەی مەیادە نەجار، “پارتی دیموكراتی كوردستان خاوەنی 25 كورسی پەڕلەمانە لە پەڕلەمانی عیراق، ئەمەش دەنگی خەڵك و ئیستحقاقی هاووڵاتیانە، مافی تاكە كەسێك نییە بتوانرێت سازشی لەسەر بكرێت، لەوبڕوایەشدا نیین هیچ حزبێك لە عیراق سازش لەسەر ئیستحقاقی هەڵبژاردنی خۆی بكات، تا ئێمەی كورد سازش لەسەر مافی هەڵبژاردنی خۆمان بكەین”.

ئەو پەڕلەمانتارەی پارتی پێیوایە، “ئەوانەی دەنگییان بە حزبە كوردستانییەكان داوە لە هەڵبژاردندا، بۆ ئەوەیە مافیان لە حكومەتی عیراقیدا پارێزراوبێت، تا مافی خۆمان لە بەغدا بەدەستبهێنین”.

مەیادی نەجار، ڕەتیدەكاتەوە، “پارتی كار لەسەر پۆست بكات و ئاژاوە لەپێناو دەستخستنی پۆستەكان نانێتەوە، پۆستی دەوێت لەبەر ئەوەی مافی خۆیەتی و دەنگی هێناوە لە هەڵبژاردنی عیراق، كە پارتی لەسەر ئاستی حزبەكان تاكە حزبی براوە بووە بەبێ‌ ئەوەی هاوپەیمانی لەگەڵ حزب و لایەنێكی تردا بكات و حزبی ژمارە یەكە لەسەر ئاستی عیراق، بۆیە ناكرێت لەئێستادا سازش لەسەر ئیستحقاقاتی هەڵبژاردن بكات”.

کوردستان

وەزارەتی ناوخۆ ڕاگەیەنراوێكی لەسەر قەدەغەی هاتوچۆ بڵاوكردەوە


خەڵك-بەشی هەواڵ

 

وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، زۆر سوپاسی هاوڵاتیان دەكەین بۆ پابەندبوونیان بە ڕێنماییەكان حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ بەرەنگاربوونەوەی پەتای كۆرۆنا.
وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، وەزارەتی ناوخۆ ئێستا سەرقاڵی تاوتوێكردنی پێشنیارەكانی پارێزگار و سەرپەرشتیاری ئیدارە سەربەخۆكانە و بەم نزیكانە بەیانێكی نوێی وەزاری دەردەكرێت بۆ دەستنیشانكردنی ڕێكارە نوێیەكان.

ئاشكراشیكرد، تاكو ڕاگەیاندنی بەیانی نوێ، قەدەغەی هاتووچۆ بەم شێوەی ئێستا بەردەوام دەبێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

كۆرۆنا، هۆكارێكە بۆ كەمبوونەوەی ژمارەی گیانلەدەستدانی هاووڵاتیان لە هەرێمی كوردستان


 

خەڵك-بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، كۆرۆنا قوربانیانی ڕووداوەكانی هاتووچۆ لەهەرێمی كوردستان كەمدەكاتەوە

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، ژمارەی ڕووداوەكان لە مانگی ئاداری ساڵی ڕابردوو 400 ڕووداو بووە لەكاتێكدا لە مانگی ئاداری ئەمساڵدا 27 ڕووداوی هاتووچۆ تۆماركراوە.

ڕوونیشیكردەوە، ساڵی ڕابردوو تەنیا لەم مانگەدا 50 كەس گیانی لەدەستداوە، بەڵام ئەمساڵ تەنیا سێ كەس گیانی لەدەستداوە.

ئاشكراشیكرد، لە مانگی ئاداری ساڵی ڕابردوو 500 كەس بەهۆی ڕووداوەكانی هاتووچۆوە بریندار بوون، بەڵام لەمانگی ئاداری ئەمساڵدا تەنیا 25 كەس برینداربوون.

ئەمەش لەكاتێكدایە، بەهۆی قەدەغەكردنی هاتوچۆی هاووڵاتیان، وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێم ڕێگای سەرجەم شار و شارۆچكەكانی قەدەغە كردووە و هاتوچۆ بە چینێكی كەمی هاووڵاتیانە كە كاری پێویست و خزمەتگوزاری ئەنجام دەدەن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

بوومەلەرزەیەك ڕوویدا


خەڵك – بەشی هەواڵ
ئەمڕۆ دوو شەممە بوومەلەرزەیەك لە گەرمیان ڕوویدا.

بوومەلەرزەكە كاتژمێر 10:56 خولەك ڕوویدا و گوڕەكەشی 4.1 پلە بوو بە پێوەری ڕێختەر و بەشێك لە هاووڵاتییان هەستیان پێكرد.

ناوەندەكانی چاودێری بوومەلەرزە ڕوونیانكردەوە كە ئەوەی ئەمڕ بە قووڵایی 9 كیلۆمەتر لە ئاستی رووی زەوی روویداوە، بەڵام زیانی لێنەكەوتووەتەوە.

هۆبەی کەشناسی گەرمیانیش بڵاویکردەوە، ناوەندی بوومەلەرزەکە شاری کەلار بووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان