ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

بەهۆی خزان و كەوتنەوە 25 هاوڵاتی بە سەختی بریندار بوون

خەڵك-بەشی هەواڵ

لێپرسراوی ڕاگەیاندنی نەخۆشخانەی پێنجوێن، داوا لە هاوڵاتیان دەكات بۆكاری زۆر پێویست نەبێت نەیەنە دەرەوە.
بەهۆی ئەو شەپۆلە سەرمایەی ڕووی لە هەرێمی كوردستان كردووە پلەكانی گەرما بۆ نزمترین ئاست دابەزیون و بەپێی زانیارییەكانیش لە هەندێك ناوچە تاكو نزیكەی (20-) دابەزیوە.

لوقمان لەتیف لێپرسراوی ڕاگەیاندنی نەخۆشخانەی پێنجوێن لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، بەهۆی ئەو شەپۆلە سەرمایەی ڕووی لە ناوچەكە كردووە و ئەو بەفرو بەستەڵەكەی بوونی هەیە لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا ٢٥ هاوڵاتی بەهۆی خزان و كەوتنەوە تووشی شكانی ئێسك و دەرچوون و درز و ئازار پێگەشتن بوون.

وتیشی”داوا لە هاوڵاتیان دەكەین زۆر بە ووریایی هاتوچۆ بكەن و لەكاتی زۆر پێویست نەبێت نەیەنە دەرەوە، بەتایبەت ئەوانەی بە تەمەن و منداڵن چاودێری ووردتریان دەوێت، چونكە پێكهاتەی ئێسكیان لاوازترە بۆ بەركەوتنی زەبری دەرەكی”.

کوردستان

دەربەندیخان.. لە ڕووداوێكی هاتوچۆدا هاووڵاتیەك گیانی لەدەستدا و ژمارەیەكی تریش برینداربوون

خەڵك – یەحیا حبیب

لێپرسراوی ڕاگەیاندنی نەخۆشخانەی گشتی شەهید ڕەئووف بەگ ڕایگەیاند، “كەمێك بەر لە ئێستا تەرمی هاووڵاتییەكیان گەیاندە نەخۆشخانەكەمان كە بە ڕووداوی هاتوچۆ گیانی لەدەستداوە و چەند كەسێكی تریش برینداربوون”.

كەمال ئەحمەد، لێپرسراوی ڕاگەیاندنی نەخۆشخانەی گشتی شەهید ڕەئووف بەگ لە لێدوانێكیدا بە (تۆڕی میدیایی خەڵك)ی ڕاگەیاند، “كەمێك پێش ئێستا تەرمی هاووڵاتییەكیان گەیاندە نەخۆشخانەكەمان كە لە ڕووداوێكی هاتووچۆدا گیانی لەدەست دابوو”.

لێپرسراوی ڕاگەیاندنی نەخۆشخانەی گشتی شەهید ڕەئووف وتیشی، “ئەو هاووڵاتییەی گیانی لەدەستداوە ناوی (ا، ح) و تەمەنی 25 ساڵە “، دەشڵێت، “چەند بریندارێكی تر هەبووە و ڕەوانەی نەخۆشخانەی گشتی دەربەندیخان كراون”.

بەپێی زانیارییەكانی (تۆڕی میدیایی خەڵك) لە ڕێگای سۆڵەوە لە كاتی هاتنەوەی خێزانێك لە سێوسێنان بەرەو دەڤەری شارەزوور تووشی ڕووداوێكی هاتوچۆ دەبن، بەهۆیەوە هاووڵاتییەك گیانی لە دەستداوە و چەند هاووڵاتییەكی تریش بریندار بوون.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

كەلار.. لە ڕووداوێكی هاتوچۆدا كەسێك برینداربوو

خەڵك – بەشی هەواڵ

ڕاگەیاندنی هاتوچۆی گەرمیان بڵاویكردەوە،لە ڕووداوێكی هاتوچۆدا كەسێك بریندار بووە.

هاتوچۆی گەرمیان لە ڕاگەیەنراوێكدا ڕایگەیاند ئێوارەی ئەمڕۆ، لەناوشاری كەلار ڕووداوێكی پێكدادان لەنێوان ئۆتۆمبێلێكی نەناسراو و ماتۆڕسكیلێك ڕوویدا، لە ئەنجامی ڕووداوەكە لێخوڕی ماتۆڕسكیلەكە بریندار بوو.

هاتوچۆی گەرمیان ئەوەشیخستەڕوو: بریندارەكە بۆ وەرگرتنی چارەسەری پێویست ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاكەوتنی شەهید هەژار كراوە.

هاتوچۆی گەرمیان ئاماژەی بەوەشداوە، لە دوای ڕووداوەكە شۆفێری ئۆتۆمبێلەكە هەڵهاتووە و لێكۆڵینەوە لەچۆنیەتی ڕووداوەكە لەلایەن تیمی هاتوچۆ دەستی پێكردووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

بە وێنە؛ تەرمی دوو كۆچبەری كورد دۆزرانەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا تەرمی دوو كۆچبەری كورد لە وڵاتەكانی توركیا و یۆنان بە هاوكاری دەزگای لوتكە دۆزرانەوە، كە لە دوو ڕووداوی جیاوازدا گیانیان لەدەست دابوو.

ئاری جەلال، سەرۆكی دەزگای لوتكە بۆ كاروباری ئاوارە و پەنابەران بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، كە لەلایەن كەسوكاری دوو كۆچبەری كوردەوە ئاگادار كراینەوە لە گیان لەدەستدانی كورەكانیان لە توركیا و یۆنان، بۆیە دەستبەجێ نوێنەرمان (كوردە یەشار) لە وڵاتی توركیا و (شێخ حسێن حەمەساڵح) لە وڵاتی یۆنان دەستیان بە گەڕان كرد بەشوێن تەرمی ئەو دوو قوربانییەدا.

وتیشی، “لەپاش دوو شەو و دوو ڕۆژ لە گەڕان و بەدواداچوون، تەرمی (سیوان ساڵح) لەلایەن نوێنەرمانەوە لە كەناراوەكانی دەریای ئیجە دۆزرایەوە و تەرمی (شكار محەمەد)یش لەلایەن نوێنەرمانەوە لە وڵاتی یۆنان لە نزیك شاری ساڵۆنیك لە جەنگەڵێكدا دۆزرایەوە”.

جەختیشی كردەوە، بڕیار وایە لە ئایندەیەكی نزیكدا ڕاپۆرتی پزیشكی تەرمەكان ڕادەستی كەسوكاریان بكرێتەوە و بگەڕێنرێنەوە زێدی خۆیان بۆ بەخاكسپاردنیان.

ئاری جەلال ئاشكراشی كرد، سیوان ساڵح گەنجێكی تەمەن ٣٠ ساڵانە و خەڵكی سەردەشتە، شكار محەمەد تەمەنی ٣١ ساڵە و خەڵكی قەڵادزێیە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان