ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

سزای ئەو هاووڵاتیانە دەدرێت كە پێشینەی خانووبەرە ناگەڕێننەوە


 

خەڵك –بەشی هەواڵ

بەرپرسێكی بانكی خانووبەرەی وەزارەتی دارایی حكوومەتی هەرێمی كوردستان سەبارەت بەوكەسانەی قیستی پێشینەكانیان نەگەڕاندۆتەوە ڕوونكردنەوە دەدا .

عەزیزمحەمەد،بەرێوەبەری بانكی خانووبەرەی هەولێر ڕایگەیاند، هەندێك هاووڵاتی لە سزای دواخستنی گەڕاندنەوەی قیستی پێشینەكان دەبێت ئاگادار بكرێنەوە، هەر هاوڵاتیەك پشكی پێشینەكە نەگەڕێنێتەوە ئەوە ساڵانە سزای دواخستنی دەخرێتەسەر بە رێژەی 10% زۆرهاوڵاتیش لەو سزایە تێناگەن بۆیە دەبێت روونكردنەوەیان پێ بدرێت.

ناوبراو بۆ ڕۆژنامەی (باس) دەڵێت ” 10% زۆر دەكات بۆ نمونە كەسێك ملیۆنێك قەرزارە و ساڵێك دوای خستووە 10%ی لێوەردەگیرێت دەكاتە ملیۆنێك و 100 هەزار دینار، ساڵی دووەم قەرزەكە دەبێت 2 ملیۆن و 200 هەزار، ساڵی سێیەم بە گشتی دەبێتە 3 ملیۆن و 300 هەزار دینار، واتا جگە لەو قیستە دەبێت 600 هەزاریش سزای دواخستن بدات”.

 

ریکلام

ئابوری

بڕیارێكی نوێ‌ لەبارەی دەوامەوە درا


خەڵك- بەشی هەواڵ
سەرۆكایەتی دادگای تێهەڵچوونەوەی ناوچەی سلێمانی بڕیارێكی نوێ‌ دەربارەی دەوامی دادوەرانی لێكۆڵینەوە و لێكۆڵەرەوەكان دەردەكات و جەختدەكاتەوە، كە دەبێت بەپێی خشتەیەك دەوام بكەن.

سەرۆكایەتی دادگای تێهەڵچوونەوەی ناوچەی سلێمانی لە گشتاندنێكدا بۆ دادوەرانی دادگاكانی سلێمانی ئاماژەی بەوەكردووە، كە لەبەر بەرژەوەندی گشتی و ڕاپەڕاندنی ئیشوكارەكان، سەرجەم دادوەرانی دادگاكانی لێكۆڵینەوە پێویستە ڕۆژانی یەك شەممە و چوار شەممە لە كاتژمێر 8:30ی بەیانی بۆ 1ی دوانیوەڕۆ دەوام بكەن لە یەكێك لە بنكەكانی پۆلیس.

هەر بەپێی گشتاندنەكە، دەسەڵات دراوە بە دادوەران تاوەكو خشتەیەك ئامادە بكەن بۆ دەوامی (لێكۆڵەرەوە دادوەرییەكان) بۆ ئەوەی ئەو ڕۆژانەی بۆ یان دیاریكراوە دەوام بكەن.

جەختیشكراوەتەوە، كە دەبێت دادوەران و لێكۆڵەرەوە دادوەرییەكان ڕۆژەكانی دیكە بەردەوام مۆبایلەكانیان كراوەبن بۆ ئەو پەیوەندیانەی لە بنكەكانی پۆلیس و ئاسایشەوە پێیانەوە دەكرێن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

یاسایەكی تایبەت بە مووچە و دەرماڵە و خانەنشینی لە هەرێم خرایە بواری جێبەجێ‌ كردنەوە


خەڵك – ئارام سەردار
یاسای چاكسازی لەمووچە و دەرماڵە و بەخشین و ئیمتیازاتەكان و خانەنشینی لە هەرێمی كوردستان كەوتە بواری جێبەجێ‌ كردنەوە.

دوای ئەوەی لە كۆبوونەوەی ۱ی نیسانی ۲۰۲۰ ئەنجوومەنی وەزیران پەیڕەوی بۆ جێبەجێكردنی یاسای چاكسازی لەمووچە و دەرماڵە و بەخشین و ئیمتیازاتەكان و خانەنشینی لەهەرێمی كوردستان پەسەندكرد، دەقی پەیڕەوەكە لە ڕۆژنامەی واقایعی كوردستان بڵاوكرایەوە .

دەقی پەیڕەوی جێبەجێكردنی یاساكە:

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

لەسەر دابەشكردنی مووچە پارێزگاری هەڵەبجە هاتەدەنگ


خەڵك- بەشی هەواڵ
سەرەڕای قەدەغەی هاتووچۆ و دانانی ڕێكاری خۆپارێزی بۆ دابەشكردنی مووچە، ئەمڕۆ لەكاتی دابەشكردنی مووچە لە هەڵەبجە قەرەباڵغییەكی زۆر دروست بووە و بەهۆیەوە پارێزگاری شارەكە ڕوونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە،

ئازاد تۆفیق، پارێزگاری هەڵەبجە لە ڕوونكردنەوەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، “بەداخەوە ئەمڕۆ لە كاتی دابەشكردنی مووچەی خانەنشینان، كەمترین پابەندبون بەدیكرا، بۆیە بۆ پاراستنی تەندروستی هاووڵاتیان ناچاربوین، هێزی ئاسایش و پۆلیس زیاد بكەین”.

جەختیشی كردۆتەوە، سبەینێ‌ چوار شەممە ڕێكاری تایبەت لەبەردەم بانكەكانی هەڵەبجە لەكاتی دابەشكردنی مووچەدا دەگیرێتەبەر.

No photo description available.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان