ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

كۆرۆنا، به‌رهه‌مهێنانی ده‌مامكی بەڕێژەی 76% زیادكردووه‌


خەڵک – لوقمان غه‌فوور

گه‌وره‌ به‌رپرسێكی پلاندانانی ئابوری چین ڕایگه‌یاندووه‌ كه‌ كارگه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی ده‌مامك (ماسك) له‌چین له‌ ئێستادا 76% له‌ سه‌رووی توانای به‌رهه‌مهێنانی خۆیان، به‌رهه‌میان زیادكردووه‌، ئه‌مه‌ش وه‌ك ده‌روازه‌یه‌ك بۆ گه‌یشتن به‌و ئامانجه‌ی كرێكاری كارگه‌ و كۆمپانیاكان بگه‌ڕێنه‌وه‌ سه‌ر كاره‌كانیان به‌ ده‌مامكه‌وه‌ و كۆتایی به‌ وه‌ستاندنی به‌شێك له‌كارگه‌كان و كۆمپانیاكان بێنن.

ئۆو شیاو لی، به‌رێوه‌به‌ری گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی سه‌ر به‌ لیژنه‌ی نیشتمانی گه‌شه‌پێدان و چاكسازی، به‌ سی ئێن ئێن-ی ڕاگه‌یاندووه‌. چین كارده‌كات بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان كه‌ ڕووبه‌ڕووی كۆمپانیاكانی پیشه‌سازی وه‌ك به‌رهه‌مهێنان و هه‌نارده‌كردن بوونه‌ته‌وه‌، باسی له‌وه‌شكرد چین یه‌كێكه‌ له‌و وڵاتانه‌ی توانایه‌كی به‌هێزی هه‌یه‌ له‌ به‌هه‌مهێنانی ده‌مامك-دا.

 

ئه‌م هه‌وڵه‌ی به‌رپرسانی چین له‌كاتێكدا كه‌ تائێستا له‌ كه‌رتی هێبی- چین، نه‌خۆشییه‌كه‌ بڵاوه‌، كه‌ ژماره‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی 60 ملیۆن كه‌سه‌، به‌شێوه‌یه‌ك كه‌رته‌كه‌ له‌ شێوه‌ی داخستنێكی ته‌واودایه‌ كه‌ هه‌موو هۆیه‌كانی هاتوچۆ هه‌ر له‌ شه‌مه‌نده‌فه‌ر و فڕۆكه‌ و پاس-ه‌وه‌ تا ڕێگا سه‌ره‌كییه‌كانی چوون و هاتن بۆ ناو كه‌رتی هێبی داخراون.

به‌پێی ئابوریناسێكی چین، ئابوری چین به‌رێژه‌ی 5% دابه‌زیوه‌ و بانكی ناوەندی چین تا ئێستاش له‌ توانایدایه‌ پاڵپشتی ئابوری چین بكات، له‌وانه‌ كه‌مكردنه‌وه‌ی نرخی سوود له‌گه‌ڵ پڕكردنی بازاڕ به‌ پاره‌ی كاش و پێدانی قه‌رز به‌ كۆمپانیاكان.

به‌رپرسێكی سندوقی دراوی نێوده‌وڵه‌تی-ی به‌ وۆل ستریت جۆرناڵ-ی وتووه‌ كه‌ به‌شێویه‌كی به‌رفراوان ڤایرۆسی كۆرۆنا كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئابوری ژاپۆن و ئه‌وروپا و ئه‌مریكاش هه‌یه‌ و به‌رده‌وامبوونیشی زیان به‌ ئابوری ئه‌وانیش ده‌گه‌یه‌نێت، چونكه‌ به‌شێكی گه‌وره‌ی دنیا له‌ژێر هه‌ژموونی به‌رهه‌می كۆمپانیای چین-دایه‌.

به‌رێوه‌به‌رانی ته‌ندروستی چین ڕۆژی 10ی فێبریوه‌ری به‌كاتی واشنگتۆن ڕایانگه‌یاند، له‌هه‌موو رۆژێك زیاتر تووشبووان به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا مردوون، به‌شێویه‌ك له‌ماوه‌ی 24 سه‌عاتی ڕابردوودا، ته‌نیا له‌شاری وۆهان 108 كه‌س گیانیان لەدەستداوە، به‌مه‌ش ژماره‌ی مردن گه‌یشته‌ 1016 كه‌س.

بۆ زانیاری زیاتر له‌سه‌ر ڤایرۆسه‌كه‌ و چۆنێتی خۆپاراستن ده‌توانیت سوود له‌م لینه‌كه‌ ببینی:
https://www.facebook.com/permalink.php?story_fbid=2863253253724977&id=100001209901146

ئابوری

بەڕێوەبەرایەتییەكی سلێمانی شێوازی دابەشكردنی مووچە بڵاودەكاتەوە


خەڵك- بەشی هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتی باخچەكانی سلێمانی سەر بە وەزارەتی شارەوانی، شێوازی دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەران ڕێكدەخات بەجۆرێك قەرەباڵغی دروست نەبێت و ڕێكارەكانی خۆپارێزیش بگیرێنەبەر.

