ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

ڕۆحانی: سولەیمانی دەیتوانی زۆرێك لە سەركردە ئەمریكاییەكان بكوژێت

خەڵك- بەشی هەواڵ
سەرۆك كۆماری ئێران ڕایدەگەیەنێت، قاسم سولەیمانی، فەرماندەی فەیلەقی قودس، كە لە نزیك فڕۆكەخانەی بەغدای نێودەوڵەتی كوژرا، دەیتوانی سەركردە ئەمریكاییەكان لەچەندان وڵاتدا بكوژێت، بەڵام ئەو كارەی نەكرد.

ئاژانسی دەنگوباسی فەرمی ئێران لە زاری حەسەن ڕۆحانی، سەرۆك كۆماری ئێران بڵاویكردەوە، “واشنتن هەموو سێكتەرە ئابوورییەكانی ئێرانی لەڕێی سزاكانەوە كردە ئامانج و یاسا نێودەوڵەتییەكانیشی پێشێل كرد، لەگەڵ بەئامانجگرتنی مەوادی خۆراكی و دەرمانەوە”.

بە وتەی ڕۆحانی، “تیرۆركردنی فەرماندەیەكی سەربازی لەسەر خاكی دەوڵەتێكی دراوسێ‌، كە میوانی فەرمی بوو بە تاوانێكی گەورە دادەنرێت و پێشێلكردنی هەموو یاسا نێودەوڵەتییەكانە”.

لە 3ی كانوونی دووەمی ڕابردوو، قاسم سولەیمانی، فەرماندەی فەیلەقی قودسی ئێران لەگەڵ ئەبو مەهدی موهەندیس، جێگری سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی عیراقی و چەند كەسێكی تر، لەلایەن فڕۆكە بێفڕۆكەوانەكانی ئەمریكاوە كرانە ئامانج و كوژران، دوابەدوای ئەوەش ئێران وەك وەڵامێك بەرانبەر بەو هێرشەی ئەمریكا، بە چەند موشەكێك بنكەی هەریر لە هەولێر و بنكەی عەین ئەسەدی لە ئەنبار بۆردومان كرد، كە سەربازانی ئەمریكایان تێدا جێگیركراوە.

جیهان

نەخۆشەكانی كۆرۆنا دووبارە دەگەڕێنەوە بۆ نەخۆشخانە

لوقمان غەفوور

پزیشكانی چین ڕۆژ بەڕۆژ زانیاری نوێیان چنگدەكەوێت لەسەر ڤایرۆسی كۆرۆنا covid-19، ڕۆژی 22ی فێبریوەری چەند نەخۆشێك لە شاری تشینگدۆ دوای باشبوونی دۆخی تەندروستیان، پشكنینیان بۆ كراوەتەوە، دووبارە تووشبونەتەوە بە نەخۆشییەكە. ئەمەش ئەوەی لای پزیشكانی چین سەلماندووە كە ڤایرۆسەكە لەدوای باشبوونی دۆخی تەندروستی خۆی نوێدەكاتەوە.

سەنتەری چاودێری بۆ تەندروستی گشتی لەشاری تشینگدۆ لە كەرتی سیچوان بە ڕۆیتەرز-ی ڕاگەیاندووە، چەند نەخۆشێك دوای 10 ڕۆژ لەچاودێری تەندروستی و جێهێشتنی نەخۆشخانە، بەڵام كاتێك پشكنینیان كردووەتەوە هەڵگری ڤایرۆسەكە بوون و دووبارە گەڕێنراونەتەوە نەخۆشخانە.

لی یە تشونگ، پزیشكی چارەسەری هەوكردنی سییەكان بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە كەرتی سیچوان ئامۆژگاری لیژنەی نیشتمانی تەندروستی چین دەكات كە دوای ناردنە ماڵەوەی نەخۆشەكان، بۆ ماوەی 14 ڕۆژ، چاودێری تەندروستی نەخۆشەكە بكەن، وتیشی:”نەخۆشەكان ڕابهێنن لەسەر بەكارهێنانی ماسك بۆ 14 ڕۆژ و نەچوونە دەرەوە بەهۆی ئەگەری دووبارە تووشبوونەوە”.

ئێوارەی ئەمڕۆ 22 فێبریوەری ژمارەی تووشبوون بە كۆرۆنا ڤایرۆس گەیشتە 77 هەزار و 932 كەس لەكاتێكدا سەرلەبەیانی هەمان ڕۆژ 77 هەزار و 767 كەس بووە واتە لەماوەی 9 كاتژمێردا 165 كەس تووشبووە. ژمارەی مردنیش گەیشتە 2 هەزار و 363 كەس لەكاتێكدا سەرلەبەیانی 2 هەزار و 360 كەس بووە.

ك.ج

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

چارەسەری ڤایرۆسی كۆرۆنا ڕاگەیەنرا

خەڵك- بەشی هەواڵ
دوای سەرهەڵدانی لە چین و بڵاوبوونەوەی بەشێوەیەكی نائاسایی لە چەندین وڵاتی جیهانی، كە بووە هۆی گیانلەدەستدانی زیاتر لە 2 هەزار كەس، لەكۆتاییدا چارەسەر بۆ كۆنتڕۆڵكردن و لەناوبردنی ڤایرۆسی كۆرۆنا دۆزرایەوە.

وەك ئاژانسەكانی هەواڵ بڵاویانكردەوە، دەرمانێك بەناوی (Favipiravir) لە چین دروستكراوە و لەلایەن حكومەتەوە ڕەزامەندی فەرمی بۆ وەرگیراوە، كە لەلایەن كۆمپانیای (Zhejiang Hisun Pharmaceutical) دروستكراوە.

ڕۆژنامەی (المرصد)ی سعودی بڵاویكردۆتەوە، ئەم دەرمانە كەوتۆتە نێو نۆرینگە و نەخۆشخانەكانی وڵاتی چین و بەمزووانە ڕەوانەی دەرەوەش دەكرێت بۆ كۆنتڕۆڵكردنی ڤایرۆسە بكوژەكە.

دەرمانی (Favipiravir) بە یەكەم دەرمان دادەنرێت بۆ چارەسەری ڤایرۆسی كۆرۆنا و توێژینەوەی لەسەر كراوە و دەركەوتووە زاڵ دەبێت بەسەر ڤایرۆسەكە و كۆتایی پێدەهێنێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

تەندروستی جیهانی دەربارەی مردن بە كۆرۆنا دڵنیایی دەدات

خەڵك- بەشی هەواڵ
ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی دڵنیایی دەداتە هاووڵاتیان، كە زۆرینەی زۆری ئەوانەی تووشی نەخۆشی ڤایرۆسی كۆرۆنا دەبن چاكدەبنەوە و دەڵێت: “ڕێژەی مردن بە كۆرۆنا ڕووی لە دابەزین كردووە”.

ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی (WHO) لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، كە 80%ی ئەوانەی تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون چاكدەبنەوە و 20%یان دەكەونە حاڵەتێكی قورسەوە و لەو ڕێژەیەش 2%یان دەمرن.

ئاماژەی بەوەشكردووە، كە ڕێژەی مردن بە ڤایرۆسەكە لە چین لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 109 كەس بووە و بەوەش كۆی ژمارەی ئەوانەی گیانیان لەدەستداوە لەسەرەتای دروست بوونی ڤایرۆسەكەوە گەیشتتۆتە 2 هەزار و 300 كەس لەكۆی 76 هەزار كەسی تووشبوو.

ڕێكخراوەكە هۆشداریشی داوە لە كۆنتڕۆڵ كردنی و ئاماژەی بەوەشكردووە، كە لە ئێران-یش حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسەكە و مردن تۆمار كراوە و دەشڵێت: “دەبێت جیهان بجووڵێت بۆ كۆنتڕۆڵ كردنی بەشێوەیەكی خێراتر”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان