ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

بە ڤیدیۆ؛ مەلا عەلی لە عومرەیە
ئایا پۆلیسی مەدینە مەلا عەلی كەڵەكی دەستگیر كردووە؟

خەڵك- بەشی هەواڵ

دوای ئەوەی مەلا عەلی كەڵەك ڕایگەیاند چۆتە سعودیە بۆ ئەنجامدانی عومرە، وتەبێژی پۆلیسی مەدینە دەڵێت: “هاووڵاتییەكی عیراقی دەستگیر كراوە، كە لە مەدینە هاووڵاتیانی هەڵخەڵەتاندووە بەناوی چارەسەركردنی چاویان”.

موقەدەم حسێن قەحتانی، وتەبێژی پۆلیسی ناوچەی مەدینە بە میدیاكانی وڵاتەكەی ڕاگەیاندووە، كە دوای ئەوەی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاوكرایەوە، كە كەسێكی زیارەتكاری مزگەوتی نەبەوی لە مەدینە لەڕێگەی فێڵ كردنەوە هەستاوە بە بانگەشەی ئەوەی دەتوانێت چارەسەری كوێری چاو و چەند نەخۆشییەك بكات، بەدواداچوونیان بۆ ئەو بابەتە كردووە.

ڕاشیگەیاندووە، كە “توانیویانە ناسنامەی كەسەكە ئاشكرا بكەن و دەستگیری بكەن، كە زیارەتكارەكە هەڵگری ڕەگەزنامەی عیراقیە و لە تەمەنی 50 ساڵیدایە، بۆیە ئێستا دەستگیر كراوە و ڕێكاری بەرزەفتی لەگەڵ دەگرنەبەر” بەڵام ناوەكەی بڵاونەكراوەتەوە.

ئەمەش لەكاتێكدایە، كە مەلا عەلی كەڵەك، خاوەنی نۆرینگەی پزیشكی نەبەوی لە هەولێر لە هەژماری خۆی لە فەیسبووك لە 9ی ئەم مانگەدا بڵاویكردۆتەوە، كە بە مەبەستی ئەنجامدانی عومرە چۆتە سعودیە و لە ئێستادا لەشاری مەدینەیە.

بەپێی ئەو وێنانەی بڵاویكردۆتەوە، چەند هاووڵاتییەك بە دەوریەوەن و هەروەها بەپێی ڤیدیۆیەكیش چاوی هاووڵاتییەكی بەتەمەنی بیانی چاك دەكاتەوە.

بۆ بەدواداچوونی ئەو بابەتە (خەڵك) چەند جارێك پەیوەندی كرد بە مەلا عەلی كەڵەك-ەوە، بەڵام ژمارە تەلەفۆنەكەی داخرابوو، هاوكات لە تۆڕە كۆمەلایەتییەكان دەوترێت، “ئەو كەسەی لە مەدینە دەستگیر كراوە مەلا عەلی كەڵەك”ە، بەڵام تا ئێستا بە شێوەیەكی فەرمی هیچ زانیارییەك بڵاونەكراوەتەوە.

هاوكات بەرپرسێكی وەزارەتی ئەوقاف بۆ (خەڵك) وتی، “ئاگاداری ئەو بابەتە نیین، چونكە مەلا عەلی هیچ پەیوەندییەكی ئیداری بە ئێمەوە نییە”.

بسم الله الرحمن الرحیم أقوى مقاطع في العالم هذاالشيخ اعمی هذاهوالمعجزة القران الكريم في مدينة المنورة

الله اكبر الله اكبر هذا الشيخ هندي اعمی لايشوف مباشر يطيب باذن الله مباشرفي حرم المدينه

Posted by Mala Ali Kurdistani on Sunday, February 9, 2020

أقوى مقاطع في العالم هذاالاخ اخرس واطرش بإذن الله يطيب مباشرهذاهوالمعجزة القران

بسم الله الرحمن الرحیم أقوى مقاطع في العالم هذاالاخ اخرس یتکلم بإذن الله هذاهوالمعجزة القران الكريم في مدينة المنورة في الحرم الله اكبر ئه مه چی لیره رووئه دات ئه م برايه ولاله به ئیزنی خوای

Posted by Mala Ali Kurdistani on Saturday, February 8, 2020

کوردستان

سبەینێ‌ لە سلێمانی گەڕەكێك بێ‌ كارەبا دەبێت

خەڵك- بەشی هەواڵ
لیژنەی سەرپەرشتیاری پڕۆژەی تۆڕی زیرەكی كارەبا لە سلێمانی ئاگاداری هاووڵاتیانی دانیشتووی گەڕەكی بەختیاری دەكات، كە سبەینێ‌ بەهۆی بەستنی پێوەری زیرەكەوە بێ‌ كارەبا دەبن.