بەڕێوەبەرایەتی باخچەكانی سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، لەبەرئەوەی سبەینێ دوو شەممە 6-4-2020 مووچەی بەرێوەبەرایەتی باخچەكان دابەش دەكرێت تكایە ڕەچاوی ئەم خاڵانە بكەن:

1- سەرجەم لێپرسراوی ھۆبە كشتوكاڵیەكان لە بەرێوەبەرایەتی ئامادەبن بۆ وەرگرتنی مووچەی كارمەندی ھۆبەكەیان.

2- ھەر ھۆبەیەكی كشتوكاڵی بەرپرس دەبێت لە دابەشكردنی مووچەی كارمەندەكانی بەشێوەیەك، كە نەبێتە ھۆی كۆمەڵبونێكی زۆر .

3- فەرمانبەر و كارمەندی بەرێوەبەرایەتی واباشترە لە كاتی ھاتنی بۆ مووچە ھەوییەی بەڕێوەبەرایەتی یان باجی باخچەكان و شارەوانی پێبێت بۆ ئەوەی زۆر كێشەی بۆ دروست نەبێت لە كاتی ھاتووچۆدا.

4- كارمەندان و فەرمانبەرانی ھۆبە كشتوكاڵیەكان لە ھۆبەكانی خۆیان مووچە وەردەگرن پەیڕەوی ڕێنمایەكانی سەلامەتی تەندروستی بكەن بە بەستنی دەمامك و لەدەستكردنی دەستكێش .

5- ئەو كارمەندانەی لەناو ئیدارەی بەڕێوەبەرایەتی باخچەكان مووچە وەردەگرن پەیڕەوی ڕێنماییەكانی سەلامەتی تەندروستی بكەن بە بەستنی دەمامك و لەدەستكردنی دەستكێش.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

ئەمڕۆ وەزارەتی خوێندنی باڵا مووچە وەردەگرێت


خەڵك-بەشی هەواڵ

بەپێی ئەو خشتەیەی پێشتر وەزارەتی دارایی بڵاویكردەوە، بڕیارە ئەمڕۆ یەك شەممە 5-4-2020 مووچەی مانگی 12ی ساڵی ڕابردووی وەزارەتی خوێندنی باڵای حكومەتی هەرێمی كوردستان دابەش بكرێت.

بەپێی زانیارییەكانیش دابەشكردنی مووچە لە ڕۆژانی داهاتوو بەردەوام دەبێت، ئەمەش لەكاتێكدایە مووچەی سێ مانگی ئەمساڵ هیچ وادەیەك دیاری نەكراوە بۆ دابەشكردنی.

بەرپرسانی حكومەتی هەرێم ڕایدەگەیەنن، بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا و داخستنی سەرجەم چالاكییە ئابوورییەكان، داهاتی حكومەتی هەرێم لە سفر نزیك بووەتەوە، بەو هۆیەشەوە دابەشكردنی مووچەی لەكاتی خۆیدا دابەش ناكرێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

پەڕلەمانتارێكی لیژنەی دارایی لەسەر مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم ڕوونكردنەوە دەدات


خەڵك – بەشی هەواڵ
ئەندامێكی لیژنەی دارایی و ئابووری پەڕلەمانی عیراق ڕایدەگەیەنێت، سەرباری كێشەی كۆرۆنا و دابەزینی نرخی نەوت، عیراق گرفتی دابینكردنی مووچەی نیە، دەشڵێت: “پشكی هەرێم بەیاسا پارێزراوە و هیچ كێشەیەكی نیە”.

هۆشیار عەبدوڵا، ئەندامی لیژنەی دارایی و ئابووری پەڕلەمانی عیراق لە هەژماری تایبەتی خۆی لە فەیسبووك ڕایگەیاندووە، سەرباری كێشەی كۆرۆنا و دابەزینی نرخی نەوت، عیراق گرفتی دابینكردنی مووچەی نیە، ئەو پڕوپاگەندانەی گوایا عیراق ناتوانێ مووچە دابین بكات دوورن لە ڕاستیەوە.

دەشڵێت: “زیاد لەجارێك بەرپرسانی بانكی ناوەندی بەفەرمی سەبارەت بە دابینكردنی مووچە حكومەتی عیراقیان دڵنیاكردۆتەوە، نرخی نەوتیش ئاوا نامێنێتەوە”.‬

ڕاشیگەیاندووە، ‫پشكی هەرێم بەیاسا پارێزراوە و هیچ كێشەیەكی نیە، تا پەسەندكردنی بودجەی ۲٠۲٠، لە سەر بنەمای بودجەی ۲٠۱۹ و بە گوێرەی یاسای ئیدارەی مالی پشكی هەرێم پشتیوانی یاسایی هەیە و دەبێ بنێردرێ، بۆیە باسی برینی پشكی هەرێم جا هەر پەڕلەمانتارێكی عەرەب یا كورد بیكات، تەنها بۆ موزایەدە و بازرگانی سیاسیە.‬

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان