عێراق بۆنەیەكی ئایینی كرد بە پشوو


لە بەشێك لە پارێزگاكانی عێراق یادی شەهید بوونی ئیمام عەلی كوڕی ئەبوتاڵیب، كە یەكێكە لە خەلیفەكانی ڕاشدین و شیعەكانیش بە ئیمامی یەكەمی خۆیانی دادەنێن.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی پارێزگای میسان لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، بڕیاریدا بەوەی ڕۆژی چوار شەممەی داهاتوو بکرێتە پشووی فەرمی لەسەرجەم خوێندنگا و فەرمانگەکان بەبۆنەی ساڵیادی شەهیدبونی ئیمام عەلی.

ڕاشیگەیاندووە، ئەم پشووە بۆ ئەوەیە، کە خەڵکی پاریزگاکە بتوانن بەشداری ڕێوڕەسمی ئەو یادە بکەنەوە.

پشووی یادی شەهید بوونی ئیمام عەلی هەرێمی كوردستان ناگرێتەوە و هاوكات عێراق دوێنێ‌ و ئەمڕۆی بەبۆنەی جەژنی قیامەوە کرد بە پشووی فەرمی بۆ کریستیانەکان.

بەم ڕەمەزانە چ ترشیاتێك بە خەڵكی ڕۆژوەوان فرۆشراوە
پێشت بەم ڕەمەزانە چ ترشیاتێك بە خەڵكی ڕۆژوەوان فرۆشراوە
درۆنێكی بۆمبڕێژكراو لەنزیك دهۆك كەوتەخوارەوە
دواتر درۆنێكی بۆمبڕێژكراو لەنزیك دهۆك كەوتەخوارەوە
پەیوەندیدار