لیژنەی سەرپەرشتیاری پڕۆژەی تۆڕی زیرەكی كارەبا لە سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ئاگاداری دانیشتوانی گەڕەكی (بەختیاری) نزیك بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانیەكان، فیدەری (۱۹) دەكەین، سبەینێ پێنج شە‌ممە (6/8/2020) پێوەری زیرەكی كارەبایان بۆ دەبەسترێت.

دەشڵێت: “سبەینێ لە كاتژمێر (7 ی بەیانی بۆ 12ی نیوەڕۆ) كارەبای نیشتمانی و مۆلیدەیان نابێت، واتە مۆلیدەی ئەهلی سەر ئەو فیدەرە نابێت كار بكەن‌، ئەوەش لە پێناو سەلامەتی گیانی تیمەكانی كارەبا و هاووڵاتیان خۆیان”.

جەختیشی كردۆتەوە، بەستنی پێوەرەكە بێ بەرامبەر و هیچ بڕە پارەیەك لە هاووڵاتی وەرناگیرێت و خەرجییەكەی لەسەر حكومەتە.

ڕوونیشی كردۆتەوە، لە پێناو پاراستنی ئامێرە كارەباییەكان ئێوارە پێش لێدانەوەی كارەبا بۆ یەكەمجار هەموو ئامێرە كارەباییەكانیان بكوژێننەوە و دواتر لەدوای یەك هەڵیان بكەنەوە .

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

لە نزیك پردی كۆبانێ‌ ئۆتۆمبێلێك ئاگری گرت

خەڵك- بەشی هەواڵ
هاتووچۆی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، كە لە نزیك پردی كۆبانێ‌ ئۆتۆمبێلێك لە جۆری تایبەت ئاگری گرتووە، بەڵام زیانی گیانی نەبووە.

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ئێوارەی ئەمڕۆ چوار شەممە ئۆتۆمبێلێك لەجۆری شۆفرلێت بلایزەر، لەسەر شەقامی بازنەیی مەلیك مەحمود نزیك پردی كۆبانێ ئاگری گرت و سووتا.

ڕاشیگەیاندووە، زیانی گیان بەدواوە نەبووە، تەنها زەرەری ماددی بەر ئۆتۆمبێلەكە كەوتووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

تووشبوانی كۆرۆنا زیادیان كردووە
پارێزگایەكی هەرێم ئاماژە بە سەپاندنەوەی قەدەغەكردنی هاتووچۆ دەكات

خەڵك- بەشی هەواڵ
پارێزگاری دهۆك ڕایدەگەیەنێت، پارێزگاكەیان پەنادەباتەوە بەر قەدەغەكردنی هاتووچۆ، گەر ژمارەی تووشبوانی كۆرۆنا ڕوو لە زیادبوون بكەن.

عەلی تەتەر، پارێزگاری دهۆك لە میانی سەردانێكیدا بۆ هەردوو قەزای ئاكرێ‌ و بەردەڕەش لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانیدا داوای لە هاووڵاتیان كرد “پابەندبن بە ڕێنماییە تەندروستییەكان و بڕیارە حكومییەكان بۆ بەرگرتن لە بڵاوبوونەوەی زیاتری ڤایرۆسی كۆرۆنا”.

عەلی تەتەر، هۆشداریدا لەبارەی”گرتنەبەری سزای توند دژ بەوانەی سەرپێچی ڕێنماییەكان دەكەن”.

پارێزگاری دهۆك دەڵێت: “ئیدارەی پارێزگەكە پەنادەباتەوە بەر قەدەغەكردنی هاتووچۆ بۆ ماوەیەكی دیاریكراو، گەر ژمارەی تووشبوانی ڤایرۆسی كۆرۆنا ڕوو لە زیادبوون بكات”.

تائێستا ژمارەی ئەوانەی لە پارێزگەی دهۆك تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون گەیشتۆتە 801 كەس و لەو نێوەندەشدا 6 كەس گیانیانلەدەستداوە و 376 كەسی تر چاكبوونەتەوە.

كۆی گشتی ژمارەی تووشبوان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە هەرێمی كوردستان گەیشتۆتە 15173 كەس كە 586 كەسیان گیانیانلەدەستداوە و 9551 كەسی تر نەخۆشییەكەیان پەڕاندووە و چاكبوونەتەوە، 5036 كەسی تر تائێستا لە نەخۆشخانەدان و چارەسەر وەردەگرن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان